نەخۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکوباکێریوم تووبێرکلۆسیز ھۆکاری نەخۆشیی سیل

نەخۆشی یان ناساخی بریتییە لە ناسازی لەش یان دەروون، کە بەھۆی پەرۆشی، تێکچوون و ئاڵۆزی کارکردی لەش و دەروون لە نەخۆشدا ڕوو دەدات.

نەخۆشی لەگەڵ بڕێ دۆخی پزیشکی وەک ماندوویی، لاوازی، بێحاڵی و خەمباری جیاوازە. ھۆکاری نەخۆشی دەتوانێ دەرەکی (وەک: بەکتریا، لاکوت، بەدبژیوی و …) یان ناوەکی (وەک فرەکاری تیرۆئید، شەکرە و …) بێ. نەخۆشی دەتوانێ زکماکی (وەک کۆنیشانی تێرنێر) یان جینیتیکی (وەک ئەلمیانیسم) بێ. ھەروەھا نەخۆشی تووش یان کۆن، گیرۆ یا ناگیرۆیە.

ھەر نەخۆشیێ بە ژمارەیەک نیشانە (نیشانەی نەخۆشی و نیشانەی پزیشکی) دەردەکەوێ و دەناسرێتەوە. چارەسەریی و ناسینەوەی نەخۆشی لە ئەستۆی پزیشکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]