مێژووی ئەپڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەپڵ

ئەپڵ ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە. لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا " کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو " بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی. کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢٫٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانییەوە ئەمەش بەھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ڕیکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەلێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان. گۆڤاری فۆرتیون کۆمپانیای ئەپڵی بە سەرنج ڕاکێشترین کۆمپانیا دەست نیشان کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩.

مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لەلایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.[١]
  • لە ساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیووەتەر کرد.
  • لە ساڵی ١٩٨٥ دا، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
  • لە ساڵی ٢٠٠١ دا، ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.[٢]
  • لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم ڕێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
  • لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد[٣][٤]
  • لە ساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 24ی Juneی 2013. Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  2. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPod
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 12ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPad_(1st_generation[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
  5. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPad_2