زمانی لاتینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە لاتینەوە)
Jump to navigation Jump to search
کۆنترین نووسراوە بە زمانی لاتینی کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.

زمانی لاتینی یەکێکە لە زمانەکانی بنەماڵەی ئیتالیک و لە سەرچاوەی زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپاییەکان. ئەم زمانە لە ڕابردوودا لە بەشێک لە ئەورووپا قسەی پێ‌دەکرا و لاتیۆم بە ناوەندی ئەم زمانە دەزانن. ڕۆڵی ئەم زمانە لە جیھاندا کاتێک گرنگ بوو کە بوو بە زمانی فەرمی ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی. لە سەردەمی ھاوچەرخدا زمانەکانی فەڕانسی، ئیسپانیایی، ئیتالیایی، پورتوگالی، ڕۆمانیایی و ھتد ھەر لەم زمانە لاتینییە سەرچاوەیان گرتووە. ھەروەھا لە زمانی ئینگلیزیشدا ژمارەیەک وشە ھەن کە لە لاتینییەوە ھاتوون.

ئەم زمانە ئێستا لە ڤاتیکان زمانی فەرمیە و لە ڕابردووی نزیکیشدا لە زانکۆکانی ئەورووپا زمانی زانست بوو. ھەروەھا ئێستاش زۆربەی سروود و وتارە ئایینیەکانی خاچپەرەستی ھەر بەم زمانە بەڕێوە دەچێت.