ماوس
![]() | ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |

ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەلوپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت. ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵایی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.
جۆرەکانی ماوس[دەستکاری]
ماوسەکان لە گۆنەگەلێ جۆراوجۆرا بوونیان ھەیە. جیاوازیەکان لە گۆنەگەلی ئەو رەقەکاڵا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چۆنیەتی کارکردی فیزیکی، چۆنیەتی پەیوەنی لە گەڵ کۆمپیوتەر و ھەروەھا چۆنیەتی گرێدانی بە ئەوەوەیە. ماوسەکان لە روانگەی چۆنیەتی کارکرد لە گۆنەکانی تلێنی، نووری(Optical)، ژیرۆسکۆپی و سێ رەھەند دا بوونیان ھەیە. چۆنیەتی پەیوەنی ماوس لە گەڵ کۆمپیوتەر، پێکھاتووە لە پرۆتۆکۆلەکانی وەک یەکی لە حاڵی کارپێکردن بە ھۆی کۆمپانیاکانی مایکرۆسافت، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیستەمز و ئای بی ئێمەوە. ماوسەکان دەتوانن لە لایەن دەرکەی یەک لە دوای یەک، دەرکەی پی ئێس و دەرکەی یو ئێس بی ەوە بە کۆمپیوتەر گرێ بدرێن.
ماوسی تلێنی[دەستکاری]
ماوسی تلێنی (یان نووری- مێکانیکی) لە گۆیەکی پەلاستیکی پێکھاتووە کە لە گەڵ سووڕانەوە لە کەشی ژێرینی ماوسەکە وە، دوو چەرخدندەی پەنای خۆی لە نێو ماوسەکەدا دێنێتە جووڵەجووڵ. جووڵەی ئەم چەرخدندەگەلە لە لایەن دوو دیۆد پێناسە دەکرێن و بۆ پشکێنەر دەنێردرێن.
ماوسی نووری[دەستکاری]
ماوسی نووری لە جیاتی جووڵە پێخستنی ھەندێک لە لەتەکانی خۆی وەکوو ماوسە مێکانیکیەکان، دیٶدێکی بەڵاوکەری نوور و دیۆدگەلێکی نووری بۆ پێناسە کردنی جوڵە سەبارەت بە رووی ژێرین بە کار دێنێت.
پشکۆژەکان (Buttons)[دەستکاری]
ماوس ئامێرێکە بۆ بەڕێوەبردن و بەکار ھێنانی بەرنامەکان نە تایبەت لە ویندۆز و ئینتەرنێت کە ساحێوی ٢کلیلی سەرەکیە، (کلیلی سێھەمین کە لە ناوەند یان شوێنی پاڵەوەی ھەندێک لە ماوسەکان دانراوە لە بەرنامەگەلێ تایبەت دا بەکاردێت.
کەڵکی ماوس لە پێوەندەرە بەکارھێنەریەکان(User Interface) دا[دەستکاری]
داھێنەرانی نەرمەکاڵا تێدەکۆشن نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆیی بە جۆرێک دابڕێژن کە توانایی بەڕێوەبردن لە گەڵ ماوسیان ھەبێت، بۆ ئەوەی کە ھەم کار لەگەڵی ئاسانە و ھەمیش فێربوون و فرزیەکەی شیاوە. ماوس بە یارمەتی کابڵێک لە گەڵ کۆمپیوتەردا گرێ دەدرێت و نیشاندەر(Pointer) لە مۆنیتۆردا بەڕێ دەخات و رێنوێنی دەکات. ماوس لە ھەر شوێنێک بێت، لە گەڵ ئاوڕدان بۆ ھەر پەکێک، بە لێدان (کرتە کردنی پاشکۆژی راس یان چەپ) ھەڵسوکەوت دەکات و کار بە رێوە دەبات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ ھەندێک لە بەرنامە سیستەمیەکان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانەکان و ھتد...) بە کار دێت. کلیلی لای چەپ کە بەرچاووترین کارەکان ئەنجام دەدات، ئەم چوار کارەی لە ئەستۆدایە:
- لە گەڵ پاڵپێوەنانی کلیلی لای چەپ داتوانین ئەو شتە بۆ ئەنجام دانی کارگەلێکیتر (پێویست) ھەڵببژێرین کە رەنگەکەی شین یان رەش دەبێت.
- دووبار لێدانی زووی کلیلی لای چەپ بۆ بەڕێوەبردن (یان لێک کردنەوە).
- زۆرتر دەتوانین بە کرتە کردن و وەستاندنی کلیل لە خواردا،(وە بەرنەدانی کلیل) دەلاقەکان گەورە و چکولە یان جێبەجێ بکەین.
- دەتوانن پەڕەیەک یان دەقێک کرتە بکەن و بە وەستاندنی کلیلەکە (بۆ روونوسی یان قت کردن) بیخەنە جێگایەکی دیکەوە.
ئەو چوار کارە لە بەرنامەگەلی تایبەتدا کاری تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن کە تا رادەیەک وەک کارەکانی سەرەوەیە.