مەکینتۆش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

چەند ساڵێک دوای ئەوە کۆمپانیای ئەپڵ بە نموونەی جۆراوجۆر ھێنرایە بەردەستی کڕیاران لەلایەن ئای ماک لە ساڵی ١٩٩٨ لە پێشدا پارچەکان جیاواز و جوودا بوون بەڵام پێشکەوتنیان بەسەر ھێنا بە کۆکردنەوەیان بۆ ئامێرێک. ئەم بەرەو پێشچوونەش سەلمێنرا بە سەرکەوتنێکی تری ماکینتۆش. ئەم نموونە بەرچاوانە رووبەڕووی ماڵان و ناوەندی فێرکردن و کەسە پرۆفیشناڵەکان کرایەوە. ماک ئاسانە بۆ بەکارھێنان و جوانە لە دیزایندا و بەھێزە و ستایلێکی جوانی ھەیە، ھەموو ماکە تازەکان زۆر دابەزێنران لەگەڵ "Mac OS X"ی سیستەمی کارپێکردن کە دیزاین و درووستکردنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ھاوکاری کراوە.

خشتەی مۆدێلە نوێکانی ماکینتۆش[دەستکاری]

کۆمپانیای ئەپڵ تا ئێستا بەرهەمی پێشکەوتوو و ناوازەی پێشکەشی جیهانی تەکنۆلۆژیا کردووە یەکێک لەوانە نەوەی کۆمپیوتەرەکانی ماکیتۆشە کە ئەم خستەیەی خوارەوە کۆمەڵێکن لە بەرهەمە نوێکانیان.

ئاسایی مامناوەند پرۆفیشناڵ
دیسکتۆپ ماک مینی

دەتوانێت بەبێ شاشە و تەختەکلیل و ماوس ئیش بکات.
ئای ماک

ئای ماک کۆکراوەی هەموو بەشەکان لە یەک شاشەدا. دوو جۆری هەیە (٢١.٥) ئینج و (٢٧) ئینج.
ماک پرۆ

ماک پرۆ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان دەست دەکەوێت بە کۆرەکانی (٤ ، ٨ ،١٢)ەوە ، کە خێراییەکی ئێجگار زۆری هەیە.
لاپتۆپ
(ماک بووک)
ماکبووک ئەیر ١١

(١١.٦) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە .
ماکبووک ئەیر ١٣

(١٣.٣) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
ماکبووک پرۆ

بە قەبارەکانی (١٣.٣ ، ١٥.٤ ، ١٧) ئینج دەستدەکەوێت. بە بەکارهێنانی (Intel Core i5) و (Intel Core i7).
سێرڤەر ماک مینی سێرڤەر

سێرڤەری سیستەمی ماک
سێرڤەری ماک پرۆ

سێڤەری سیستەمی ماک تیایدا دابەزێنراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]