بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
ڕواڵەت
(لە ئای ئێم دی بیەوە ڕەوانە کراوە)
چەشنی وێبگە | بنکەدراوەی سەرھێڵ بۆ فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان و یاری ڤیدیۆیییەکان. |
---|---|
بەردەستە بە | ئینگلیزی |
خاوەن | ئەمازۆن.کۆم |
دروستکراو لەلایەن | کۆل نیدام (CEO) |
وێبگە | imdb.com |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | 45 (January 2014[نوێکردنەوە])[١] |
بازرگانی | بەڵی |
تۆمارکردن | تۆمارکردن بۆ ئەندامان دڵخوازانەیە بۆ بەشداری لە وتووێژەکان، بۆچوونەکان، پلەپێدانەکان و دەنگدان. |
خستنەکار | ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (بە ئینگلیزی: Internet Movie Database, IMDb)[٢] بنکەدراوەیەکی سەرھێڵی گەورەیە تایبەت بە فیلمەکان لە ئینتەرنێت. بەشێوەیەکی گشتی پێکھاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر زانیاری لەبارەی ئەکتەرەکان، فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنیەکان وە یاری ڤیدیۆییەکان.
لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ دروستکراوە، وە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە موڵکی کۆمپانیای ئەمازۆن.کۆمە ھەتا ئێستا.
بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان بە گرینگتری سایتی کات بەسەربردن دادەنرێت لە ئینتەرنێت، مانگانە زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٣ ژمارەی ناونیشانەکانی گەیشتە ٢٬٥٠٣٬٧٨٣ (زنجیرەی دراماکان دەگرێتەوە) وە زانیاری دەربارەی ٥٬١٩٢٬٤٩٣ کەس وە ٤٣ میلیۆن بەکارھێنەر لە سایتەکە.
ئامارەکان
[دەستکاری]تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئامارەکانی ماڵپەڕەکە بەمشێوەیەبوون:[٣]
جۆر | ژمارە |
---|---|
فیلمی درێژ | ٥٣٨٬٣٥٣ |
کورتە فیلم | ٧١٥٬٧٩٩ |
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | ١٧٥٬٩٤٢ |
ئەڵقەی تەلەڤیزیۆنی | ٤٬٥٠١٬٥٠٣ |
فیلمی تەلەڤیزیۆنی | ١٢٠٬٣٨٤ |
تیڤی سپێشەڵ | ٢٦٬٧٠٤ |
کورتە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | ٢٨٬٦٩٦ |
کورتە بەرھەمی تیڤی | ١١٬٧١٥ |
ڤیدیۆ | ٢٤٩٬٥٢٥ |
یاری ڤیدیۆیی | ٢٤٬٧٣٢ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Imdb.com Site Info». Alexa Internet. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2014-01-02 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ Stöcker، Christian (2010-10-09). «20 Jahre Internet Movie Database: Im Clubhaus der Kinojunkies». Spiegel Online. لە 2019-11-20 ھێنراوە.
- ^ «Press Room». IMDB.com. لە October 5, 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
- دەروازەی بی بی سی
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کۆمپانیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان تێدایە. |