ئەشکەوتی قوڕەقەڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئەشکەوتی قووڕی قڵاەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٤°٤٢′٥٥″N ٤٦°٣٩′١٢″E / ٣٤.٧١٥٢٨°N ٤٦.٦٥٣٣٣°E / 34.71528; 46.65333

وێنەیێک لە ئەشکەوتی قوڕەقەڵا

ئەشکەوتی قوڕەقەڵا، کە گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئاسیایە، کەوتووەتە دووری ٨٧کم لە باکووری رۆژئاوای کرماشان ( لەسەر ڕێی کرماشان-پاوە‌) و ٢٥کم دوورە لە شاری پاوەوە، لە نزیک لادێی قوڕەقەڵا و بەشێکە لە قەزای ڕوانسەر، ئەم ئەشکەوتە لە دەرەی مەڕان واتە دەرەی ئەشکەوتانە جێیەکی زۆر ڕازاوە و پڕ لە دار و درەختە. یەکێکە لە نایابترین ئەشکەوتانی کسڵ(ئاھەک).

ھەتا ئیستا نزیکەی ١٣کم ئەم ئەشکەوتە لە لایەن ئەشکەوتوانانەوە دەر کەوتووە و ھێشتا نەگەیشتوونە کۆتایی ئەشکەوتەکە. ئەم ئەشکەوتە خاوەنی چەندین تەلارە لەوانە: تەلاری بووک(عەرووس)، تەلاری زینەخ(بەرزەخ)، کە لە تەلاری بووک نزیکەی ٢٥ دانە‌ لە ئستالاکمیت و ئستالاکتیتەکان بە شێوەی سەیوانی بەرەوخوار دەبینرێت کە شێوازێکی جوان دەنەخشێت. ھەر وەھا ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوازی بابانوئێل، ئەمیر کەبیر، ماکێتی شاری پاوە، ماسی، بۆرجی پیزا، دڵ، کارگ، سەری شێر، فیل، تاڤ، کیسەڵ، ملی قاز، حەزرەتی مریەم و ھتد دەرھاتوون. تەلاری بووک لە ١٥٠٠ متری دەروازەی ئەشکەوتەکەیە. لە تەلاری بلوور بە بۆنەی لێدانی ئاو و ئستالاکمیتەکان دەنگی سازێک وەک چەنگ و کەمانچە‌ دەبیسرێت.

ھەندێک پێ یان وایە کە درێژەی ئەم ئەشکەوتە ھەتا خاکی عێراق کێشراوە.

ھەر وەھا ئەم ئەشکەوتە پێشینەیێکی مێژویی زۆری ھەیە، ھەندێک شتی مێژویی لەم ئەشکەوتە دۆزراونەتەوە، لەوانە: کاسەی سەری ئینسان، سککە، ھەندێ شتی سواڵەتی کە بە وێنەی راوی پەلەوەر رازراوە ...

تەنا گیاندرێک کە لەم ئەشکەوتە دەژیت جۆرێکی شەمشەمەکوێرەیە لە دەستە شەمشەمەکوێرەی گوێچکە مشکی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]