وەرتێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناحیەی وەرتێ لەڕووی ھەڵکەوتەی جیۆگرافیاوە سەر بەقەزای ڕەواندزە، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی دڵڕفێن، چەند چیایەکی بەرز دەوری وەرتێی داوە لەبەناوبانگترین ئەو چیایانەی دەوریان داوە (چیای کارۆخ) و (چیای دزیلە)، (دڕەبی) و (چیای ھەڵەموندە).

بەناوبانگترین ڕووبارەکانیش (سەرچاوەی ئاوی کاولان، دەشوان، ڕوباری وەرتێ). خەڵکی وەرتێ لە کۆندا گەرمیان و کوێستانیان کردووە لەزستاندا لەناو وەرتێ و لە ھاویندا بۆ کوێستانی مەکێ. لە کوێستانی مەکێ ھەندێکیان سەرقاڵی ئاژەڵداری و ھەندێکی تریان سەرقاڵی کشتوکاڵ کردن بوون.

لایەنی سەربازی[دەستکاری]

بەشێکی زۆری خەڵکی وەرتێ لەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدان کە بە زیاتر لە 700 پێشمەرگە دەخەمڵێنرێ وە زیاتر لە 200 شەهیدی بەخشیوەتە کوردستان.

عەشیرەت[دەستکاری]

گەردی

گەشت و گوزار[دەستکاری]

ناحیەی وەرتێ شوێنێکی تا بڵێی دڵگیرە چیاو دۆڵ و ئاوەکانی وەرتێ ناوچەکەیان بەتەواوی کردۆتە ناوچەیەکی دڵڕفێن بۆیەش خەڵکی لەھەموو شوێنێکەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕووی تێدەکەن. لە گرنگترین شوێنە گەشتیاریەکانیش (کوێستانی مەکێ، ڕووباری وەرتێ، گەڵی سولێ ، سەیرانگای زێوەیی وەرتێ)

کشتوکاڵ و ئاژەڵداری[دەستکاری]

لە کۆندا بەشێکی خەڵکی وەرتێ سەرقاڵی کشتوکاڵ بوون بەتایبەت (توتن) کە توانیویانە بەھۆیەوە بژێوی ژیانی خۆیانی پێدابین بکەن وە بەژەکەی تریشیان سەرقاڵی ئاژەڵداری بوون بەتایبەت (بزن و مانگا) بەڵام لە ئێستادا لایەنی ئاژەڵداری بەڕێژەیەکی زۆر پاشەکشەی کردووە.

دانیشتوان[دەستکاری]

تاکو ئێستا سەرژمێریەکی دروست نەکراوە بەڵام بەنزیکەی زیاتر لە ٥٠٠ ماڵ دەبێت.

قوتابخانە[دەستکاری]

لە وەرتێ سێ قوتابخانەی بنەڕەتی و قوتابخانەیەکی ئامادەیی بونیان ھەیە.

مزگەوتەکان[دەستکاری]

لە ناحیەی وەرتێ 6 مزگەوتی لێیە ئەمە جگەلەوەی لەکوێستانی مەکێش مزگەوتێکی تری لێیە.

سەرنج[دەستکاری]

چەند سەرنجێک لەسەر ناوی وەرتێ و کوێستانی مەکێ هەیە وەرتێ لە زمانی عەرەبی و لە وشەی (ورطه) وەرگیرابێ کە کە بە مانای شوێنێک دێ بە شاخ دەورە درابێ.

سەبارەت بە کوێستانی مەکێ دەگێڕنەوە پاشایەک هەبووە هاتۆتە ئەو ناوچەیە لە کاتەشدا شاری مەککەی پیرۆز یەکێک بووە لە شارە هەرە دڵگیرەکان پاشاکەش گوتویەتی دەبێ شوێنێک دروست بکەم لەوێ خۆشتربێت بۆیە هەڵساوە بە دروستکردنی کوێستانی مەکێ.