مایکرۆسۆفت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٤٧

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
Microsoft Corporation
جۆرگشتی
بازرگانی دەکات لەDow Jones Industrial Average
NASDAQ-100
پیشەسازینەرمە کاڵای کۆمپیوتەر
ئامێری ئێلەکترۆنی
دابەشکردن
ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
یاریی ڤیدیۆیی
بواری ئایتی
ڕێکلامی ئینتەرنێت
تاک فرۆش
دامەزراوە لەئەلبۆکوێریکۆ، نیو مەکسیکۆ، ئەمریکا‌‌‌ لە ٤ی نیسانی ١٩٧٥
دامەزرێنەر(ەکان)بیل گەیتس، پاوڵ ئالەن
شوێنی سەرەکیرێدمۆند، واشینتۆن، ئەمریکا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیھەموو جیھان
بەڕێوەبەرانستیڤ بالمێر (سەرۆک)، بیل گەیتس (بەڕێوەبەر)
بەرھەمەکانمایکرۆسۆفت ویندۆز، مایکرۆسۆفت ئۆفیس ھتد...
داھات١٥٦٫٧٩٠ بلیون $ (٢٠١٧) increase
تێکڕای مایە٢٣٠٫٩٨٠ بلیون $ (٢٠١٧) increase
ماڵپەڕماڵپەڕی سەرەکی مایکرۆسۆفت

مایکرۆسۆفت (بە ئینگلیزی: Microsoft Corporation) کۆمپانیایەکی چەندنەتەوەییی تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەرە. گرینگترین بەرھەمەکانی سیستمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسە. مایکرۆسۆفت لە ١٩٧٥دا دامەزراوە. مایکرۆسۆفت لە ساڵی ١٩٨٠کاندا MS-DOـی خستە بازاڕەوە کە بۆ بەکارھێنانی ماڵەوە بەکاردێت، کە لە دوای ئەویش Windows XPـی دروست کرد.

مێژووی مایکرۆسۆفت[دەستکاری]

وێ بیل گەیتس - دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

ھەر لە منداڵییەوە بیل گەیتس سەرنجێکی بەھێز و بیرێکی قووڵی ھەبوو. لە ھەشت ساڵی ئینسایکڵۆپیدیای بەتەواوی خوێند. لە قوتابخانەی لایک سایدی دواناوەندی بیل گەیتس توانی لە ھەموو ھاوڕێکانی گەواد تر بێت لە وانەی بیرکاری. لەو کاتەی کە بیل گەیتس لە قوتابخانەی لایک ساید بوو لەگەڵ ھاوڕێی بال ئالان زۆربەی کاتەکانیان لەسەر ئامێری (teletype) کە بە ئامێری کۆمپیوتەری (pep-10) بەسترابوو کە لەلایەن کۆمپانیای (Digital Equipment Corporation) دروستکرابوو وە لەلایەن کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئێلەکتریک بەڕێوەدەبرا لە کۆمپانیای سەنتەری کۆمپیوتەر (Computer Center Corporation). کە زمانی بەیسک بەکاردەھێنرا. گەیتس و ئالان کرێیان وەردەگرت بەرامبەر چاککردنەوە و دووبارە نووسینەوەی کۆدەکان بە زمانی بەیسک بۆ ھەندێک کۆپانیا وەک (TRQ) و (CCC) بە درێژایی چەند ساڵێک بیل گەیتس توانی لێھاتوویی خۆی پەرە پێبدات. بیل گەیتس پێش ئەوەی قوتابخانەی لایک سایدی دواناوەندی تەواو بکات وتی: کە تەمەنم دەگاتە ٢٥ ساڵ ملیۆنی یەکەمم بەدەست دێنم. بۆ تەواوکردنی قوتابخانەی لایک سایدی دوواناوەندی دایکی گەیتس ناچار بوو ٢٠٠ دۆلار بداتە قوتابخانە لە بڕی بەکارھێنانی گەیتس بۆ کۆمپیوتەر بە چڕی.

گەیتس چووە زانکۆی ھارڤاردی بەناوبانگ لە ساڵی ١٩٧٣ بەڵام گواسترایەوە زانکۆی ویلایەتی واشینتۆن کەچی لەوێ خوێندنی تەواو نەکرد. دواتر ئالان و گەیتس لە بۆستن بە یەکەوە کاریان کرد وەک دانەری بەرنامەی کۆمپیوتەر لە کۆمپانیای ھۆنی ویل. کاتێک کە ئالان قوتابخانەی دواناوەندی جێھێشت ویستی کۆمپنیایەک دامەزرێنێت. لەو کاتەی کە گەیتس لە زانکۆی ھارڤارد بوو زۆربەی کاتەکانی لە تاقیگەی کۆمپیوتەر لە زانکۆ بەسەر دەبرد کە ھەندێک جار دەگەیشتە ٣٦ کاتژمێری یەک لە دوای یەک بێ پچڕان کە تەنھا کۆلا و پیتزای دەخوارد بۆ ئەوەی بەئاگا بمێنێت. لە ساڵی ١٩٧٥ گەیتس زانکۆی بەجێھێشت پێش ئەوەی تەواوی بکات وە ھەروەھا بۆستنی بەجێھێشت لەگەڵ ئالان.

پاشان ئەم دوو ھاوڕێیە ریکلامێکیان خوێند دەربارەی (ئالتێر ٨٠٨٠) یەکەم ئامێری کۆمپیوتەری بچووک کە لەلایەن کۆمپانیای (MITS) دروست کرابوو وە پەیوەندیان بە ئاید ڕۆبێرتسی خاوەنی کۆمپانیای (MITS) کرد و پێیان وت کە بەرنامەیەکیان پەرەپێداوە کە دەتوانێ زمانی بەیسیک لە بەرنامەی ئامێری (ئالتێر ٨٠٨٠) بەکار بێنێ، ئاید ڕۆبێرتسی خاوەنی کۆمپانیای (MITS) گرینگی بەم پڕۆژەیەدا، پاشان گەیتس و ئالان ئەم پڕۆژەیەیان پەرە پێدا بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە بێ وەستان بە شەو و بە ڕۆژ. ئامێری (ئالتێر ٨٠٨٠)یان نەبوو لەبەر ئەوە لەسەر ئامێری (ئەنتل ٨٠٨٠) پڕۆژەکەیان پەرە پێدا. لەبەر کەمی کات لە کاتی گەشتەکەیان بەرەو کۆمپانیای (MITS) لە ناو فرۆکەکە (Boot Strap) یان دەنووسی بۆ ئەوەی لەگەل ئاید ڕۆبێرتس تاوتوێی بکەن، لە تاقیکردنەوە سەرکەوتن و واژوویان لەسەر رێکەوتنێک کرد بۆ بەکارھێنانی بەرنامەکەیان لەلایەن کۆمپانیایی (MITS) ناوی بەرنامەکەش بووە (مایکرۆسۆفت بەیسک). گەیتس دەڵێ: کاتێک کە گەیشتمە شوێنی کۆمپانیایی (MITS) ناچار بووم کرێی ماندوو بوون پێشینە وەرگرم بۆ ئەوەی کرێی ئوتێل بدەم چونکە گشت پارەکانمان چووە کرێی فرۆکە.

دامەزراندنی کۆمپانیا[دەستکاری]

لە تەمموزی ساڵی ١٩٧٥ گەیتس کۆمپانیایەکی دامەزراند لەگەڵ ئالانی ھاوڕێی، و ناوی کۆمپانیاکەیان نا مایکرۆسۆفت، ئامانجی ئەم کۆمپانیایە پەرەپێدانی زمانی بەرنامەی ئەلتیر و کۆمپانیاکانی تری کۆمپیوتەر بوو. کە لە سیاتلی ئەمریکی دەست بەکار بوو. ھەروەھا گەیتس (دیسک بەیسکی) ی ئەلتیری پێشخست. پاشان گەیتس داوای لە ئاید ڕۆبێرتس کرد کە (بەیسک) بفرۆشێتە ئەو بەرامبەر بە ٦٥٠٠ دۆلار چونکە لەلایەن زۆرکەس ئەم بەرنامەیە دەدزرا، بەڵام ئاید ڕۆبێرتس ڕازی نەبوو. لە ساڵی ١٩٧٦ ئەم کۆمپانیایانە ڕێک کەوتن کە بە ئازادی بەرنامەی مایکرۆسۆفت بێسیک بەکار بێنن: جەنەڕاڵ ئێلەکتریک و سیتی گرووپ و (National cash Register) لەم ماوەیەدا گەیتس (مناڵانی لاوی بچوکی زۆر زیرەک) ی دامەزراند کە دەیان ویست بێنە ناو جیھانی کۆمپیوتەری کەسی (تایبەت). لاوانێک کە سۆزێکی بێ وێنەیان ھەیە بۆ کۆمپیوتەر و ھەموو ھێز و توانایەکیان دەخەنە کار بۆ بەر بڵاوبوونەوەی تەکنۆلۆژیا. بەمەش گەیتس دەبوایە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیای (MITS) پوچەڵ کاتەوە بۆ ئەوەی پارەی زیاتری دەست کەوێ. گەیتس سیستمێکی گرتەبەر بۆ ئاشت بوونەوە و پێکھاتن لە دەرەوەی دادگاکان بەمەش بووە خاوەنی بەرنامەی بێسیک. یەک لە شیکەرەوەکان ووتی: ئەمە یەکەم حاڵەت بوو لە حاڵەتەکانی تر کە لە لێھاتوویی بیل گەیتس کەم دەکرایەوە.

لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٦-١٩٨١ گەیتس تەنھا دوو ڕۆژ پشووی وەردەگرت. لە ساڵی ١٩٨٠ کۆمپانیای ئای بی ئێم ھاتە جیھانی کۆمپیوتەری بچووک لە ڕێگای ئامێرێک کە لەسەر تەنکەپەڕی یاد لە (ئەنتل ٨٠٨٦). کۆمپانیای ئای بی ئێم ڕێککەوت لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ نووسینی بەرنامەی بەیسیک بۆ یادی ئای بی ئێمکە ھەشت بایت بوو، کۆمپانیای ئای بی ئێم داوای لە مایکرۆسۆفت کرد کە زمانەکانی تری وەک فۆرتران و پاسکال و کۆبۆل دابین بکات بۆ ئامێرەکانی ئای بی ئێم. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویست بوو کە مایکرۆسۆفت شارەزایی تەواوی ھەبێ لەسەر سیستمی کارکردنی (CP/M) کە سەر بە کۆمپانیای دیجیتاڵ ڕیسێرچ بوو. نوێنەرانی کۆمپانیای ئای بی ئێم و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ھەوڵی دانووستانیان دا لەگەڵ کۆمپانیای دیجیتاڵ ڕیسێرچ بۆ ڕێککەوتنێک کە ڕێگەبدات کە مایکرۆسۆفت شارەزایی تەواوی ھەبێ لەسەر سیستمی کارکردنی (CP/M) کە سەر بە کۆمپانیای دیجیتاڵ ڕیسێرچ، بەڵام کۆمپانیای دیجیتاڵ ڕیسێرچ ڕازی نەبوو. لە کۆتاییدا بیل گەیتس دانانی سیستمی کارکردن بە (MS-DOS) ی ڕاگەیاند جگە لە زمانەکانی بەرنامەدانان، ئەم بیرۆکەیە لەلایەن کۆمپانیای ئای بی ئێم پەسەندکرا. لەم کاتەدا بال ئالان سیستمی کارکردنی (مغمور) بەناوی (Q-DOS) ی کڕی لە کۆمپانیای سیاتل بۆ کۆمپیوتەر بە بڕی (٥٠٠٠٠ دۆلار) ی ئەمریکی، سیستمی کارکردنی (Q-DOS) بۆ تەنکەپەڕی یاد لە (ئەنتل ٨٠٨٦) دانرابوو. ئەمەش بووە بنچینەیەک بۆ داھێنانی سیستمی ویندۆز(MS-DOS).

مێژووی لۆگۆکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
لۆگۆ ساڵەکان

لۆگۆی کۆمپانیا لە ساڵانی ١٩٨٢-١٩٨٧
لۆگۆی کۆمپانیا لە ساڵانی ١٩٨٧-٢٠٠٦
لۆگۆی کۆمپانیا لە ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠١١
لۆگۆی کۆمپانیا لە ساڵی ٢٠١١-٢٢ی ئابی ٢٠١٢
لۆگۆی کۆمپانیا لە ساڵی ٢٣ی ئابی ٢٠١٢-ئێستا

پێش ئەوەی کە کۆمپانیای ئای بی ئێم بەرھەمەکانی بخاتە بازاڕ، سیستمی کارکردنی (CP/M) کە سەر بە کۆمپانیای دیجیتاڵ ڕیسێرچ بوو لەوپەڕی بەھێزی دابوو کە گشت بەشە ڕەقەکان و بەرنامەکان و جێبەجێکردنەکان وا بەرنامە ڕێژکرابوون کە لەگەڵیدا بەشێوەیەکی ئاسایی کاربکەن. لە کۆتاییدا (٩٩%)ی کۆپیەکانی ئای بی ئێم سیستمی (MS-DOS) یان ھەبوو وەک سیستمی کارکردن. لە ساڵی (١٩٨١ز) بەرھەمی فڕۆشراوی ئای بی ئێم بە شازدە میلیۆن دۆلار زیادی کرد، وە ژمارەی کرێکاران لە مایکرۆسۆفت لە (٨٥ کەس) بووە (١٢٥ کەس). ئەو ستراتیژیەتەی کە مایکرۆسۆفت گرتییەبەر لەو ماوەیەدا گەیتس بەم جۆرە کورتی دەکاتەوەو دەڵێ: خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆر بە ھەرزانی پێشکەش دەکرێن بۆ ئەوەی کۆمپانیایاکانی تر نەتوانن بەرنامەکانیان پەرەپێ بدەن بۆخۆیان بە نرخێکی گونجاو. یەکگرتنی ھەردوو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و کۆمپانیای ئای بی ئێم لە ھەشتاکاندا بۆ یەکەم جار دیاردەی فرۆشتنی بۆ ھەمووان دابین کرد لە پیشەسازی کۆمپیوتەر بەپشت بەستن بە دابینکردنی تەنکە پەڕی کۆمپیوتەر و پێداویستییەکانی ترو سیستمی کارکردنی (MS-DOS).

بە بەکارھێنانی سیستمی کارکردنی (MS-DOS) وەک پێوەرێکی بەرنامەیی لە پیشەسازی کۆمپیوتەردا زیاتر لە (١٠٠ میلیۆن) کۆمپیوتەر سیستمی کارکردنی (MS-DOS) یان بەکار ھێنا بەمەش ڕۆل و گرینگی مایکرۆسۆفت گەورەتر و زیاتر بوو پیشەسازی و دروستکردنی کۆمپیوتەر. لە ساڵی (١٩٨٥ ز) مایکرۆسۆفت دەستی کرد بە بەکارھێنانی وێنە لە کۆمپیوتەر کە ئایکۆن بەکاردێت لە جیاتی دێری داخوازی وەک لاساییەکی سیستمی کارکردنی ماکینتۆش. ئەم شۆڕشەش لە بواری سیستمی کارکردنی نوێ ی ئامێری کۆمپیوتەری کەسی (تایبەت) بووە ھۆی دیارکەوتنی سیستمی ویندۆز لە ساڵی (١٩٩٠ز) پاش زانینی کۆمپانیای ئەپڵ (کە کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمھێنی سیستمی کارکردنی ماکینتۆشە) ئەم کارەی بە زیادڕۆیی ژمارد بۆ مافەکانی کۆپی کردن کە پارێزراوە بەپێی یاسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوە سکاڵای بەرز کرد لە دادگاکان لە دژی مایکرۆسۆفت.

مایکرۆسۆفت (CES)ی لە ساڵی ٢٠٠٩

لە ساڵی (١٩٩١ز) کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیای ئای بی ئێم ھێنا پاش دروست بوونی جیاوازی لە بیرو بۆچوون دەربارەی دواڕۆژی کۆمپیوتەری کەسی (تایبەت). کۆمپانیای ئای بی ئێم وای بەباش زانی کە لەو پڕۆژانە بەردەوام بێت کە لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەستی پێکردبوو بە پێشخستنی سیستمی کارکردنی تایبەت بە خۆی (OS/2) کەچی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەردەوام بوو لە پێشخستن و چاککردنی سیستمی کارکردنی ویندۆز.

لە ساڵی (١٩٩٠ز) کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەرچوونی ویندۆز (٣٫٠) ی ڕاگەیاند پاشان دەرچوونی ویندۆز (٣٫١)ی ڕاگەیاند لە ساڵی (١٩٩٢ز). یەکێک لە ئامانجەکانی مایکرۆسۆفت دانانی بەرنامەی ویندۆز بوو لەسەر گشت جۆرەکانی کۆمپیوتەر. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەردەوام بوو لە پێشخستن و چاککردنی جۆرەکانی سیستمی کارکردنی وە ویندۆز (NT)ی بەرھەم ھێنا کە بریتی یە لە سیستمی کارکردن کە دیزاین کراوە بۆ خزمەت کردن لەبواری تۆڕی گەورە. ویندۆز (NT) لە ساڵی (١٩٩٣ز) بەرھەم ھێنرا، پاشان مایکرۆسۆفت ویندۆز (٩٥)ی لە ساڵی (١٩٩٥ز) بەرھەم ھێنا ئینجا ویندۆز (٩٨)ی لە ساڵی (١٩٩٨ز) وە ویندوز (ME) لە ساڵی (٢٠٠٠ز) پاشان ویندۆز (XP) لە ساڵی (٢٠٠١ز).

سەرچاوەکان[دەستکاری]