ئازادیی ئایین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئازادیی ئایین بریتییە لە بنەمایی پشتگیری کردن لە ئازادی تاک یان کۆمەڵ، بە گشتی یان بە تایبەتی، بۆ پیشاندانی ئایین یان باوەڕەکانیان لە ڕێی فێرکردن، مامەڵە، پەرەستن و گوێڕایەڵی. ھەروەھا ئازادی گۆڕینی ئایین یان باوەڕی تاکێک لەخۆ دەگرێت.[١]

ئازادیی ئایین لە لایەن زۆرینەی خەڵک و گەلانی جیھانەوە وەک یەکێک لە مافە بنچینەیەکانی مرۆڤ تەماشادەکرێت و ئاماژەی پێکراوە لەژێر بڕگەی ٨ جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ.[٢][٣] لەو وڵاتانەی کە پەیڕەوی شێوازی دەوڵەتی ئایینی دەکرێت، ئازادیی ئایین واتە ئەوەی کە حکومەت مۆڵەت دەدات بە ڕێبازەکانی دیکە یان ئایینەکانی دیکە مامەڵەی ئایینی بکەن لەپاڵ ئایینی دەوڵەت دا و شوێن کەوتووانی ئاییەنەکانی دی ناچەوسێندرێنەوە. ھەرچەندە ئازادی باوەڕ جیاوازی ھەیە، بەوەی کە تاکێک، کۆمەڵێک یان ئایینێک ئارەزوو دەکەن باوەڕیان بە چی ھەبێت بەڵام مانای ئەوە نییە کە مافی مامەڵەی باوەڕ یان ئایینەکەیان ھەبێت بە کراوەیی و لە بەردەم خەڵکی دا بە شێوازێکی ئاشکرا.

مێژوو[دەستکاری]

بە درێژایی مێژوو، دەستەواژەی ئازادیی ئایین وەک لێبووردەیی و دڵ فراونی بەرامبەر بە باوەڕە جیاوازەکانی تر پێناسە کراوە لە کاتێک دا ئازادی پەرەستن وەک ئازادی کردارێکی تاکەکەسی پێناسەکراوە. ئازادی لە ئایین چارەسەرێکی زۆر ڕەوشتی، ئاشتی و یاسای ترە. ھەموو ئەمانە بە چەندەھا شێوازی جیاواز بوونیان ھەبووە. ھەرچەندە ھەندێک لە وڵاتان جۆرێک لە ئازادیی ئایینیان پەسەند کردوە بەڵام زۆربەی جار چالاکی و مامەڵاکانیان سنووردار کراوە لە رێی سزای باجی، یاسای کۆمەڵایەتی سەرکوتکەر و ڕێگری سیاسی. وەکو نموونەی ئازادی تاکەکەسی لە وڵاتی ئیتاڵیا یان ئەوەی ئەم کەمایەتیانە لە دابونەریتی باوی ئایینی ئیسلام دا بە (ذمي‎) ناونراون، بە واتای "تاکی پارێزراو" بۆ ئەو کەسەی کە دواکەتووی ئایینێکی پەسەندکراوی دیکەیە جگە لە ئیسلام و رێزیان لێگیراوە و بێ کێشە ژیانیان بەرێ کردوە.

لە سەردەمانی کۆن دا جۆرە دیدگایەک ھەبوو کە ڕێگەی دەدا کۆمەڵگا بازرگانیەکان لەژێر دابونەریتی خۆیان دا ژیانیان بەڕێوە ببەن. کاتێک تاقمەکانی سەر بە شەقامە جیاوازەکان بەریەک دەکەوتن و دەبوو بە شەڕیان لە ھێلنیسیک یان شارێکی رۆمانی، کێشەکە بە گشتی وەک لادان لە مافەکانی کۆمەڵگا تەماشا دەکرا و لێ دەگەڕان خۆیان کێشەکانی خۆیان چارە بکەن.

سایرسی مەزن ئیمپراتۆڕی ئەخمینی دامەزراند لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایین دا، یاسایەکی گشتی دانا کە ڕێگەی دەدا بە ئازادیی ئایینی لە تەواوی ئیمپڕاتۆریەکە و ئەمە وەک نووسراوی سایرس تۆمارکراوە.[٤][٥]

ھەندێک بارردۆخی جیاواز ھەبووە لە مێژوودا لەو ناوچانەی کە ئایینە ئاسمانیەکان لە دەسەڵات و پلەیەکی بەھێزدا بوون وەک: یەھوودی، زەردەشتی، مەسیحیەت و ئیسلام. لە ناوچەکانی تر کە ئایینەکان ھەستیان بە ھەڕەشە کردووە بۆ سەر سیستەمیەکەیان وەک لە دادگای کردنی سوقرات (٣٣٩ پێش زایین دا) دەردەکەوێت. یان لەو بارانەی کە سەرکردەکان پیرۆز کراون و ڕەت کردنەوەی پێدانی درواێکی کانزایی (زۆرجار ئاڵتون) بە سەرکردە بە ئاماژەی قوربانی وەک ڕەتکردنەوەی سوێنی وەفاداری تەماشاکراوە، ئەمە ناوەڕۆکی ھەڵە و نادادپەروەرانەی کۆمەڵگا مەسیحیەکان بووە.

لە ھیندستانی کۆن دا، ئیمپڕاتۆری بوزی مۆریا ئازادی پەرەستنی ئایینی دامەزراند لەسەر دەستی ئەشۆکای مەزن لە سەدەی سێیەمی پێش زایین.

بەریەک کەوتنەکانی نێوان یەھودی و یۆنانیەکان لە سایرینی لە ساڵی ٧٣ تا ١١٧ دوای زایین و لە ئەسکەندەریە لە ١١٥ دوای زایین دەستخەری وێنەی کاولکاری شارە ناسراوەکانن. ڕۆمانیەکان زۆربەی ئایینەکانیان پەسەند دەکرد بە یەھۆدیشەوە و ھانی خەڵکانی ناوخۆی ناوچەکانیان دەدا بەردەوام بن لەسەر پەرەستنی خواکانی خۆیان دا. ھەرچەندە مەسیحیەتیان پەسەند نەکرد ھەتا بە یاسای کرا لەلایەن ئیمپراتۆڕی رۆمانی گالیڕۆس. نووسراوی فەرمانی میلان ئازادی ھەموو ئایینەکانی مسۆگەر کرد لە ئیمپراتۆڕی ڕۆمانی دا ھەتا ئەو کاتەی نووسراوی تسالۆنیکی ھەموو ئاییەکانی تری کردە دەرەوەی یاسا جگە لە مەسیحیەت.

جیھانی ئیسلامی[دەستکاری]

دوای ماوەی سەدەیەک لە جەنگ لە نێوان دانیشتوانە موسوڵمانەکان و یەھودیەکانی شاری مەدینە (بە یەسریب ناسراوبوو)، ئازادیی ئایینەکان (وەک: ئیسلام و یەھودی) ڕاگەیەنرا لەلایەن پەیامبەری ئیسلام محەمەد و لە دەستووری مەدینەدا نووسرایەوە. دواتر فەرمانڕەوای ئیسلام ئازادیی ئایینی پەسەند کرد بە مەرزی ئەوەی کە کۆمەڵگا نا موسوڵمانەکان پلەی (ذمي‎) پەسەندبکەن و پیاوە پێگەیشتووەکانیان سەرانە (جزیة) بدەن لە جێی ئەو (زکاة) ی کە دانیشتووە موسوڵمانەکانی دەیدەن.[٦] ھەرچەندە زمیەکان ھەمان مافی سیاسییان نەبوو کە موسوڵمانەکان ھەیانبوو بەڵام دەیانتوانی سوودببینن لە یاساکانی موڵک، پەیماننامە و ئەرک.[٧][٨][٩]

لە ڕەوشتی کلاسیکی ئیسلام و شەریعەدا فرە ئایینی بوونی ھەبووە، یاسا ئایینی و دادگای ئایینەکانی تر (ھی مەسیحی، یەھوودی و ھیندۆسی) زۆرجار لەسەر چوارچێوەی یاسادانانی ئیسلامی دا وەردەگیرا، وەک لە شانشینی ئەندەلوس، نیمچە دوورگەی ھیند و سیستەمی عوسمانی دا دیارە.[١٠][١١] لە سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلام دا دادوەرە موسوڵمانەکان بۆیان نەبوو دەستێوەردان بکەن لە کێشەی ناموسوڵمانەکان دا مەگەر لەسەر داواکاری ھەردوولا بڕیار بدرێت لەسەر یاسای ئیسلامی دادگایەکە بەڕێوەبچێت، بۆیە کۆمەڵگا (ذمي‎) یەکانی ناو دەوڵەتە ئیسلامیەکان یاسای سەربەخۆی خۆیان ھەبوو جیاواز لە یاساکانی ئیسلام، بۆ نموونە جولەکەکان دادگای (ھالاخە) ی خۆیان ھەبوو.[١٢]

(ذمي‎) یەکان ڕێگەدراو بوون کە دادگاکانی خۆیان بەڕێوە بەرن بە پێی سیستەمە یاسایەکانی خۆیان لەو دۆسیەیانەی تێکەڵ نەبوو بە دەستە ئایینەکانی تر، ھەڕەشە لەسەر پایتەخت یان ھەڕەشە لە ڕەفتاری گشتی.[١٣] ناموسوڵمانەکان ڕێگەدراو بوون بەژداربن لە چالاکیە ئایینەکانی خۆیان دا کە ڕەت کرابۆوە بە پێی یاسای ئیسلام، وەک خواردنی گۆشتی بەراز و عارەق و ھەروەھا ئەو مامەڵانەی لەلایەن موسوڵمانەکانەوە بە قێزەون تەماشە دەکرا (وەک لە ئایینی زەردەشتی دا ھەیە، ھاوسەرگیری پیاوێک لەگەڵ دایکی، خوشکی یان کچی). بەپێی نووسەری بەناوبەنگی ئیسلامی "ئیبن قەیم"، ناموسوڵمانەکان مافی بەژداری کردنی ئەو جۆرە چالاکیانەیان ھەبوو تەنانەت ئەگەر موسوڵمانەکانیش زویر بکات بە مەرجی ئەوەی ئەم چالاکیانە ھەرگیز نەخرێنە بەردەم دادگاکانی ئیسلام وە ئەو کەمینە ئایینەیانە باوەڕیان وابێت کە چالاکیە گۆماناویەکان ڕێگەپێدراوە بەپێی ئایینەکەی خۆیان.[١٤]

سەڕەڕای سوود بینینی (ذمي‎) یەکان لەم مافانە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی دا، بەڵام وەکو یەکسان تەماشا نەدەکران و چەندەھا جار لە مێژوودا کەمایەتیە ناموسوڵمانەکان دەستدرێژیان کراوەتە سەر و مافەکانیان پێشێلکراوە.[١٥][١٦][١٧]

ھیندستان[دەستکاری]

٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر جولەکە کۆنەکان لە ترسی سێدارەدان لە وڵاتەکەی خۆیان کۆچیان دەکرد و لە ھیدستان نیشتەجێ دەبوون و ھەرگیز دووچاری ڕەگازپەرستی ئایینی نەبوون لەسەر جولەکەبوونیان.[١٨] یاسای ئازادیی ئایین لە نووسراوەکەی سەردەمی ئەشۆکای مەزن دا دۆزراوەتەوە سەدەی سێی پێش زایین دا. ئازادی مامەڵە، پەرەستن و بڵاوبوونەوەی ھەر ئایینێک مافێکی دەستووریە لە وڵاتی ھیندستانی نوێ دا، زۆربەی بۆنە ئایینە گەورەکانی کۆمەڵگا سەرەکیەکانی ھیندستان کراوەتە ڕۆژی پشووی نیشتمانی.

لەگەڵ ئەوەی ھیندستان لە ٨٠ ٪ وڵاتەکە لەسەر ئایینی ھیندۆسین بەڵام ھیندستان وڵاتێکی سیکۆلارە (عەلمانی) و دەوڵەت ھیچ ئایینێکی فەرمی نییە.

چەندەھا توێژەر و ڕوناکبیر باوەڕیان وایە کە سەرەکیترین و کۆنترین ئایین لە ھیندستان (ھیندۆسی) ە و ھەر لەکۆنیشەوە تا ئێستا لێبوردەترین و ئاشتخوازترین ئایین بوو.[١٩] راجنی کۆتھاری، دامزرێنەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگا گەشەسەندووەکان، نووسویەتی کە "ھیندستان وڵاتێکە لەسەر پایەکانی شارستانییەکی بێ ئایین دروست بووە."[٢٠] دالای لامە، سەرکردەی تبتی ئاوارەکراو، پێی وای کە لێبوردەیی لە ئایینی ئەریابھۆمی (Aryabhoomi) کە لە سەرچاوە ھیندی (Mahabharata) ھەیە، لەو وڵاتەدا بوونی ھەیە بە درێژای ھەزاران ساڵ. دالای لاما دەلێت، "نەک تەنھا ھیندۆسی، بۆزی، سیخ و ئایینە ناوخۆیەکان کە ئایینی نەتەوەیی ئەم ناوچەیەن بەڵکو مەسیحی و ئیسلامیش لێرە بوژاونەتەوە و گەشەیانسەندووە. لێبوردەیی ئایینی شتێکی خۆڕسکە لە دابونەریتی ھیندی دا."

ئازادیی ئایین لە نیمچەکیشوەری ھیندستا ن دا لەسەر دەستی پادشا پیاداسی (ئاشۆکا) جێبەجێ دەکرا لە نێوان ساڵانی (٣٠٤ – ٢٣٢ پێش زایین) دا. یەکێک لە بایەخەکانی پادشا ئاشۆکا چاکسازی کردن بوو لە دامودەزگاکانی حکومەت و مامەڵەی ڕەوشتیانە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و مرۆڤایانە. دواتر ھەستا بە پشتگیری کردنی بنەماکانی ئایینی بوزی، دامەزراندنی کۆمەڵگایەکەی یەکسان، تێگەیشتوو و دادپەروەر وەک بنەمایەکی زۆر گرنگ تەماشا دەکرا لەلایەن فەرمانڕەوا کۆنەکانی ئەو سەردەمە لە ڕۆژھەڵات دا.

گرنگی ئازادی پەرەستن لە ھیندستان لەسەر یەکێک لە نووسراوەکانی ئەشۆکا ھەڵکەندرابوو: پادشای پیاداسی (ئاشۆک) ئازیزی خوداکان، رێز دەگرێت لە ھەموو ڕێبازە ئایینی، کۆمەڵگا، دەستە و ئەوانەی لە ماڵەکانیان دا دەژین بە دیاری خێریی و چەندەھا شتی دیکە. بەڵام پادشا، ئازیزی خوداکان، کەمتر بایەخ دەدات بەم دیاری و ڕێزانە بە بەراورد بە سوێندی پارێزگاری لە پیرۆزییە ئایینەیەکا، کە بە جەمسەێکی سەرەکی دایدەنێت. بۆ ھەموو ئەم پیرۆزیانە سەرچاوەیەکی ھاوبەشیان ھەیە، کە ئەویش ڕێزگرتنە. بەواتای ئەوەی، نابێت یەکێک باوەڕەکەی خۆی بەرز بکاتەوە بە ناشرینکردنی باوەڕی ئەوانی دی و ھیچ مرۆڤێک نابێت قسە لەسەر باوەڕەکانی تر بکات بە بێ بوونی ھۆکاری دروست. بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبێت ھەمووان ئەو رێزەیان لێ بگیرێت کە شایستەن.

دوای گەیشتنی بەپەرۆشی ئەوروپیەکان و مەسیحیەکان بۆ گۆڕینی کەسانی ناوچەکە بە باوەڕی ئەوەی گۆڕینی یەکێک بۆ سەر ئایینی مەسیحی خزمەتە لەپێناو خودادا. لەو کاتەوەی گەیشتون چەندەھا ڕێگەی بێ بنەما و بێ مانایان گرتۆتەبەر ھەرچەندە زۆر بە کەمی ھیچ راپۆرت و گێڕانەوەیەک ھەبووە لەسەر پێشێلکاری یاسای و ئاژاوەگێری لەلایەن دەستە مەسیحیەکانەوە، جگە لەوانەی لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان ڕوویان دەدا.[٢١]

ئازادیی ئایین لە ھیندستانی مۆدێرن دا مافێکی بنچینەییە مسۆگەر کراوە لە دەستووری وڵاتەکەدا لە ژێر بەندی ٢٥. بەپێی ئەمە ھەموو ھاونیشتمانیەکی ھیندی مافی مامەڵە، دواکەوتن و بڵاوکردنەوەی ئاینەکانیان ھەیە بە شێوازێکی ئاشتیانە.[٢٣] ڤیشوا ھیندو پاریشاد ناکۆکە لەگەڵ ئەم دەستەواژەیە و دەڵێت کە مەسیحیە ئینجیلەکان بەزۆری ھێز (یان لەڕێی پاەرەوە) دانیشتوانی دێھاتە نەخوێندەوارەکان دەگۆڕنە سەر مەسیحیەت و خەڵکی ناوچەکە تەنھا دەیانەوێت ئەمە بوەستێنن.

ھەتا ئەمرۆش، زۆربەی ھیندیەکان ئاھەنگ دەگێرن بۆ ھەموو بۆنە ئایینەکان بە ھەمان جۆش و خرۆش و ڕێزی یەکسانەوە. وەک جەژنی ئایینی (Deepavali)، بۆنەی ڕوناکیەکان (Holi) و جەژنی ڕەنگەکان. بۆنە ئیسلامیەکانی وەک جەژنی ڕەمەزان، جەژنی قوربان و مانگی موحەرەم. بۆنە مەسیحیەکانی وەک کریسمەس و بۆنەکانی تری بوزیەکان (Purnima، Mahavir Jayanti، Gur Purab و چەندەھای تر). ھەموو ئەم بۆنە و جەژنانە یاد دەکرێنەوە لەلایەن ھەموو ھیندیەکانەوە.

ئەورووپا[دەستکاری]

دەمارگیری ئایینی[دەستکاری]

زۆربەی دەوڵەتە رۆمانیە کاسۆلیەکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست جڵەوێکی توندیان گرتبوو دەست لەسەر دەربڕینی ئایینی دا. جیاکاری و دادگای جولەکەکان دەکرا و دیارترین نموونە لەسەر ئەمە دەرکردن و ئاوەرەکردنی ھەموو جولەکەکانی ئیسپانیا بوو لە ساڵی ١٤٩٢ دا. ھەندێک لەوانەی کە لە ئیسپانیا مانەوە و ئایینەکەیان گۆڕی بۆ مەسیحی تۆمەتبار دەکران بە بێ باوەڕ و دادگای ئەو کاتە ھەڵدەستا بە پشکنین بە بەھانەی ئەوەی کە بە نھێنی پەیڕەوی ئایینی یەھوودیان کردووە. لەگەڵ ھەموو ئەمانە و دادگایکردنیان. بەدەر لە کاسۆلیکەیەکان جولەکەکان پەسەندترین بوو لە ئەورووپا.

ھەرچەندە ئەوەی بەسەریان دا ھات بەشێکی بەھۆی ئەو جوڵەیەوە بوو کە پەرەی دەسەند بە ناوی (چاکسازی – Reformation). لە ساڵانی ١٣٨٠ کان دا، جۆن وایکلیف لە ئینگلتەرا ھەستا بە وەرگێڕانی ئینجیل بۆ زمانی ئینگلیزی. دواتر لە نووسراوەکانی (Papal Bull) ساڵی ١٤١٠ سەرزەنشت کرا و ھەموو کتێبەکانی سوتێنران.

لە ١٤١٤ دا جان ھۆس کە وتاربێژێکی ئایینی بۆھیمی چاکسازیخواز بوو، دڵنیای سەلامەتی پێ بەخشرا لەلایەن ئیمراتۆڕی رۆمانی بۆ ئامادەبوون لە (ئەنجومەنی کۆنستەنس - Council of Constance). لەبەر نادڵنیای لە سەلامەتی خۆی و نەبوونی متمانە بە فەرمانڕەوا، وەسێتەکەی نووسی پێش ئەوە بڕوات. پێشبینیەکانی دروست دەرچوون و لەسەر داری سێدارە سوتێنرا لە ڕێکەوتی ١٤١٥.٧.٦. ھەروەھا ئەنجومەنەکە فەرمانی دا بە لەناوبردنی پاشماوەکانی وایکلیف و ئەم فەرمانە ھەتا ساڵی ١٤٢٩ جێبەجێ نەکرا.

دوای کەوتنی شاری گرنادەی ئیسپانا لە ١٤٩٢، دانیشتوانە موسوڵمانەکان بەڵێنی ئازادیی ئایینیان پێ درا بەپێی (رێکەوتنی گرنادە)، بەڵام ئەو بەڵێنە تەمەنی کورت بوو وە جێبەجێ نەکرا. لە ١٥٠١، موسوڵمانەکانی گرنادە دوو ھەڵبژاردنیان خرایە بەردەم کە یا ببنە مەسیحی یا کۆچ بکەن. زۆربەیان بوونە مەسیحی بەڵام بە ڕووکەش و ھەر بەردەوام بوون لەسەر شێوزی جلوبەرگ و قسەکردنی پێشووی خۆیان و بو نھێنیەوە پەیڕەیی ئایینی ئیسلامیان دەکرد. لە کۆتای دا ئەوانەی بوونە مەسیحی دەرکران لە ئیسپانیا لە نێوان ساڵاکانی ١٦٠٩ (کاستیل – Castile) و ١٦١٤ (لە تەواوی ئیسپانیا) بە فەرمانی فلیپی سێیەم.

مارتن لوسەر نووسینە بەناوبانگەکەی (٩٥ تێز - 95 Theses) ی لە ویتنبێرگ لە ٣١ تشرینی یەکەمی ١٥١٧ دا بڵاوکردەوە. مەبەستە سەرەکیەکەی باوەڕیی بوو، کە کورتکراوەی سێ چەمکە سەرەکیەکەی ڕێبازی پرۆستانت بوو:

  • تەنھا ئینجیل بێ خەوش و ھەڵەیە.
  • ھەموو مەسیحیەک دەتوانێت شیبکاتەوە.
  • گوناح و تاوانەکانی مرۆڤ ھێندە زۆرە ھیچ کردەوە و چاکەیەک ناتوانێت مرۆڤ ڕزگار بکات تەنھا بەزەیی خودا نەبێت.

سەرئەنجام لوسەر ھەوڵی دا بە دانانی سنوورێک بۆ ڕێژەی تێوەگلان و چاکسازی بکات لە ناوخۆی کلێسەدا بەڵام ئەمە نەیتوانی سەرکوتوو بێت چونکە بە واتای کۆتای پیاوانی ئایینی و پاپا دەھات. ١٥٢١، دەرفەتی گەڕانەوە بۆ ناو (ڕژێمی دانانی ڕێبازەکان) ی پێ بەخشرا لەلایەن ئیمپراتۆری رۆمانی چارلسی پێنجەم. دوای ڕەتکردنەوەی گەڕانەوە بە بێ باوەڕ (کافر) لەقەڵەمیان دا. لەبەر سەلامەتی خۆی لە وارتبێرگ لە ماڵ و بەرپرسیاری فرێدریکی سێیەم دەمایەوە کە ھەبژێردراوی ساکسۆنی بوو، لە کاتی مانەوەی لەوێ ئینجیلی (پەیماننامەی نوێ)ی وەرگێڕایە سەر زمانی ئەڵمانی، لە لایەن پاپا پۆڵ ئاوارەکرا لە ساڵی ١٥٢١.

بەھەرحاڵ، بە ئامادەنەبوونئ خۆشی جوڵانەوەکەی بەردەوام بوو لە بڵاوبوونەوە و گەشەی سەند بۆ سویسرا. ھیلدریچ زوینگلی بانگەوازی بۆ چاکسازی دەکرد لە شاری زوریخ لە ١٥٢٠ تا ١٥٢٣. بەرەنگاری دەکرد لە فرۆشتن و نرخ دانان لەسەر (کەرەستەی لێبوردەیی، بێ ھاوسەری، ساردانە ئایینیەکان "حەج"، وێنە، شوێنەواری پیرۆزی ئایینی و ئەندامی لەش.) ئەمە گەیشتە ترۆپک لە جەنگی نێوان ھەرێمەکانی سویسرا کە ھەردوو ڕێبازی ئایینی کاسولیکی و پرۆستانت تیێدا پەسەند کراوبوو، کاسۆلیکیەکان سەرکەوتوو بوون لە جەنگەکەدا و زویگلی کوژرا لە شەڕداملە ١٥٣١. ھەرێمە کاسۆلیکیەکان دڵخۆش بوون بەم سەرکەوتنە.

دژبەرێتی دەسەڵاتی کەنیسەی پاپا دەرکەوت کێشەیەکی گوازراوەیە، چونکە لە ساڵی ١٥٣٣ دا کاتێک ھێنری ھەشتەمی ئینگلتەرا لە ئەندامێتی دەرکرا لەسەر تەلاقەکەی و دووبارە ھاوسەر پێکھێنان لەگەڵ ئانن بۆیلین، یەکسەر ھەستا بە دامەزراندنی کلێسەیەکی سەر بە دەوڵەت و پیاوانی ئایینی تێیدا دەست بەکاربوون کە دانرابوون لەلایەن پادشاوە. ئەمە بێ کێشەن ناوخۆی نەبوو، تۆماس مۆر کە راوێژکاری پادشا بوو لە سێدارەدرا بەھۆی دژایەتی کردنی ھێنریەوە.

جۆن کالڤن کە چالەکەوان بوو لە جنێڤ دوای ململانێیەکی زۆر دەرکرا لە ١٥٣٨ بەڵام دواتر بەنگێشت کرایەوە لە ١٥٤٠. ئەم ھێنان و بردنە بەردەوام بوو لە نێوان کاسۆلیک و پرۆستانتەکان دا لە ئینگلتەرا دوای ئەوەی ماری یەکەمی ئینگلتەرا گەڕایەوە و وڵاتەکەی بۆ ماوەیەکی کەم خستە سەر ڕێبازی کاسۆلیکی لە ١٥٥٣ و پرۆستانتەکانی سزا دەدا. ھەرچەندە زڕخوشکەکەی، ئیلیزابێسی یەکەمی ئینگلتەرا کلێسای ئینگلتەرای رێکخستەوە بۆ ھەمیشە لە ١٥٥٨ دا، ئینجیلی پادشا جەیمس کە لەلایەن پادشا جەیمسی یەکەمی ئینگلتەراوە دەرکرا و چاپکراو لە ١٦١١ دا و بە نیشانەیەکی دیاری ڕێبازی پرۆستانت دادەنرێت، لەگەڵ قەدەغە کردنی پەرەستنە فەرمیەکانی ڕێبازی کاسۆلیک.

ھەرچەندە لە فەڕەنسا ئاشتی بەرپابوو لە نێوان کاسۆلیک و پرۆستانتەکان دا بەپێی (ڕێکەوتنی سانت جێرمەین - Treaty of Saint Germain) لە ساڵی ١٥٧٠دا. بەڵام ناکۆکیەکان بەردەوام بوون و دیارتینیان بریتنی بوو لە (کۆمەڵکوژی لە ڕۆژی سانت بارسۆلۆمیۆ - Massacre of Saint Bartholomew's Day) لە ٢٤ ئابی ١٥٧٢ دا کە بە ھەزارەھا لە پرۆستانتەکانی فەڕەنسا کوژران. پێش چەند ساڵێکی کەم، لە مایتشلید – نایمس (Michelade of Nîmes) لە ١٥٦٧ دا پرۆستانتەکان دەستەیەک لە پیاوانی ئایینیان کوشت.

یەکەمین ھەنگاوەکان و ھەوڵەکانی لێبوردەیی[دەستکاری]

شانشینی نۆرمانی سیسیلی لەژێر فەرمانڕەوایی رۆجەری دووەم دا بە سروشتی فرە ڕەگەزی و لێبوردەیی ئایینی ناسرابوو. نۆرمانیەکان، جولەکەکان، موسوڵمانە عەرەبەکان، یۆنانیە بێزەنتیەکان، لۆمباردەکان و سیسیلیە ڕەسەنەکان بە ھاوبەشی پێکەوە دەژیان.[٢٢][٢٣] لە جیاتی لەناوبردنی موسوڵمانە سیسیلیەکان، کوڕەزای رۆجەری دووەم (ئیمپراتۆڕ فرێدریکی دووەمی ھۆنساتنفن ١٢١٥- ١٢٥٠) ڕێگەی پێ دەدان لەسەر زەوی خۆیان نیشتەجێ ببن و مزگەوت بنیات بنێنن. نەک تەنھا ئەوە، ناونووسی دەکردن لە سوپا مەسیحیەکەی و پاسەوانە یاتبەتیەکانی خۆی.[٢٤]

بۆھیمیا (کۆماری چیکی ئێستا) سوودمەند بوو لە ئازادیی ئایین لە نێوان داڵانی ١٤٣٦ بۆ ١٥٢٠، وە بووە یەکێک لە لیبڕاڵترین (ئازادترین) وڵات لە جیھانی مەسیحیی ئەو سەردەمە. ئەوەی کە ناودەنرا بە (ڕێکەوتنی بازڵ) ی ١٤٣٦ ھەستا بە ڕاگەیاندنی ئازادیی ئایین و ئاشتی نێوان کاسۆلیکیەکان و ئیوتراکیوستەکان (Utraquists). لە ١٦٠٩ دا ئیمپراتۆڕ رادۆلفی دووەم ئازادیەکەی ئایینی زیاتری مسۆگەر کرد بۆ بۆھیمیا لەڕێی نووسراوی (خاوەن شکۆ). دوای جەنگی شاخی سپی دامەزراندنی بەھێزی کلێسای کاسۆلیکی و شیاوی پێگەی کلێسای کاسۆلیکی لە کۆماری چیک لە ١٦٢٠، وای کرد ئازادیی ئایین لە ناوچە بۆھیمیەکان وردە وردە بەرەو کۆتای ھاتن بڕوات و پرۆستانتەکان ھەڵبێن یان دەربکرێن لە وڵاتەکە. ئیمپراتۆڕی کاسۆلیکی فێردیناندی دووەم، بەزۆرە ملە پرۆستانتە بۆھیمی و نەمساوییەکانی دەگۆڕییە سەر ڕێبازی کاسۆلیکی.

لە ھەمان کات دا، لە ئەڵمانیا فیلیپ میلانتشۆن ڕەشنووسێکی ئامادە کرد بە ناوی دانپێدانانی ئاگسبێرگ وەک دانپێدانانی فەرمی و باو بۆ لوسەریەکان و ناوچە سەربەخۆکان. ئەم ڕەشنووسە پێشکەش کرا بە چارلسی پێنجەم لە ١٥٣٠ دا.

لە ئیمپراتۆڕی پیرۆزی رۆمانی دا، چارلسی پێنجەم ئامادە بوو بە پەسەند کردنی لوسەریزم لە ١٥٥٥ بە پێی رێکەوتنی ئاشتی ئاگسبێرگ. ھەر ھەرێمێک ئایینی شازادەی ناوچەکەی وەردەگرت، بەڵام لەو ھەرێمانەدا ھیچ لێبوردەیی و تێگەیشتنێکی ئایینی نەبوو بەڵکو دانیشتوانی سەر بە باوەڕەکانی دیکە دەیانتوانی بگوازنەوە بۆ ھەرێمێکی ئارامتر و دۆستانەتر.

لە فەڕەنسا لە ١٥٥٠ کانەوە چەندەھا ھەوڵ شکستی ھێنا بۆ ئاشتکردنەوەی کاسۆلیکیەکان و پرۆستانتەکان و دانانی لێبوردەیی و لێکتێگەیشتن چونکە دەوڵەت زۆر لاواز بوو بۆ جێبەجێ کردنیان. دوای سەرکەوتنی شازادە ھێنری چوارەمی فەڕەنسا کە وەرگەڕابووە سەر ڕێبازی پرۆستانت و چوونە سەر تەختی دەسەڵات، لێبوردەیی و تێگەیشتنی ئایینی بە فەرمی ناساند لە پەیماننامەی نانتێز لە ١٥٩٨ دا کە تا ھەشتا ساڵی دواتر بە کار بوو ھەتا ھەڵوەشاندنەوەی لە ١٦٨٥ دا لەلایەن لویسی چواردەیەمی فەڕەنساوە. دەمارگیری ئایینی بەردەوام بوو ھەتا لویسی شانزدەیەم ھەستا بە واژۆکردن لەسەر پەیامننامەی ڤێرسای (١٧٨٧)، دواتر لە نووسراوی دەستووری ٢٤ کانوونی یەکەمی ١٧٨٩ دا مافە مرۆڤایەتی و شارستانییەکانی بۆ پرۆستانتەکان دەستەبەر دەکرد. لە کۆتای دا شۆڕسی فەڕەنسی دەوڵەتی ئایینی ھەڵوەشاندەوە و دەستی گرت بەسەر ھەموو موڵکەکانی کڵێسادا.

یەکەمین یاساکان و دڵنیایە یاساییەکان بۆ ئازادیی ئایین[دەستکاری]

ھەرێمی ترانسلڤەینیا[دەستکاری]

لە ١٥٥٨ دا پرۆژە نووسراوی (ڕێکەوتنی تۆردا) مامەڵەی ئازادی ھەردوو ڕێبازی کاسۆلیکی و لۆسەری ڕاگەیاند بەڵام ڕێبازی کاڵڤانی قەدەغەکرابوو. دواتر ڕێبازی (کاڵڤان) یش خرایە ڕیزی ئایینە پەسەندکراوەکان لە ١٥٦٤. دوای دە ساڵ لە ھەمان ڕێکەوتن، لەژێر سەرپەرشتی پادشای ھەنگاریا، شازادەی ترانسلڤەینیا (جۆن سگیسموند زاپۆلیا – جۆنی دووەم)[٢٥] ئازادی ھەموو ئایینەکان بەرفراوانکرا و ڕاگەیەندرا کە "ھیچ تاکێک بۆی نییە ھەڕەشەی بەندکردن یان دەرکردن لە کەس بکات بەھۆی ئایینەکەیەوە." ئەم یاسایە زیاتر بوو لە لێبوردەیی و تێگەیشتنی ئایینی بەڵکو ڕاگەیاندنی یەکسانی ھەموو ئایینەکان بوو، قەدەغەکردنی ھەموو مامەڵەیکی زیان بەخش لەلایەن دەسەڵات و ھاوڵاتی ئاسایی بۆ سەر دەستە یان خەڵکانی دی بەھۆی ئایینەکەیانەوە. تێکەڵاوبوون لە نێوان پلە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دا چیتر بەند نەبوو لەسەر ئایینی تاکەکەس بۆیە ترانسلڤینیا دەسەڵاتداری ھەم کاسۆلیکی و ھەم پرۆستانتی ھەبوو کە ھەموویان رێزیان لە ڕێکەوتنی تۆردا دەگرت. نەبوونی دەوڵەتی ئایینی بۆ چەندەھا سەدە شتێکی بێھاوتا بوو لە ئەورووپا بۆیا ڕێکەوتنی تۆردا بە یەکەمین مسۆگەری یاسایی ئازادیی ئایین دادەنرێت لە ئەوروپای مەسیحی.[٢٦]

لێبوردەیی ئایینی و ئازادی باوەڕ:

یەزدانمان، خاوەن شکۆ، بە ھەر شێوەیەک لە ڕێکەوتنەکانی پێشوودا لە بابەتی ئایین دا بە یاسا کراوە، ئێساتش ھەمان شێوەیە، لەم ڕێکەوتنەدا جارێکی تر دڵنیا دەکاتەوە کە لە ھەر شوێنێک دا ھەر وتاردەرێک دەبێت ئامۆژگاری و ڕێنمای (فەرموودە ئایینەکان) بدات بەپێی ئەوەی لێی تێدەگات وە ئەگەر گوێگرەکان بەدڵیان بوو ئەوا باشە ئەگەر بەدڵیان نەبوو ئەوا نابێت زۆریان لێ بکات لەبەر ئەوەی ناخیان ڕەزامەند نابێت بەم زۆر لێ کردنە و مافیان ھەیە وتاردەرێک دانێنن کە خۆیان پەسەندیانە. لەبر ئەمە ھیچ کەسێک نابێت زۆر لە وتاردەرەکان بکات. بەپێی یاساکانی پێشووتر ڕێگە پێدراو نییە کەس ھەڕەشە لەیەکێکی دی بکات بە بەندکردن یان لابردنی لە پیشەکەی بەھۆی فێرکردنەکانیەوە. باوەڕ دیاری خودایە لە گوێگرتنەوە پەیدا دەبێت و گوێگرتن وشەی خودایە.

یاسای تۆردا، ١٥٦٨: پادشا جۆن سگیسموند[٢٧]

ھۆڵەندا[دەستکاری]

لە شانشینی یەکگرتووی یوترێخت (٢٠ کانوونی دووەمی ١٥٧٩)، ئازادیی ئایینی تاکەکەسی ڕاگەیەنرا لە ململانێی نێوان باکووری ھۆڵەندا و ئیسپانیا. شانشینی یەکگرتووی یوترێخت ھەنگاوێکی گرنگ بوو لە دامەزراندی کۆماری ھۆڵەندا (لە ١٥٨١ بۆ ١٧٩٥). لەژێر فەرمانڕەوایی کالڤینەکان دا، ھۆڵەندا بوو بە یەکێک لە لێبوردەترین وڵاتی ئەورووپا. مافی پەنابەری دەدا بە کەمایەتیە ئایینە دەرکراوەکان.[٢٨] دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی جولەکە لە ھۆڵەندا و نیو ئەمستردام (نیۆڕکی ئێستا) لە سەردەمی فەرمانڕەوایی کۆماری ھۆڵەندی نموونەیەکی گەشی ئازادیی ئایینە. دوای بەدەستەوەیانی نیو ئەمستردام بۆ ئینگلیزەکان لە ١٦٦٤ دا، ئازادیی ئایین مسۆگەر کرابوو لە (بەندەکانی بەدەستەویان) دا. ئەمە ھەروەھا جولەکەکان سوودمەند بوون لێی کە لە دوورگەی مانھاتن جێگیر ببوون لە ساڵی ١٦٥٤ دا، بە درێژای سەدەی ھەژدەیەم کۆمەڵگەی تری جولەکە دروست ببوون لە نیوپۆرت، رھۆد ئایلەند، فلیدەڵفیا، چارلستن، ساڤانا و ڕیچمند.[٢٩]

دەمارگیری بەرامبەر بە پرۆستانتەکان بەردام بوو، نموونە لەسەر ئەمە ھەڵھاتنی ئاوارەکان و ھانا بردنیان بۆ ھۆڵەندا یەکەم جار و دواتر بۆ ئەمریکا و دامەزراندنی کۆچەرگای پلیمۆس لە ماساچیتس لە ١٦٢٠. دامەزرێنەری فلیدەلفیا (ویلیام پێن) تێوەگلابوو لە دۆسیەیەکی دادگای کە کاریگەریەکی گەورەی ھەبوو لەسەر یاساکانی ئەمریکا و ئینگلتەرا. لە دادگاییەکی ئاسایی دا لێکۆڵەران ڕەتیان کردەوە ویلیام پێن تۆمەتکار بکەن لەگەڵ ئەوەی دەستەی لێکۆڵەران زیندانی کران لەسەر ئەم ئازادکردنە بەڵام دەستەکە سور بوون لەسەر چەسپاندنی ئازادیی ئایینی.

پۆڵەندا[دەستکاری]

بەیاننامەی گشتی ئازادییە یەھودیەکان کە ناسراوە بە (رژێمی تایبەتی کالیس - Statute of Kalisz) لەلایەن بەگی گەورەی پۆڵەندی بۆلسلاوس لە ٨ ئەیلولی ١٢٦٤ لە شاری کالیس. رژێمەکە وەک یاسای بنچینەی بۆ جولەکەکانی پۆڵەندا پەیڕەو دەکرا و بووە ھۆی ھاتنە کایەی ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کە بە زمانی (یدیش – Yiddish) قسەیان دەکرد. ڕژێمەکە دەسەڵاتی دادوەری تەواوی دەدا بە دادگا یەھوودیەکان لەسەر بابەتە یەھوودیەکان و دامەزراندنی دادگایەکی جیاواز لەسەر بابەتە ھاوبەشەکانی جولەکە و مەسیحی. لەگەڵ ھەموو ئەوانەدا، دڵنیاکەرەوەی ئازادی تاکەکەسی و ئاسایشی جولەکەکان بوو بە ئازادیی ئایین، گەشت کردن و بازرگانییشەوە. ڕژێمە یاساکە مۆرکرابوو لەلایەن پادشا جێگروەکانی پۆڵەندا، وەک (کازمیەری سێیەمی پۆڵەندا لە ١٣٣٤، کازمیەری چوارەمی پۆڵەندا لە ١٤٥٣ و سگیسموندی یەکەمی پۆڵەندا لە ١٥٣٩.) پۆڵەندا جولەکەکانی ئازاد کرد لە فەرمانڕەوایی ڕاستەوخۆی شاھانەیی، کە بووە ھۆی کرانەوەی چەندەھا دەرفەتی گەورەی کارگێڕی و ئابووری بۆیان.

مافی ئازادی پەرستن مافێکی بنچینەی بوو کە بەخشرابوو بە ھەموو ھاوڵاتیانی پۆڵەندی بە درێژای سەدەکانی پانزدەیەم و شانزدەیەم، ھەرچەندە ئازادیی ئایینی ڕەھا بە فەرمی لە ١٥٣٧دا لە ھاوپەیمانی وارسۆدا ناسێنرا. پۆڵەندا یاساکانی ئازادیی ئایینی پەیڕەودەکرد لە سەردەمێک دا کە دادگای ئایینی نەریتێکی باوی ڕۆژانە بوو لە بەشەکانی تری ئەورووپا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

زۆربەی ھەرێمە پێشینەکان لێبوردە نەبوون لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی پەرەستن دا، بەدەر لە ھەرێمی ماریلاند. بۆ نموونە، رۆجەر ویڵیمەز (Roger Williams) بە پێویست زانی ھەرێمێکی نوێ دابمەزرێنی لە رۆد ئایلەند (Rhode Island) بەمەبەستی دەربازبوون لە پێشلکاریەکان لە ماساچیتس. رۆحی ھاریکاری و لێبوردەیی بڵاوببۆوە بە لە نێوان ھەرێمی پلەیمۆس و ھەرێمەکەنی سەر ڕووباری کۆنانکیت.[٣٠]

لە ساڵی ١٦٦٠، یەکێک لە دیارترین قوربانیەکانی دەمارگیری ئایینی بریتیی بوو کە دۆزی ماری دایەر Mary Dyer کە لە سێدارەدرا لە بۆستن – ماساچیتس بۆ بەگژداچوونەیەی بەردەوامی یاسای پرۆستانتی کە قەدەغەی دەکرد کوییکەرەکان (Quakers) بچنەژورەوە بۆ ناو ھەرێمەکە.[٣١] درایەر یەکێک بوو لە چوار سێدارەدراوەکانی بۆستۆن و بە شەھیدەکانی بۆستۆن ناسراون، ئەم لەسێدارەدانەی درایەر بووە ھۆی دەستپێکێکی نوێ و سەربەخۆ بوونی ھەرێمی نیو ئینگلەند لە ژێر حکومی ئینگلیزی، لە ١٦٦١ پادشا چارلسی دووەم بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەی کرد ھیچ کەسێک دادگای بکرێت بە ھۆکاری مامەڵەی (کیواکاری – Quakerism)

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی ئازادیی ئایینی ناساندوە لە پەیوەندیە دەرەکیەکانی دا. یاسای نێودەوڵەتی ئازادیی ئایین ١٩٩٨ بوو ھۆکاری دامەزراندنی دەستەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر ئازادیە ئایینە نێودەوڵەتیەکان کە ھەلدەستێت بە لێکۆڵینەوە لەسەر زیاد لە ٢٠٠ وڵات و نەتەوی جیاوازی دونیا بۆ ھەڵسەنگاندنی ئازادیی ئایین لەو وڵاتەنەدا و بە چاودێریەکی توند لەسەر ئەو وڵاتەنی مێژوویەکی چەوتیان ھەیە و پێشنیارکردنی ئابلۆقەی ئابووری و سزای تر. زۆرێک لە ڕێکخراوە مرۆیەکان ھانا دەبەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ ئەوەی زیاتر توندوڕەق بێت لەسەر سەپاندنی ئابلۆقە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی پێشێلی ئازادیی ئایین دەکەن.

کەنەدا[دەستکاری]

ئازادیی ئایین لە کەنەدادا مافێکە بە پێی دەستوور پارێزراوە، رێگەدەدات بە باوەڕداران با ئازادی کۆببنەوە و پەرەستنی خۆیان ئەنجام بدەن بەبێ ھیچ سنوور و دەستێوەردانێک. یاسای کەنەدی زیاتر جەخت کەسەر ئازادیی ئایین دەکاتەوە و داواکارە لە کەسەکان و کۆمانیاکان کە شوێنی مانەوەی گونجاو دابین بکەن بۆ ئەو کەسانەی باوەڕی بەھێزیان ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Universal Declaration of Human Rights". The United Nations. 
  2. ^ Davis، Derek H. "The Evolution of Religious Liberty as a Universal Human Right". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 February 2008. لە ڕێکەوتی ٠٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. 
  3. ^ Congressional Record #29734 – 19 November 2003. Google Books. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  4. ^ Cyrus Cylinder, livius.org.
  5. ^ Richard A. Taylor؛ E. Ray Clendenen (15 October 2004). Haggai, Malachi. B&H Publishing Group. پەڕەکان 31–32. ISBN 978-0-8054-0121-9. 
  6. ^ Njeuma، Martin Z. (2012). Fulani Hegemony in Yola (Old Adamawa) 1809-1902. African Books Collective. پەڕە ٨٢. ISBN 978-9956-726-95-0. Of all the various forms of taxation known to Islamic communities, it seems only two – the zakat and the jixya were of importance in Adamawa. [...] The jizya was the levy on non-Muslim peoples who surrendered to Islam and were given the status dhimmi 
  7. ^ H. Patrick Glenn, Legal Traditions of the World. Oxford University Press, 2007, p. 219.
  8. ^ The French scholar Gustave Le Bon (the author of La civilisation des Arabes) writes "that despite the fact that the incidence of taxation fell more heavily on a Muslim than a non-Muslim, the non-Muslim was free to enjoy equally well with every Muslim all the privileges afforded to the citizens of the state. The only privilege that was reserved for the Muslims was the seat of the caliphate, and this, because of certain religious functions attached to it, which could not naturally be discharged by a non-Muslim." Mun'im Sirry (2014), Scriptural Polemics: The Qur'an and Other Religions, p.179. Oxford University Press. ISBN 978-0199359363.
  9. ^ Abou El Fadl، Khaled (٢٠٠٧). The Great Theft: Wrestling Islam from the Extremists. HarperOne. پەڕە ٢٠٤. ISBN 978-0061189036. According the dhimma status system, non-Muslims must pay a poll tax in return for Muslim protection and the privilege of living in Muslim territory. Per this system, non-Muslims are exempt from military service, but they are excluded from occupying high positions that involve dealing with high state interests, like being the president or prime minister of the country. In Islamic history, non-Muslims did occupy high positions, especially in matters that related to fiscal policies or tax collection. 
  10. ^ Weeramantry، C. G. (1997). Justice Without Frontiers: Furthering human rights. Volume 1. Martinus Nijhoff Publishers. پەڕە 138. ISBN 90-411-0241-8. 
  11. ^ Sachedina، Abdulaziz Abdulhussein (٢٠٠١). The Islamic Roots of Democratic Pluralism. Oxford University Press. ISBN 0-19-513991-7. 
  12. ^ Mark R. Cohen (١٩٩٥). Under Crescent and Cross: The Jews in the Middle Ages. Princeton University Press. پەڕە ٧٤. ISBN 0-691-01082-X. لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  13. ^ al-Qattan، Najwa (١٩٩٩). "Dhimmis in the Muslim Court: Legal Autonomy and Religious Discrimination". International Journal of Middle East Studies. University of Cambridge. ٣١ (٣): ٤٢٩–٤٤. ISSN 0020-7438. doi:10.1017/S0020743800055501. 
  14. ^ Sherman A. Jackson (٢٠٠٥). Islam and the Blackamerican: looking toward the third resurrection. Oxford University Press. پەڕە ١٤٤. ISBN 0-19-518081-X. لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  15. ^ A Shameful Act: The Armenian Genocide and the Question of Turkish Responsibility ISBN 0-8050-7932-7
  16. ^ Granada by Richard Gottheil, Meyer Kayserling, Jewish Encyclopedia. 1906 ed.
  17. ^ "The Jews of Morocco". 
  18. ^ Who are the Jews of India? – The S. Mark Taper Foundation imprint in Jewish studies. University of California Press. 2000. p. 26. ISBN 978-0-520-21323-4. https://books.google.com/books?id=ZWX6pF2PTJwC&pg=PA26. ; "When the Portuguese arrived in 1498, they brought a spirit of intolerance utterly alien to India. They soon established an Office of Inquisition at Goa, and at their hands Indian Jews experienced the only instance of anti-Semitism ever to occur in Indian soil."
  19. ^ David E. Ludden (1996). Contesting the Nation: Religion, Community, and the Politics of Democracy in India. University of Pennsylvania Press. پەڕەکان ٢٥٧–٥٨. ISBN 0-8122-1585-0. 
  20. ^ Rajni Kothari (1998). Communalism in Indian Politics. Rainbow Publishers. پەڕە "foundations+of+a+civilisation+that+is+fundamentally+non–religious" 134. ISBN 978-81-86962-00-8. 
  21. ^ "India's religious tolerance lauded". Deccan Herald. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  22. ^ "Roger II". Encyclopædia Britannica. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 May 2007. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  23. ^ "Tracing The Norman Rulers of Sicily". New York Times. 26 April 1987. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  24. ^ Christopher Gravett (15 November 1997). German Medieval Armies 1000–1300. Osprey Publishing. پەڕە 17. ISBN 978-1-85532-657-6. 
  25. ^ History of Transylvania. Volume I. From the Beginnings to 1606. Hungarian Research Institute of Canada and A Research Ancillary of the University of Toronto. ISBN 0-88033-479-7. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  26. ^ Thomas Curtis Van Cleve's The Emperor Frederick II of Hohenstaufen: Immutator Mundi (Oxford, 1972)
  27. ^ History of Transylvania. Volume I. From the Beginnings to 1606. Hungarian Research Institute of Canada and A Research Ancillary of the University of Toronto. ISBN 0-88033-479-7. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  28. ^ "The Story of Francis David and King John Sigismund: The Establishment of the Transylvanian Unitarian Church". Lightbringers. لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  29. ^ Unitarian Universalist Partner Church Council. "Edict of Torda" (DOC). Retrieved on 2008-01-23.
  30. ^ "Kovács Kálmán: Erdély és a Habsburg valláspolitika a 17. század utolsó évtizedeiben" Mult-Kor (25 November 2005)
  31. ^ History of Transylvania. Volume II. From 1606 to 1830. Hungarian Research Institute of Canada and A Research Ancillary of the University of Toronto. ISBN 0-88033-491-6. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.