ئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاح
ناوی ئەبو عوبەیدە عامری کوڕی جەڕاحی کوڕی هیلالی كوڕی ئوهەیبی کوڕی مونەبەهی کوڕی حارسی کوڕی فیهری کوڕی مالیکی کوڕی نەضر، لەگەڵ عوسمانی کوڕی مەزعوندا باوەڕی هێنا و کۆچی کرد بۆ حەبەشە لە کۆچی دووەم، بەشداری بەدر و هەموو ڕوداوەکانی تری کردووە، خۆڕاگر بوو لە ڕۆژی ئوحود لەگەڵ پێغەمبەردا، ئەو دوو ئەڵقەیەی کە چووبوونە ڕوومەتی پێغەمبەر بە ددان دەریهێنان، ددانە بڕەرەکانی کەوتنە خوارەوە.
سیفەتی[دەستکاری]
باڵابەرز و لاواز بوو، ڕووخساری لاواز بوو، ددانە بڕەرەکانی کەوتبوون، ڕیشی خاو بوو، دوو کوڕی هەبوو یەزید و عومەیر هەردووکیان مردن و منداڵی نەما، عومەر دەیوت (ئەگەر چارەنوسم بزانیایە و ئەبو عوبەیدە زیندوو بووایە ئەبو عوبەیدەم دەکردە جێنشینی خۆم، ئەگەر خودا لێی پرسیم بۆ وات کردووە؟ دەڵێم گوێم لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: هەموو پێغەمبەرێک ئەمینێکی هەبووە ئەمینی منیش ئەبو عوبەیدەیە)، ئەو باوکی خۆی کوشت عەبدوڵای کوڕی جەڕاح لە ڕۆژی بەدر لەبەر بێ باوەڕى.
وەفاتی[دەستکاری]
لە تاعونی عمواسی وڵاتی ئوردوندا وەفاتی کرد و گۆڕەکەیشی لەوێیە، ساڵی 18 ی کۆچی لە خەلافەتی عومەر، لە تەمەنی 58 ساڵیدا."

![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |