ئایزک نیوتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئیساک نیوتۆنەوە)
Jump to navigation Jump to search
سێر ئایزک نیوتن
Sir Isaac Newton
لێدوان=
وێنەی ئایزک نیوتن لەلایەن گۆدفری نێلەر لە ساڵی ١٦٨٩.
لەدایکبوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٦٤٢
لینکۆڵنشایەر، ئینگلتەرا
مردن٢٠ی ئازاری ١٧٢٧ (٨٤ ساڵ)
کێنسینگتۆن، میدڵسێکس، ئینگلتەرا
نیشتەجێئینگلتەرا
نەتەوەئینگلیز
بواری زانستیفیزیا، بیرکاری، گەردوونناسی، فەلسەفەی سروشتی، کیمیا، ئایینزانی مەسیحی
شوێنی کارزانکۆی کامبریج
ڕۆیاڵ سۆسایتی
ڕۆیاڵ مینت
ڕاوێژکاری پەیمانگائایزک بارۆ[١]
بێنجامین پولین[٢]
قوتابییە دیارەکانڕۆگەر کۆتس
ویلیام ویستۆن
ناسراو بە ھۆیNewtonian mechanics
Universal gravitation
Infinitesimal calculus
ڕوناکییزانی
Binomial series
شێوازی نیوتن
پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیNewtonian mechanics
Universal gravitation
Infinitesimal calculus
ڕوناکییزانی
Binomial series
شێوازی نیوتن
پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی
کاریگەر بووە بەھێنری مۆر
پۆلیش برێترێن
کاریگەری بووە لەسەرNicolas Fatio de Duillier
جۆن کەیل
واژوو
Is. Newton

سێر ئایزک نیوتن (بە ئینگلیزی: Sir Isaac Newton) (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٦٤٢ -٢٠ی ئازاری ١٧٢٧)[٣] فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفی سروشتی، کیمیاگەر و زانای ئیلاھیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانی ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانە دەناسرێت کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی درووستکردووە.[٤]

ژیانی[دەستکاری]

نیوتن لە ووڵترۆپ مانۆری سەر بە ناوچەی لینکۆڵن شایەر لە دایکبووە. کاتێک باوکی کۆچی دوایی کرد، ئەم لە سکی دایکیدا تەمەنی سێ مانگ بووە،[٥] پاش ئەوەی نیوتن تەمەنی بوو بە دوو ساڵ دایکی شویکردووە بە پیاویکی ترو نیوتنی لای نەنکی بەجێھێشت، نیوتن سەرەتای ژیانی بە کولە مەرگی و بەبێ دایک و باوک بەسەر برد، نەنکی ھەوڵێکی زۆری دا بۆ پێگەیاندن و خستنە بەر خوێندنی، لە سالی ١٦٦١دا دواناوەندی تەواو کرد و لە شاری کامبریج لە کۆلێجی ترینیتی وەرگیرا،[٦] ئەو کۆلێجەی کە نیوتن دەستی بە خوێندن کرد تێیدا لەسەر ڕێچکەی فەلسەفی ئەرەستوو دەیان خوێند، بەلام نیوتن حەزی بە لێکۆڵینەوەی فەیلەسووفەکانی ئەو سەردەمەی خۆی دەکرد وەکوو دێکارت و گالیلێو گالیلەی و کۆپەرنیکۆس و یۆھانس کێپلەر. لە ساڵی ١٦٦٥ دا نیوتن دەستی بە داڕشتنی بیردۆزێک کرد کە لە پاشە ڕۆژدا بە (ژمێرەزانی زۆر بچووک) ناسرا کە بەشێکە لە بیرکاری، پاش ئەوەی کە نیوتن بڕوانامەی زانکۆی بە دەستھێنا لەو ساڵەدا نەخۆشی پەتا لە ئەورووپا بڵاوبوەوە کە بە پەتا گەورەکەی لەندەن ناسراوە، کە بووە ھۆی داخستنی زانکۆکە،[٧] پاش بەجێھێشتنی زانکۆ نیوتن بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ماڵەوە مایەوە و خۆی بە لێکۆڵینەوەی (ژمێرەزانی و ئاوێزە و یاسای کێشکردنی زەوییەوە) سەرقاڵ کرد و پەرەیدا بە بیردۆزەکانی.[٨] لە ساڵی ١٦٦٧ گەڕایەوە بۆ زانکۆی کامبریج و وەکو ھاوەڵی سیانەی پیرۆز کار بەدەست بوو.[٩]

ژیانی تایبەتی و مردن[دەستکاری]

نیوتن لە ژیانی خۆیدا ھاوسەرگیری نەکردووە و ھیچ نەوەیەکی دوای خۆی جێنەھێشتووە.[١٠] دوا ڕۆژەکانی ژیانی خۆی لە شاری لەندەن بەسەر برد و ھەر لەو شارەش لە ڕۆژی ٢٠ی ئازاری ١٧٢٧ ماڵ ئاوایی لە جیھان کرد و لە گۆڕەپانی «وێست مانچستەر ئابی» تەرمەکەی بە خاک سپێردراوە.

سەلماندنی بیردۆزەکانی[دەستکاری]

نیوتن بیست و پێنج ساڵی دوایی تەمەنی خۆی لە دژایەتی کردنی لیبنزدا بەسەر برد کە یەکێک بوو لە نەیارانی ئەو، لیبنز ھەمیشە نیوتنی بە فێڵباز لە قەڵەم دەدا ئەویش ھەوڵی ئەوەی دەدا کە لە ڕێگەی سەلماندنی بیردۆزەکانییەوە بەر پەرچی لیبنز بداتەوە، لە ساڵی ١٦٧٠ بۆ سالی ١٦٧٢ نیوتن لێکۆڵینەوەیەکی چڕو پڕی لە سەر زانستی بینین ئەنجامدا و لە پاشانیش بەشێوەکی زانستیانە بۆچوونەکانی خۆی سەلماند، جاریکی دیکە نیوتن بۆ لێکۆلیینەوە لەسەر ئەو بنەمایانەی کیبلر دایڕشتبوو لەسەر کایەی کێشکردنی زەوی دەستپێکردەوە پاش ئەوەی ڕاوبۆچونی ھەردوو زانا (ھۆک و فلامیستد) ی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لە لێکۆلینەوەکەی وەرگرت دەر ئەنجامی ئەو لیکۆلیینەوەیەی ئاشکراکرد کە یاساکانی جوڵەی لە خۆگرتبوو. لە ساڵی ١٧٠٣ دا نیوتن بە ھۆی شارەزایییەوە لە زانستی فیزیادا بو بە سەرۆکی ئەکادیمیای شاھانە، لە ساڵی ١٧٠٥ دا لەلایەن شاژنی بەریتانیای ئەو کاتەوە کە ناوی (ئان) بوو وەک ڕێزلێنانێک لە کارەکانی نازناوی سوار چاکی لێنرا.

زانستەکان[دەستکاری]

پەرتووکەکەی بەناوی «پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی» (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵی ١٦٨٧ دەرچووە، بە یەکێک لەو پەرتووکانە دادەنرێت کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووی زانستدا ھەبووە و بناغەی بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەرتووکەدا، نیوتن وەسفی یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و ھەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیدا کرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەی داھاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەی شتەکان لە سەر زەوی و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستی گرتووە بەسەر ھەردووکیاندا و بەم جۆرە ھیچ گومانێکی لە دەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەھێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێشخست.

زانستی میکانیک[دەستکاری]

لە میکانیکدا، نیوتن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە زانستی بینیندا، یەکەم تێلیسکۆپی پێچەوانەکەری داھێنا، ھەروەھا گەشەی بە بیردۆزی ڕەنگەکان دا، پتشبەستوو بەوەی کە پەپکەی شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپی بگۆڕێت بە ڕەنگەکانی پێکھێنەری شەبەنگی بینراو.

بیرکاری[دەستکاری]

لە بیرکاریدا، نیوتن ئیعتیباری گەشەپێدانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریی لەگەڵ گۆتفرید لایبنیتسدا کرد بە دووپارچەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو شێوازە کە ئەمڕۆکە شێوازی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی فانکشنی پێ دەڵێن.

پایەبەرزی[دەستکاری]

شوێن و پایەی نیوتن ھەر بەرز و پلەدار بووە لە نێو زانایاندا، بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ساڵی ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانی «کۆمەڵگە شاھانە» ی بریتانیا، کە پرسی ڕاپرسیییەکە دەیوت (کام زانا گەورەترین کاریگەری لەسەر مێژووی زانست ھەبووە لە نێوان نیوتن و ئەلبەرت ئاینشتایندا، لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەشدا نیوتن ئەو نازناوەی بەدەستھێنا، کە خاوەنی زۆرترین و گەورەترین کاریگەرەیە. لەگەڵ ئەوەی نیوتن کەسێکی باوەڕدار بووە ھەرچەندە پەیڕەوی ھیچ ئاینێکی سەرەکی نەکردووە. بە پێی کتێبی «مایکڵ ھارت» کە لە سالی ١٩٧٨ دا بڵاوی کردەوە تێیدا ناوی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیوە و بە پێی پلە ڕێکیخستوون، نیوتنی لە پلەی دووەمدا داناوە.[١١]

نیوتن یاسای جوولە و ھێزی ڕاکێشانی زەوی گشتیی داڕشت کە بۆچوونی زانستیی زاڵیان پێک ھێنا ھەتا شوێنی گیراوە لەلایەن بیردۆزی ڕێژەیی، واتە بیردۆزی ئەنیشتاین دەربارەی گەردوون. نیوتن پێناسە بیرکارییەکەی خۆی دەربارەی تاودانی زەویی بەکار ھێنا تا یاسای کێپلەری جووڵەی ھەسارەکان و، ھەژمارکردنی ھەڵکشان و داکشان و، ئاڕاستەی ئەستێرەی کلکدار و، یەکسانبوونی شەو و ڕۆژەکان و دیاردەی تر بسەلمێنێت ، بەمەش گومانی دەربارەی بوونی خۆر وەک چەقی سیستەمی خۆریی ڕەواندەوە. ھەروەھا ڕوونیکردەوە کە جوڵەی تەنەکان لەسەر گۆی زەوی و تەنە ئاسمانییەکان دەتوانرێ ھەژمار بکرێن بەپێی ھەمان بنەما. نیوتن بۆی دەرکەوت کە زەوی تەنێکی نیمچە گۆیییە و ھەردوو سەرەکەی پان یا تەختە (ئەندازە) یە، دواتر لەلایەن پێوانەی گێۆدێتیکی ماوپێرتویس، لا کۆندامینێ و چەندین کەسی تر دوپات کرایەوەو، بووە ھۆی بڕوا پێ ھێنانی زۆربەی زانایانی ئەوروپیی بە سەرکەوتنی میکانیزمی نیوتن بەسەر ھەموو سیستەمەکانی پێشوتر.

نیوتن یەکەم تەلیسکۆپی کردەیی ڕەنگدانەوەی بنیاتنا و پەرەی بە تیۆری پێشکەوتووی ڕەنگ دا، کە لەسەر بنەمای تێبینیکردنی کە ئاوێزەیێک ڕووناکیی سپی جیا دەکاتەوە بۆ ڕەنگی شەبەنگی بەرچاو. کارەکەی ئەو لەسەر ڕووناکی لە کتێبێکی زۆر کاریگەر کۆکرابوویەوەبە ناوی ئۆپتیکس، کە لە ١٧٠٤ بڵاوکرابووەوە. ھەروەھا یاسایێکی دەربارەی کرداری ساردبوونەوە داڕشت. یەکەم بیردۆزیی دەربارەی ھەژمارکردنی خێراییی دەنگی داڕشت و، بیرۆکەی (شلەی نیوتنیی) پێشکەش کرد. سەرەڕای کارەکەی لەسەر ھەژمارکردنی جیاکاری و تەواوکاری، وەک بیرکاریزانێک نیوتن بەشداریی لە خوێندن دەربارەی زنجیرەی توانا کرد، سەرەڕای ناساندنی بیردۆزی کراوەی دوو ڕادەدار وەک ژمارە بێتوانەکان، ڕێگەیێکی دۆزییەوە بۆ نزیککردنەوەی ڕەگی فرمان و ھەروەھا ھاوپۆل کردنی زۆرینەی (کێرڤی کیوبیک پلەین).

نیوتن کارمەندی کۆلێژی ترینتی بوو بەناونیشانی (فێڵۆ)، ھەروەھا بوو بە دووەم پرۆفیسۆری لوکاسیانی بیرکاری لە زانکۆی کامبریج. ئەو کەسێکی باوەڕداربوو بەڵام زۆر پابەندی مەسیحی نەبوو کە بە نھێنی و لای خۆیەوە بنەمای سیانە (بوونی سێ سەرچاوەی ڕۆح) ی ڕەت دەکردەوە. شتێکی نائاسایی بوو بۆ ئەندامێکی کۆلێژی کامبریجی ئەو کات، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە فەرمانەکانی کڵێسای پیرۆزی ئینگلتەرا جێبەجێ بکات. جیا لە کارکردنی لەسەر زانستی بیرکاری، نیوتن کاتێکی زۆری بۆ خوێندنی کیمیا و مێژووی ئینجیل تەرخانکردبوو، بەڵام زۆربەی کارەکانی لەو بوارانەدا زۆر دوایی مردنی بڵاوکرانەوە. لە ڕووی سیاسی و تاکەکەسیدا ئەو پەیوەست بە پارتی ویگ بوو، لە ٩/ ١٦٨٩ و ٢/ ١٧٠١، نیوتن خزمەتی دوو خولی کورتی کرد وەک ئەندام پەرلەمان وەک نوێنەری زانکۆی کامبریج. لە ١٧٠٥ ئەو وەک سوارچاکێک خەڵاتکرا لەلایەن شاژنە ئان. سێ دەیەی کۆتایی ژیانی لە لەندەن بەسەربرد، لە (١٦٩٦–١٧٠٠) بە خزمەت کردن وەک چاودێر لە سکەخانەی شاھانەو، لە (١٧٠٠–١٧٢٧) وەک مامۆستا کاریدەکرد، ھەروەھا لە (١٧٠٣–١٧٢٧) وەک سەرۆکی کۆمەڵگای شاھانە خزمەتیکردووە.

دوایی مردنی[دەستکاری]

ناوبانگ[دەستکاری]

بیرکاریزان جۆسێف لویس لاگرنگ دەڵێ کە نیوتن مەزنترین بلیمەت بووە کە تاوەکو ئێستا ژیابێت، ھەروەھا جارێکیان وتویەتی: نیوتن «خۆشبەختترین بووە، چونکە ئێمە ناتوانین لە جارێک زیاتر سیستەمێکی جیھانی بدۆزینەوە تا دایبمەزرێنین.» ئەلیکساندەر پۆپ شاعیری ئینگلیز، نوسەری پارچە بەناوبانگە نوسینەکەی سەرکێڵەکەی وتویەتی:

سروشت و یاسای سروشت لە تاریکی شەودا خۆیان شاردۆتەوە.

خودا گوتی «ڕێ بە نیوتن بدن» و ھەمووی ڕوناک بویەوە.

نیوتن تا ڕادەیەک بێفیز بوو دەربارەی دەسکەوتەکانی، لە شوباتی ١٦٧٦ لە نوسراوێک بۆ ڕۆبەرت ھووک نوسیویەتی:

ئەگەر من زیاترم بینیبێت ئەوە بەھۆی دانیشتن لەسەر شانی زەبەلاحەکانەوە بووە، واتە بەھۆی ھەوڵەکانی ئەوانەی پێش خوم بووە.

دوو لە نوسەران وا بیر دەکەنەوە کە ئەو وتەی سەرەوە، لە کاتێکدا نوسراوە کە نیوتن و ھووک لە گفتوگۆ دابوون دەربارەی دۆزینەوەی بواری بینایییەکان. ھێرشێکی لار بوو لەسەر ھووک (کەوا وتراوە کە باڵای کورت بووە و پشتی لار بووە)، نەوەک — یان جگە لە — لێدوانێکی بێفیزانە، لەلایەکی ترەوە، پەندە ناسراوەکە دەربارەی وەستان لەسەر شانی زەبەلاح، لەنێو ئەوانیتردا بڵاو کرایەوە لە سەدەی حەڤدە لەلایەن شاعیر جۆرج ھێربەرت (وتاربێژێکی پێشووی زانکۆی کامبریج و ھاوەڵی کۆلێژی ترینتی) لە جاکولای پرودێنتوم (١٦٥١)، وەک خاڵی سەرەکیی ئاماژەی پێکردبوو کە «کورتە باڵایەک لەسەر شانی زەبەلاحێک دوورتر دەبینێت وەک لە دوو»، وە وەک لێکچونێک دەبێت کەوا ئەو خۆی وەک کورتە باڵا بینیوە نەک ھووک.

لە یاداشتنامەیەکی دواتردا، نیوتن نووسیبووی:

من نازانم چۆن دەردەکەوم بۆ جیھان، بەڵام بۆ خۆم تەنھا وەک کوڕێکی بچکۆلە دەردەکەوم کە لە کەنار دەریا یاری دەکات. خۆم نقوم بکەم لە ئێستادا و چەوێکی لووستر یان سەدەفێکی جوانتر لە ئاسایی بدۆزمەوە، لە کاتێکدا زەریای مەزنی ڕاستی لە بەردەممدا بە نەدۆزراوەیی پاڵکەوتووە. لە ١٨١٦، ددانێک کەوا دانراوە ھی نیوتن بووە بە ٧٣٠ پاوەند (٣٬٦٣٣ دۆلار) لە لەندەن فرۆشرا بۆ ئەریستۆکڕاتێک کە خستییە ناو ئەڵقەیەک.

لە ٢٠٠٢ تۆماری گینیسی جیھانی وەک بایەخدارترین ددان ھەژماریکرد، کە لەوانەیە بە نزیکەیی نرخەکەی بکات با ٢٥٬٠٠٠ پاوەند(٣٥٬٧٠٠ دۆلار) لە کۆتایی ٢٠٠١. ئەوەی کە کڕیویەتی و ئەوەی کە ئێستا لایەتی نەزانراوە.

پەیکەری نیوتن لە مۆزەخانەی زانکۆی ئۆکسفۆردی مێژووی سروشتی نمایشدەکرێت.

پەیکەری نیوتن (١٧٣١) دەتوانرێ ببینرێت لە کلێسەی وێستمینستەر، لە باکووری دەروازەکە بەرامبەر بە شاشەی خۆرۆس، نزیک لە گۆڕەکەی.

لە (١٦٩٤–١٧٧٠) لەلایەن پەیکەرتاش مایکل ڕیسبراک لە مەرمەری سپی و خۆڵەمێشی دروستکرا، لەلایەن تەلارساز ویلیەم کێنت کاری نەخشەکێشانی بۆ کرا.

تایبەندمەندیی پەیکەرەکە بریتییە لەوەی کەوا نیوتن پاڵکەوتوە لەسەر تابووتێکی بەردین، ڕاست قۆڵی لەسەر کۆمەڵێک لە کتێبە مەزنەکانی داناوە و بە دەستی چەپی ئاماژەی بۆ تابلۆیەک کردووە کە بە شێوەیەکی بیرکاریانە نەخشەی بۆ کراوە.

لەسەر ئەو قووچەکێک و گۆی زەویێکی گەردوونی ھەیە کە نیشانەی کەلووەکان و ڕێچکەی ئەستێرەی کلکدارەکەی ساڵی ١٦٨٠ نیشان دەدات. کە مناڵی نیمچە ڕووت ھێما بۆ ئامێری وەک تەلیسکۆپێک و ئاوێزە دەکەن.

نوسینە ھەڵکۆڵدراوەکەی سەر بنکەکە بەم شێوەیە وەرگێردراوە:

لێرە ئایزەک نیوتن نێژراوە، سوارچاک، کە ھێزێکی ھزری نزیک خواوەندانەی ھەیە، و بنەمای بیرکاری سەرنجراکێشانەی تایبەت بە خۆی ھەبووە. ھەروەھا گەڕا بەدوای ئاراستە و شێوەی ھەسارەکان، ڕێچکەی ئەستێرەی کلکدار، ھەڵکشان و داکشانی ڕوبارەکان، لێکنەچونەکان لە تیشکی ڕووناکیو، ئەوەی کە لەوەوپێش ھیچ زانای دیکە نەھێناوەتە بەرچاو، تایبەتمەندییەکانی ڕەنگەکان و ئەوەی کە بەرھەمیان ھێنا.

کارامە، دانا و بەوەفا، لە ڕوونکردنەوەکانی بۆ سروشت، کلتوری کۆن و کتێبی پیرۆز، بێتاوانی دەکات بەھۆی فەلسەفەی خودای شکۆمەند و بەدەسەڵات و باش و، دەربڕینە سادەکانی ئینجیل بەپێی ڕەفتارەکانی.

مرۆڤایەتی بە بوونی ئەم مرۆڤە بەنرخە دڵخۆشە! ئەو لە ٢٥ کانونی یەکەم ١٦٤٢ لەدایکبووەو، لە ٢٠ ئازار ١٧٢٦–٧ کۆچیدوایی کردووە. — وەرگێڕدراوە لەلایەن گی. ئێڵ سمایث، کۆتەڵەکان و پاسەوانی کەنیسەی ڕوحی پۆڵی پیاوچاک و، ھی کلێسەی وێستمینستەر (١٨٢٦)، دوو، ٧٠٣–٧٠٤.

لە ١٩٧٨ تا ١٩٨٨، وێنەیەکی نیوتن کە لەلایەن ھاری ئێککلێستۆنێ دروستی کرابوو، لە لەسەر زنجیرە پارەی ١ پاوەند بڵاو کرایەوە لەلایەن بانکی ئینگلتەرا (دوایین ١ پاوەند وا تێبینیکراوە کە لەلایەن بانکی ئینگلتەرا بڵاو کرابێتەوە).

نیوتن لەسەر لا پێچەوانەکەی تێبینییەکان دەردەکەوێت کە ھەڵگری کتێبێکە و یاوەری تەلیسکۆپێک دەکات، ھەروەھا ئاوێزەیەک و نەخشەیەکی کۆمەڵەی خۆری ھەڵگرتووە.

نیوتنی ئێدوادەو پاۆلۆززیی، لەدوای ویلیەم بلێیک (١٩٩٥)، لە دەرەوەی پەرتوکخانەی بەریتانی

پەیکەرێکە بونی ھەیە، کە نیوتن سەیری سێوێک لە سەر پێیەکانی دەکات، دەتوانرێ لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی زانکۆی ئۆکسفۆرد ببینرێت.

پەیکەرێکی برۆنزی گەورەی نیوتن، لەدوای ویلیەم بلێیک، لەلایەن ئێدوادەو پاۆلۆززی، لە ساڵی١٩٩٥ دروستکراوە کە سروشی لە ھەڵکەندراوی بڵەیک وەرگرتووە، لە گۆڕەپانی پەرتوکخانەی بەریتانی لە لەندەن نمایشکراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mordechai Feingold, Barrow, Isaac (1630–1677), Oxford Dictionary of National Biography, Oxford University Press, September 2004; online edn, May 2007; accessed 24 February 2009; explained further in Mordechai Feingold " Newton, Leibniz, and Barrow Too: An Attempt at a Reinterpretation"; Isis, Vol. 84, No. 2 (June 1993), pp. 310–338
  2. ^ Dictionary of Scientific Biography, Newton, Isaac, n.4
  3. ^ During Newton's lifetime, two calendars were in use in Europe: the Julian or 'Old Style' in Britain and parts of northern Europe (Protestant) and eastern Europe, and the Gregorian or 'New Style', in use in Roman Catholic Europe and elsewhere. At Newton's birth, Gregorian dates were ten days ahead of Julian dates: thus Newton was born on Christmas Day, 25 December 1642 by the Julian calendar, but on 4 January 1643 by the Gregorian. By the time he died, the difference between the calendars had increased to eleven days. Moreover, prior to the adoption of the Gregorian calendar in the UK in 1752, the English new year began (for legal and some other civil purposes) on 25 March ('Lady Day', i.e. the feast of the Annunciation: sometimes called 'Annunciation Style') rather than on 1 January (sometimes called 'Circumcision Style'). Unless otherwise noted, the remainder of the dates in this article follow the Julian Calendar.
  4. ^ http://www.adherents.com/adh_influ.html
  5. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton#Life
  6. ^ Michael White, Isaac Newton (1999) page 46 Archived ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  7. ^ ed. Michael Hoskins (1997). Cambridge Illustrated History of Astronomy, p.  159. Cambridge University Press
  8. ^ Waste Book. Cambridge University Digital Library. سەردان لە ڕێکەوتی 10 January 2012.
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  10. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Issac_Newton#Personal_relationships
  11. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/The_100