ئەمیر کەبیر
| ئەمیر کەبیر | |
|---|---|
| امیرکبیر | |
| لەدایکبوون | ٩ی کانوونی دووەمی ١٨٠٧ Hazaveh |
| مەرگ | ٩ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢ کاشان |
| پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
| حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
| ھاوسەر | Ezzat ed-Dowleh |
| مناڵ | Taj al-Mulouk Khanoum Umm al-Khakan، Mirza Ahmad Khan Saed ol-Molk، Hamdam al-Molouk |
| خێزان | Mirza Hassan Khan |
| پلە | سەرۆک وەزیرانی ئێران (١٨٤٨–١٨٥١) |
میرزا محەممەد خانی فەراهانی ناسراو بە ئەمیر کەبیر (١٨٠٧ – ١٨٥٢) یەکێک بوو لە سەرۆک وەزیرانی ئێران لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕ. ئەو بۆ ماوەی سی و نۆ مانگ سەرۆک وەزیرانی ئێران بوو و لەم ماوەدا دەستی کرد بە هەندێک گۆڕانکاری زۆر بەربڵاو بۆ لە ناو بردنی ئەو جیاوازیانەی کە لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوادا بوو. ئەو بۆ ئەم مەبەستە لە تاران مەدرەسەی دارولفنوونی (بە فارسی: دارُالفُنون) درووست کرد، هەروەها دەستی کرد بە وەشانی ڕۆژنامەی وەقایێعی ئیتیفاقییە (بە فارسی: وقایع اتفاقیه). ئەم گۆڕانکارییانەی ئەمیرکەبیر دواتر باڵە کێشایە سەر دەربارییەکان و بۆ وێنە خواستی کە مووچەی ئەوان دیاری بکات و بینێتە ژێر چاودێری قانوون بەڵآم ئەم کارانە بوو بە هۆی دڵپیسی دەربار لە ئەمیرکەبیر. دەربارییەکان لە بەر ئەم کارانەی ئەمیرکەبیر کەوتنە بیری کوشتنی ئەو، و ئەوان لە ساڵی ١٨٥٢ ئەویان لە حەمامی فینی کاشان ئەمیرکەبیریان کوشت.