ئەحمەداوا، خورماڵ
ئەحمەدئاوا
Ahmadawa | |
|---|---|
گوند | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ھەڵەبجە |
| بەرزایی | ٦٥٦ مەتر (٢٬١٥٢ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | ]])،(ھەورامی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |
ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢] گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.
دانیشتوان
[دەستکاری]نزیکەی ٢٠٠ ماڵی تێدایە و زیاتر لە ١١٥٠ کەس لەم گوندەدا ژیان دەگوزەرێنن کە بە کاروباری جۆراو جۆرەوە خەریکن ، بە شێوەزاری ھەورامی دەئاخفن.
جوگرافیا
[دەستکاری]ئەحمەدئاوا لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی زەڵم و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سەرگەت و لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ .[٣][٤] دەکەوێتە ٧٨ کم خۆرھەڵاتی سلێمانی و ١٨ کم باکوری ھەڵەبجە و ٢٬٥ کم خۆرھەڵاتی ناحیەی خورماڵەوە. چواردەوری ئەحمەدئاوا بە زنجیرە چیایەک دەور دراوە کە بریتین لە (بابا زەردەڵە و گردە و و نەیجەکۆڵە و سێداران لە ڕۆژھەڵاتیەوە و دەرەسولان لە باشوریەوە و ملەی قۆنەرە لە باکورەوە.
گەشت و گوزار
[دەستکاری]خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین سەیرانگاکانی کوردستان و عێراقە بەناوی (سەیرانگای ئەحمەدئاوا) کە ساڵانە بە ھەزاران کەس لەسەرانسەری عێراق و تەواوی ناوچەکانی کوردستان و گەشتیاری بیانی ڕووی تێدەکەن بەھۆی بوونی ئاوێکی سازگارو بوونی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری سەوزایی و باخات و سرووشتی شاخاوی جوانی ناچەکەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردنی ناوچەکەو ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ڕوو لەم سەیرانگا بەناوبانگە دەکەن ، گوندێکی گەشتیاری بەناوی ( کابینەی گەشتیاری ئەحمەدئاوا)لەناو گوندی ئەحمەدئاوادا درووست کردووە بەمەبەستی مانەوەی شەوانەی گەشتیاران کە گەشتیاران دەتوانن بە شێوەی بە کرێ گرتن سودیان لێ ببینن.
ئایین
[دەستکاری]خەڵگی گوندی ئەحمەدئاوا سەر بە ئایینی ئیسلامن و دوو مزگەوتی تێداھەن ، وە خاوەنی دوو قوتابخانەیە و بنکەیەکی تەندروستیشی تێدا ھەیە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.