عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئێراقەوە ڕەوانە کراوە)
کۆماری عێراق
جمهورية العراق
ئاڵا [[ی عێراق |]]
سروود: «نیشتمانی من»
پایتەختبەغدا
گەورەترین بەغدا، مووسڵ، بەسرە، ھەولێر
زمانە فەرمییەکان عەرەبی و کوردی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید
 -  سەرۆک وەزیران شیاع سودانی
 -  سەرۆک پەرلەمان محەممەد حەلبووسی
سەربەخۆیی
 -  لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ١ی تشرینی یەکەم ١٩١٩ 
 -  لە شانشینی عێراق ٢٣ی ئاب ١٩٢١ 
 -  لە بەریتانیا ٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٢ 
 -  لە دامەزراندنی کۆمار ١٤ی تەممووز ١٩٥٨ 
ڕووبەر
 -  ١٦٩٢٣٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٣ [ ٤٥٣٩٠٤١٥ ] (٣٥)
 -  چڕی ١٧١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو دیناری عێراقی (IQD)
ناوچەی کاتی
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .iq

عێراق[١] بە فەرمی کۆماری عێراق[٢] (بە عەرەبی: جمهورية العراق‎) وڵاتێکی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستە، و بەپێی دەستووری عێراق بە کۆمارێکی پەرلەمانی فیدراڵی دادەنرێت،[٣] لە نۆزدە پارێزگاری دی فاکتۆ (پارێزگای نۆزدەھەم ھەڵەبجەیە)، پایتەختەکەی بریتییە لە بەغداد. دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیا[٤] و یەکێکە لەو وڵاتانەی دەکەوێتە کەنداوی فارسی. لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ کووەیت و عەرەبستانی سعوودی،[٥] لە باکوور لەگەڵ تورکیا،[٦] لە ڕۆژاوا لەگەڵ سووریا و ئەردەن[٧] و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئێران، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمکاری عەرەبی[٨] ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی[٩] و ئۆپێکە. زۆربەی زەوییەکانی وڵاتەکە لە ئێستادا دەکەوێتە ناوچەی میزۆپۆتامیا و ناوچەکە یەکەم ناوەندی شارستانییەتی لە جیھاندا لەخۆگرتبوو کە دەکەوێتە نێوان ڕووباری دیجلە و فورات کە شارستانێتی سۆمەرییە. ھەروەھا شوێنەواری سۆمەرییەکان لە ئێستادا دۆزرایەوە ویلایەتی کووێت[١٠] بەحرەین[١١][١٢] و ئەھواز لە ئێران. مێزۆپۆتامیا پەیوەندی لەگەڵ شارستانییەتە کۆنەکانی میسر و ھیندستان ھەبووە.[١٣] زۆر وڵات و شارستانیەتی فەرمانڕەوایەتیی عێراقیان دەکرد، گرنگترینیان بریتین لە سۆمەری، ئیمپراتۆرییەتیی بابلی نوێ، ئاشووری، ماد، ئیمپراتۆریەتیی سلووکی، ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی، ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی، ساسانییەکان، مەناتیرە، خەلافەتی ڕەشیدون، ئەمەوی، عەباسی، ئیمپراتۆرییەتیی مۆنگۆل، سەفەوی، ئەفشارد، عوسمانی پاشان لەژێرفەرمانی شانشینی یەکگرتوو، پاشان شانشینی عێراق، یەکەم ڕژێمی کۆماری، پاشان کۆماری ژێر دەسەڵاتی بەعس، پاشان دەسەڵاتی ئۆرھا (ئاوەدانکردنەوەی عێراق[١٤])، و دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی، پاشان میری کاتی عێراق، پاشان میری ڕاگوزەر، لە کۆتایدا کۆماری پەرلەمانی فیدراڵی لە عێراق.

ژمارەی دانیشتووانی کۆماری عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠بە نزیکەی ٤٠٬١٥٠٬٠٠٠ کەس خەمڵێندراوە، کە بە (٥٠٫٥٠٪) بۆ پیاوان و (٤٩٫٥٪) بۆ ژنان دابەشکراوە.[١٥] ڕێژەی عەرەب لە ٧٥–٨٠٪، کوردیش ١٥–٢٠٪ پێکدەھێنن لەکاتێکدا ئەوانەی کە ماونەتەوە (٥٪) ئاشووری/سریا/کادان، تورکمان و کەمینەکانی دیکەن، ئایینی زۆرینەی دانیشتووانی عێراق ئیسلامە و ڕێژەکەیان دەگاتە ٩٥٪ی دانیشتووان.[١٦][١٧] کەمینە ئایینییەکان دەگەنە ٥٪ی دانیشتووان، کە زۆرینەیان خاچ پەرست کلدانن، ئایینەکانی دیکەش ھەن وەک ئایینەکانی مەندایی، ئێزدی، جوولەکە، یارسانی، و بەھایی. سەبارەت بە نەتەوەکانی عێراقیش بریتین لە عەرەب، کورد، تورکمان، ئاشووری/سوریای/کلدانی، کوردی فەیلی، ئێزدی، شەبەک، یارسانی، جوولەکە، چەرکەسی عێراقی، ئەرمەنی عێراقی، کاولییە (ڕۆمای عێراقی)، بەھایی.

عێراق وڵاتێکە پێکھاتەی زەوییەکەی جۆراوجۆرە؛ لە شاخ و دۆڵ و دارستانەکانی باکووری عێراق و بەتایبەتی لە ناوچەی کوردستان، تا گردەکانی زنجیرەی گردەکانی حەمرین و لە دەشتە دەشتە بەپیتەکانی نیشتووی نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە تا بیابانە وشکەکانی وەک: بیابانی سووریا و عەرەبی. چەندین دەریاچەی دەستکرد لە عێراقدا ھەن، وەک دەریاچەی تارتار، ئەلڕەزازا و ئەوانی تر، ھەروەھا دەریاچەی سروشتی ھەیە، وەک دەریاچەی سەوا لە بیابانی سەماوە لە پارێزگای موسەنا.

پێغەمبەر ئیبراھیم لە عێراق لەدایکبووە، و خاکی چەندین پێغەمبەرە وەک یوونس، حەزەقیل، دانیال، عوزەیر، ناحوم، حەنینا ئادەم، نووح، ھوود، ساڵح، زول کیفل، سلێمان، و ئەیووب (ھەموو ئەمانە بەپێی بوونی مەزارگای ڕاستەقینە و سەرچاوە ئیسلامی و خاچ پەرست و جووەکان)، و خاکی زۆرێک لە ئیمامەکانی موسڵمانانی سوننە و شیعەن، وەک عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب، حوسێن کوڕی عەلی و براکەی، محەممەد کوڕی حەسەن ئەلمەھدی، عەبدولقادری گەیلانی، ئەبووحەنیفە، و خاکی مەزارگای زۆرێک لە منداڵانی ئیمامەکانی شیعە و ھاوەڵانە وەکو سەلمانی فارسی و شوێنکەوتووانی.

لەڕووی جوگرافیاوە کەنداوی فارسی تاکە بەندەری دەریایییە بۆ عێراق بۆ جیھان، بەو پێیەی درێژی کەنار دەریاکانی عێراق نزیکەی ٥٨ کیلۆمەتر دەبێت، ھەروەھا بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە یەکێکە لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراق کە ڕووی لە کەنداو کردووە.[١٨] ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە باکووری عێراقەوە بەرەو باشووری تێدەپەڕن، کە بنەمای سەرھەڵدانی یەکەم ناوەندی شارستانی بوون لە جیھاندا کە بە مێزۆپۆتامیا ناودەبرێت، لەسەر دەستی ئەکەدییەکان و سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان و بابلییەکان. لەنێو ئەو بەرھەمانەی کە شارستانییەتی مێزۆپۆتامیا بەرھەمی ھێنابوو داھێنانی پیت بوو لەلایەن سۆمەرییەکانەوە بوو.[١٩] و دەرکردنی یەکەمین یاسای نووسراو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لەوانە ئەوەی لە سەرچاوە مێژوویییەکاندا بە کۆدی حامۆرابی ناسراوە، لە سەرچاوە مێژوویەکان ئاماژە بەوەدراوە کە پێدەچێت عێراق خاوەنی یەکەم مۆزەخانەبووبێت لە جیھان بە ناوی ئەنگاڵدی-نانە[٢٠][٢١][٢٢][٢٣] زۆربەی سنوورە مۆدێرنەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە داڕێژراون، کاتێک زەوییەکانی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بە پەیمانی سیڤەر دابەشکرا. عێراق خرایە ژێر دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوو لە ناوچەیەک کە پێی دەگوترا ژێرفەرمانیی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق. لە ساڵی ١٩٢١ دەسەڵاتی پاشایەتی دامەزرا و شانشینی عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ سەربەخۆیی لە شانشینی یەکگرتوو بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٥٨، دەسەڵاتی پاشایەتی ڕووخێنرا و کۆماری عێراق دامەزرا. پارتی بەعسی عێراق لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ فەرمانڕەوایەتیی عێراقی کرد. دوای ئەوەی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٠٣دا عێراقیان داگیرکرد، بەعس لە دەسەڵات دوورخرایەوە، پاشان میرییەکی نوێی عێراق پێکھێنرا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەڵبژاردنی فرەیی پەرلەمانی ئەنجامدا. بوونی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١ کۆتایی ھات،[٢٤] بەڵام یاخیبوونی عێراق بەردەوام بوو و چڕتر بووەوە دوای ھاتنە ناوەوەی کۆمەڵێک تیرۆریست لە سووریا و لەکاتی شەڕی ناوخۆی سووریادا؛ و ٤٥٠ سەربازی ئەمریکی لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ڕەوانەی عێراق کران.[٢٥]دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق کێشە و ناکۆکی لەسەر چۆنییەتی پێکھێنانی میری نوێی عێراق دروست بوو؛ بۆیە سیستەمی پشکپشکێنە (لەسەر بنەمای ڕێباز و پارت)پەیڕەوکرا. لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەیەک پارێزگا و ناوچەی عێراق کەوتنە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بۆیە شەڕی ڕزگارکردنی ناوچەکان لە چنگی داعش سەریھەڵدا و لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھەموو ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە کۆنترۆڵکرابوون ئازادکران.

لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەورە ئەنجامدرا. عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکی میری چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد، دواتر وڵات لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵدا چووە دۆخێکی بۆشایی دەستوورییەوە[٢٦] و بۆشایی دەستووری لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێکھێنانی میری کاتی مستەفا کازمی بۆ بەڕێوەبردنی عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی کۆتایی ھات. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدرا، بەڵام پێکھێنانی میری دواکەوت، بەو پێیەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق تا ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ میری نوێیان پێکنەھێنا، واتە زیاتر لە ساڵێکی تەواو دوای ھەڵبژاردنەکان.

مێژووی عێراق[دەستکاری]

عێراق لە مێژوودا بە وڵاتی دوو ڕووبار ناسراوە مێژووی ئەم ناوچەیە بۆ ١٠ ھەزار ساڵ زیاتر دەگەڕێتەوە خاوەن میژوویەکی زۆر دوور و درێژە سۆمەرییەکان ئەکەدییەکان ئاشوورییەکان بابلییەکان لە نەتەوە دێرینەکانی ئەم وڵاتەن خاوەنی شارستانییەتییەکی بەرزبووە لە مێژووی خۆیدا چەندین جار تووشی داگیرکاری و ھێرشی نەتەوەکان بووەتەوە لە سەردەمە جیاوازەکانی ئەمەش بەھۆی بوونی شوێنی عێراق وەک ناوچەیەکی جوگرافی گرینگ. ھەریەکە لە ساسانییەکان سەفەوییەکان عوسمانییەکان مۆنگۆلەکان مەمالیکەکان ئینگلیزەکان بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەواییان لە عێراق کردووە دوایین ھێرش بۆ سەر عێراق لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە بوو کە توانی بۆ ماوەی سێ ساڵ چەندین ناوچەی گرینگی عێراق داگیر بکات.

دەسەڵاتی سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان[دەستکاری]

سۆمەرییەکان دەسەڵاتی زۆریان ھەبوو لە خوارو ناوەڕاستی عێراقی ئێستادا، لە سەروەش گەلانی تری لێ دەژیان. لە سەردەمی ئامورابی لە ١٧٥٠ بۆ ١٧٩٢ پێش زایین لەگەڵ زۆربەی بەشەکانی تری یەکتریان گرت و بابلیشیان بە پایتەخت دانا، لە سەروشەوە ئاشورییەکان خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ ئاسیادا. لە ١١٠–٥٠٠ پێش زایین بابل بەڕێوە دەچوو لەلایەن ڕۆژھەڵاتە ئاسیاییەکان، لە سەرو شەوە ئاشورییەکان دەمێکی باش دەسەڵاتیان ھەبوو تا ئەوکاتەی مووسڵ لەلایەن بابلییەکان و مادەکان (کوردەکان) لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین دەستی بەسەردا گیرا.

دەسەڵاتداری فارسی[دەستکاری]

بابل لەژێر دەسەڵاتی فارسدا (ئێران) بوون تا ئەو کاتەی ئەسکەندەری گەورە گرتی و پایتەختەکەی لە ڕۆژھەڵاتی خوارووی بەغدای ئێستادا بوو.

گرتنی عێراق لەلایەن عەرەبەوە[دەستکاری]

دوای وەفاتی محەممەد لە ساڵی ٦٣٢ خەلیفەی یەکەم ئەبووبەکر ھێرشێکی کرد دژی ساسانییەکان و ڕۆما. ئەوە بوو خواروی عێراقیان داگیرکرد و خالیدی کوڕی وەلید سەرکردەی ھێرشەکە بووە. لە ساڵی ٦٣٤–٦٤٤ زایینی لەژێر دەسەڵاتی خەلیفەی دووەم عومەر ھێزی خۆیان لەم دوو شارە کۆکردبوووە و مووسڵیش لەژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان دەرھێندرا و لە نەھاوەندیش دۆڕان بەم شێوەیە عەرەبەکان دەسەڵاتیان لە ڕۆژ ئاوا و ناوە ڕاستی ئێران ھەبوو بێجگە لە تەواوی عێراق. پەیوەندی لە نێوان عەرەبە مسوڵمانەکان و خەڵکی ناوچەکە باش پەرەی سەند.

ھاتنی ئەمەوییەکان بۆ عێراق[دەستکاری]

دوای کوشتنی خەلیفەی سێیەم عوسمان لە ساڵی ٦٥٦ ئاڵۆزی پەیدا بوو لە ناو خەلیفەکاندا. لە بەسڕە لە ساڵی ٦٥٦ کێشە دروست بوو لە ناو مسوڵماناندا. ئیمامی ئەلی لە ساڵی ٦٦١ دا شەھید کرا. ھەر دوای ئەو فەرماندەی موئاوییە لە سووریا بانگەوازی خەلافەتی خۆی کرد، ئەو بوو بەیەکەم خەلیفە لە ئەمەوییەکان کە پایتەختەکەی دیمەشق بوو. لە ساڵی ٦٨٠ یەزید ھاتە سەر دەسەڵات دوای مردنی موئاوییە ئەوەش بوو بەھۆی ناڕەزایی چەند گرووپێک و کەسێک لەوانە کوڕی دووەمی ئیمامی ئلی، حوسێن، کە لە پێشەوەی نارەزایەکان بوو. لە کەربەلا ئیمامی حوسێن لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ ئەسحابە شەھید کران.

خەلافەتی عەبباسی[دەستکاری]

لەکاتی خەلافەتی ئەمەویدا گەلێک کودەتا لە عێراق کران یەکێک لە نەوەکانی مامی پێغەمبەر عەباس (ئەبو موسلیم) کەپشت گیرییەکی زۆری ھەبوو لەلایەن ئەو ھێزانەی کە دژی خەلافەتی ئەمەوی بوون بەتایبەتی لەلایەن شیعەکانەوە. لە ساڵی ٧٤٧ ھێزی دەبوو موسلیم لە یەکیاندا لەگەڵ ئەمەوییەکان ئەوە بوو سەرکەوتن و عێراقیان گرت و بوو بە یەکەم خەلافەی عەباسییەکان لە بەغدا. لەژێر دەسەڵاتی حەوت خەلافەتی یەکەمی عەباسیدا بەغداد بوو بە سەنتەری دەسەڵات، لەوێ زانست و فەیلەسوفی و ڕۆشنبیری و بازرگانی گەشەیەکی چاکی کرد. خەلافەتی عەباسی دەسەڵاتی جگە لە عێراق و ئیسپانیا و باکووری ئەفریقا، سووریا، کەنداوی عەرەبی، ئێران و گەلێک ناوچە لە ئاسیای ناوەراست و ھیندستان گرتەوە. لە ساڵی ٩٤٥ بەغدا داگیرکرا لەلایەن بویودییەکان کە شیعە بوون. لە ساڵی ١٠٥٥ تورکەکان (سەلجووقییەکان) کە سوننی بوون دەستیان بە سەر بیودەکاندا گرت. لەلایەن عەباسییەکانەوە سەرکردەی سەلجوقییەکان توغریل بەگ بەناوی پادشای ڕۆژھەڵات ناو دەبرد. لەژێر دەسەڵاتی سەلجوقی بە سەرکردایەتی مالیک شا فەرمان ڕەوایەتی خۆی گەورە کرد بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریایی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و گەلێک بەش لە کەنداوی فارس. لە ھەمان کاتدا عێراق لە پێشکەوتندا بوو لەبارەی ڕۆشنبیری و زانستیدا لە دوای مردنی مالیک ویلایەتەکە ھەڵوەشایەوە.

ھاتنی مۆنگۆلەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٢٥٨ مۆنگۆلەکان ھێزی داگیرکەری خۆیان بەرەو بەغدا کەوتوونەڕێ و داگیریان کرد. نەوەی چەنگیزخان، ھولاکۆ، دەستی کرد بەلەسێدارەدانی ئاخیر خەلیفەی عەباسی؛ و مرۆڤی زاناولێزان، نیگارکێش، ھۆنەر و مرۆڤی بە ئایینی لەسێدارەدان ھەروەھا شتەکانی لێتێکدان. عێراق بەڕێوە دەچوو لە تەورێزەوە لە ئێران. دوای سەرکردەی مۆنگۆل ئەبووسەئید لە ساڵی ١٣٣٥مرد، فەرماندەی جەلایل دەسەڵاتیان گرتە دەست لە عێراق تا ئەو کاتەی سەرکردەیەکی مۆنگۆلەکان تەیموورلەنگ بوو، بەغدای لە ساڵی ١٤٠١دا گیرکردەوە؛ و زۆر لە خەڵکانی ئەوێی لە سێدارەدا. لەماوەی ساڵی ١٤٠٠ دا عێراق لە بارێکی ڕامیاری ئاڵۆزدا بوو لەڕووی ئابووری و ژیانی کۆمەڵایەتی.

سەفەوی و عوسمانی[دەستکاری]

لە سەرەتای ١٥٠٠ عێراق داگیرکرا لەلایەن تورکیا و فەرمانرەوای شیعەی تورکی (سەفەوییەکان). لە ساڵی ١٥٣٤ عێراق داگیرکرایەوە لەلایەن ئیسلامە سونییەکانی عوسمانی کە ئەستەمبوڵیان پایتەخت بوو. لە عێراق سێ ناوچە دروست بوو بەغدا، مووسڵ و بەسرە، کە بەڕێوە دەچوون لەلایەن سێ پاشاوە کە سوڵتان لە ئەستەمبوڵ بۆخۆی دەست نیشانی کرد بوون؛ بەڵام عوسمانییەکان وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی کەم و کوڕی و بێسەرووبەر بەڕێوە دەبرد بۆیە سەفەوییەکان لە ساڵی ١٦٢٣ توانیان عێراق بگرنەوە. لە ساڵی ١٦٣٨ دیسانە کە عوسمانییەکان بە سەرکردەی عوسمان مرادی چوارەم، ھەرسێک ناوچەکەیان گرتنەوە. عوسمانییەکان لە عێراق بوون تا ساڵی ١٩١٨ بەڵام لە زۆر کاتدا، و لە زۆر شوێندا ناوچەی سەربەخۆ ھەبوو. لەوانە کوردەکان فەرمان ڕەوای بابان دەسەڵاتی خستە ژێر دەستی خۆی لە سەرووی عێراق لە کۆتای ١٦٠٠ دا. لە ناوچەکانی بەسڕە دا زۆر ناوچە بە دەست شێخەکانی ناوچەکە دا بوون. لە ساڵی ١٧٠٤ حەسەن پاشا لە بەغدا سەرکردایەتییەکی ناوچەی دامەزراند، کە تا ساڵی ١٨٣١مایەوە.

لە کۆتای ١٨٩٠دا و لە سەرەتای ١٩٠٠ کێبڕکێی گرنگی بریتانییەکان و ئەڵمانییەکان لە عێراق بوو. ئەڵمانییەکان ڕێگایان پێدرا بوو لەلایەن سوڵتانەوە لە ئەستەمبوڵ کە ھێڵی شەمەندەفەر ڕاکێشێ بۆ بەغدا. ئەوەش لەلایەن بەریتانییەکانەوە وەکوو دژایەتییەک دەبینرا دژی دەسەڵاتی خۆیان لە ھیند و ئەفغانستان.

جەنگی جیھانی یەکەم و عێراق[دەستکاری]

بریتانییەکان لە شەڕی جەنگی جیھانی یەکەم وردە وردە عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس لە ساڵی ١٩١٩ عێراق بوو بە ژێر دەستەی بریتانیا؛ و قەرارەکەش جێبەجێ کرا لە ساڵی١٩٢٠. بریتانییەکان قەراریان دا کە عێراق بکەن بەمەلیکییەت و مەلیک فەیسەڵیان دانا. مەلیک فەیسەڵ کە ھاوپەیمان بووە لەگەڵ بریتانییەکان دژی تورکەکان. ناوچەی مووسڵ بوو بە پرسیارێکی ئاڵۆز لە نێوان عێراق و تورکیادا، بەڵام (نەتەوەیەکگرتووەکان) کردیان بە خاکی عێراق لە ساڵی ١٩٢٥. لە جیاتی ئەوە بریتانیا داوای لە عێراق کرد لە قەرارێک کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا واژووکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بریتانیا لەوێ بمێنێتەوە بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ٢٥ ساڵ و پارێزگاری لە کوردەکان بکەن لە عێراق. دەسەڵاتی ڕامیاری لە عێراق ھاتەدەستی عەرەبی سونی کە مایەتی، مەلیک فەیسەڵ سونی بووە و و بوونی ئەو چووەتەوە سەر ئایلەی ھاشمی. عەرەبی شیعەی زۆرینە دەسەڵاتی لێ کەم کرایەوە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەڵام کوردە سونییەکەمایەتییەکان دەسەڵاتی ڕامیاری خۆیان پتەوتر کرد.

سیستمی پاشایەتی عێراقی[دەستکاری]

سەربەخۆ بوونی مەلیکایەتی لە عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ دانی بەرەسمی پێدانرا، لە ساڵی ١٩٣٣ مەلیک فەیسەڵی یەک مردو کوڕەکەی غازی ھاتە جێگای ئەو. غازی کێشەیەکی گەورەی ھەبوو لەگەڵ کوتلە ئایینییەکان و کەمەنەتەوەیەکان. غازی لە کارەساتێکی سەیارە دا لە ساڵی ١٩٣٩ گیانی لە دەست دا؛ کە فەیسەڵی دوو منداڵبوو بۆیە ئامۆزایەکی خۆی، ئەمیر ئەبدوڵڵا دانا بە مەلیک نوری سەئید کە ھاورێیەکی مەلیک فەیسەڵ بوو دەسەڵاتی وەزیرایەتی تەواوی لە دەست دا بوو لە سەردەمی مەلیکایەتیدا عێراق یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەگرتووەکانی عەرەب لە ساڵی١٩٤٥ و ھەمان ساڵ بوو بە ئەندام لە وڵاتە یەگرتووەکان.

عێراق دژی پلانی دابەشکردنی فەلەستین بوو لە وڵاتە یەکگرتووەکان و بەشداری بەھێزی چەکداری شەڕی عەرەب و ئیسرائیل کرد لە ساڵی ١٩٤٨. بەرھەمھێنانی نەوت زیادی کرد و بۆڕی نەوت بۆ لوبنان و سوریا دروست کران لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٥٢، ئەوەش بۆ ھۆی پەرەسەندنی ئابووری وڵاتەکە. ئەو ھێزانەی کە دژی ڕژێم بوون زۆر بەخێرایی لە زیاد بوون دا بوون، بەھۆی ناڕەزای دژی ڕژێم و بەڕازی نەبونی ھاوبەشیکردنی ڕژێم لە پەیمان نامەی بەغدا لە ساڵی ١٩٥٥. ھەروەھا لە بەر ئەوەی ڕژێمی نوری کەوتبووە پارە خواردن و بەرتیل خواردن و خەڵکی ڕامیاری دژ بە ئەو ئازارو ئەشکەنجە دەدران. لە ساڵی ١٩٥٨ کودەتایەک دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەحید بەرپا بوو کە ناوی بە شۆڕشی ١٤ی ئەیلوول دانرا. لە کودە تایەکەدا مەلیک فەیسەڵی دوو، و ئەمیر ئەبدوڵڵا کوژران و نوری سەئید لە ڕێگای ھەڵاتن دا کوژرا.

سەردەمی کۆماری لە ١٩٥٨[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ سەردەمی مەلیکایەتی ڕووخا و وڵاتی عێراق دروست بوو و عەبدولکەریم قاسم ھاتە سەر دەسەڵات. قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکرد و پەیماننامەی بەغدای لە ساڵی ١٩٥٩ ھەڵوەشاندەوە. قاسم، بارزانی بانگ ھێشت کردەوە بۆ خاکی عێراق لە وڵاتی دەربەدەری یەکێتیی سۆڤیەتی ئەوکاتە. قاسم لە سەرەتادا ھاریکاری دەکرا لەلایەن عەرەبەکان و شوعییەکان ھەروەھا سەرۆک ھۆزەکانی کورد وەک بارزانی لە فەرمانڕەوایەتیی خۆیدا؛ بەڵام ئەو ھاریکارییە زۆر تەمەنی کورت بوو. گرژی لە نێوان قاسم و بارزانی دا دروست بوو لەسەر بەڕێوە بردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان. ھەروەھا لەگەڵ کۆمۆنیستەکان بارو دۆخی ئاڵۆز بوو تاوای لێھات قاسم لەکودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٣ دا کوژرا. میرییەکی نوێ بە سەرۆکایەتی عەبدولسەلام ئارف ھاتە سەر دەسەڵات. عەبدولسەلام ئارف لەکارەساتێکی کۆپتەردا لە ساڵی ١٩٦٦ دا کوژرا. جەنەڕاڵ عەبدولرەحمان عارف کە برای عەبدولسەلام بوو ھاتە جێگای ئەو. لە ساڵی ١٩٦٨ عەبدولرحمان لە کودەتایەک دا لەسەر دەسەڵات لابردرا.

ڕژێمی بەعس[دەستکاری]

پارتی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست و ژەنەراڵ ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق. دروشمی پارتی بەعس ئەوە بوو «یەکێتی پارتی سۆسیالیستی عەرەبی بوو، لە دویشدا نیشتیمانی عەرەبی قسەی سەر زاریان بوو. دان پێدانان بەفەرمی بە مافەڕەواکانی کورد و ناوچە کوردییەکان، ئەوە بوو بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧١لێ کەوتەوە، بەڵام ڕژێمی بەعس لە پەیمانەکانی خۆی پاشگەز بوووە پەیمانی جەزائیریان لە ساڵی ١٩٧٤ مۆرکرد لەگەڵ ئێران. لە پاش مردنی (کوشتنی) ئەحمەد حەسەن بەکر لە ساڵی ١٩٧٩سەددام حوسێن ھاتە سەر دەسەڵات، کە دەمێک بوو دەسەڵاتی سەرەکی لە دەست دابوو.

شەڕی عێراق و ئێران[دەستکاری]

شەڕەکە لە نێوان ئێران و عێراق دا ڕوویدا ئێران بەسەرکردایەتی ڕووحوڵڵا خومەینی و عێراق بەسەرکردایەتی سەددام حوسێن، لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ شەڕەکە ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٦ ڕۆژی خایاند. لە ساڵی ١٩٨٠ عێراق دەیەویست، سنووری شەتلعەرەب بگێرێتەوە بۆ خۆی کە لە ساڵی ١٩٧٤ عێراق دابووی بە ئێران لە بری ئەوەی ئێران ھاریکاری کوردەکان نەکات. عێراق ھاریکارییەکی تەواوی ھەبوو لەلایەن وڵاتە عەرەبییەکانەوە دژی شیعەی ئێران. لە شەرەکەدا ئەورووپا و یابان وڵاتی دوورگەی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە ھاریکاری عێراقیان دەکرد بەپارە (قەرز) بە نزیکەی ٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی. دوای ڕاوەستانی شەڕ، وڵاتەکان دەیان ویست قەرزەکانی خۆیان لەگەڵ عێراق باس بکەن؛ بەڵام عێراق خۆی لە گێلی دەدا. ئەمریکا کە قەرزی نەدابوو بە عێراق لە جیاتی ئەوە قەرزی پێداو یارمەتی خواردەمەنی بە عێراق دەدا. ئەمریکا گەلێک کومپانیای نەوتی عێراقی کڕی و ھاوکاری ئەمریکا و عێراق زۆر گەرم بوو تا ئەو کاتەی عێراق لە ساڵی ١٩٩٠ کوێتی داگیر کرد، و لە ھەمان ساڵ دا پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق مۆر کرا. دوو سەبەبی ھێرشی عێراق بۆ سەر کوێت، یەکەم: عێراق دەی گوت کوێت سەر بە عێراق بووە و یەکێکە لە ناوچەکانی بەسڕە و. سەبەبی دووەم: داواکردنی کوێت لە قەرزەکانی کە دابووی بە عێراق دژی شەڕی ئێران.

ئەوە بوو ئەمریکا بە ڕەزامەندی وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ھاوپەیمانییەکانی کە بریتانیا، فەڕەنسا و پێنج وڵاتەکەی کەنداوی عەرەبی، میسر، سوریا و مەغریب ھێرشیان کردە سەر عێراق.

ئازادکردنی کووێت لە ١/١٧/ ١٩٩١دەستی پێکرد و لە ٢٨ ی مانگی شوباتی ھەمان ساڵ شەڕ ڕاوەستا. ھاوپەیمانەکان کوێتیان بە عێراق بەجێھێشت و سەرکەوتن، عێراق بە ھەموو مەرجێکی ئەمریکا ڕازی بوو. لەو مەرجانە نەمانی زۆری ھێزی سەربازی، داپڵۆساندنی چەکی قورس و دان پێنان بە وڵاتی کووێت.

ڕاپەرینی کوردەکان و شیعەکان[دەستکاری]

لە خواروی عێراقەوە شیعەکان و لە کوردستانیشەوە کوردەکان ھەلیان قۆستەوە بە کزبوونی ڕژێم و دەستیان کرد بە ڕاپەڕین. لە کوردستان لە ٥ ی مانگی ئازاری ١٩٩١ گەلی کورد بە ھاوکاری پێشمەرگە ڕاپەڕینی خۆیان دەست پێکرد لە شاری ڕانیەوە گەلی کورد ئەوەندە تامەزرۆی ئازادی بوو یەکگرتنەکی تەواوی خەڵکانی گرتپووەوە، ھەمووی یەک دەنگ یەک ھەڵوێست بێ ئەوەی بیر لە تەسکایەتی لایەنی یان کەسایەتی بکاتەوە. دروشمی خەبات و ئازادی بوو بۆ کوردستان. بۆ ماوەیەکی کەم گشت ناوچە کوردییەکان ئازاد کران بە کەرکووکیشەوە.

کۆڕەوی ١٩٩١[دەستکاری]

ڕژێمی بەغدا لە خواروی عێراقەوە کەوت بۆ سەر گیانی شیعەکان و کوشتن و برین و بەکۆمەڵ کوشتن. لە خوارو ڕاپەرینی شیعەی تواندەوە و ھەموو ھێزەکەی خۆی کۆکردەوە بۆ سەر کوردستان، بەکۆپتەر و تۆپ و لەشکرەوە ھێرشی ھێنا، ئەوە بوو کۆڕەوە بەکۆمەڵەکەی چەند ملیۆنی لێ کەوتەوە. دەتوانین بڵێین خۆش بەختانە لەرێگەی میدیاکانەوە کارەساتە دڵتەزێنەکە گوێزرایەوە بۆ سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان لە گشت جیھاندا. ھێزە ھاوپەیمانەکان دوو ھێزی دژە فڕۆکەیەکانی عێراقیان دروست کرد، کە عێراق نەتوانێت جمووجۆڵی سەربازی و فڕۆکەیی لەم ناو چانەدا بەکاربھێنێت، ئەویش ھێڵی ٣٢ لە خوارەوە، و ھێڵی ٣٦ لە سەرەوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

وڵاتی عێراق ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣٫٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، ھەروەھا دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا، و ئاسانترین شوێن و ڕێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە ڕێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی فارس و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سووریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە ڕێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست، لەبەر ئەوەی ھەموو ڕێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە و ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی کەنداوی فارس ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی فارس شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی ڕێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا؛ بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.

سنوور[دەستکاری]

دەکەوێتە باشووری ڕوژئاوای ئاسیا و باکووری ڕوژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا دەکەوێتە باکوورییەوە و لای ڕوژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سعوودی دەکەونە ڕۆژاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.

 ئێران  تورکیا  سووریا
 ئێران باکوور  ئوردن
ڕۆژھەڵات     عێراق    ڕۆژئاوا
باشوور
 ئێران  کووەیت،  عەرەبستانی سعوودی  عەرەبستانی سعوودی

بەرزی و نزمی[دەستکاری]

نەخشەی تۆپۆگرافی عێراق

لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای وڵاتی عێراق کارێکی ئاسان نییە لەبەر ئەوەی لە سنووری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی ڕووی زەوی بە چاو دەبینین، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتدا کە لە ڕووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەورووپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما. بەشەکانی ڕۆژاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی کە لە ڕووی جیۆلۆجییەوە لە تاوێری زۆر کەونن (بەردی کۆن)، و زۆر ڕەقن بەڵام، بەشەکانی ناوەراستی یان (دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات) کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروستبوون لەگەل دروستبوونی دەشتەکانی ھیند کە (کنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن، بەڵام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندییەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە و لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا یەک بخرێت، لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت، بەڵام ناوچەی بانی ڕۆژاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی. دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی ڕۆژاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە ڕۆژاواوە بەرەو ڕۆژھەڵات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی ڕۆژاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی (کارە) نەبێت لە ڕۆخەکانی ڕۆژھەڵاتی بانی ڕۆژاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت و لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە؛ بەڵام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی ڕۆژاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (میۆسین).

عێراق لە ڕووی بەرز و نزمییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش؛

کەش و ھەوا[دەستکاری]

گەردەلوولی خۆڵاوی لە عێراقدا لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٩

لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە ڕەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو (گەرمی، باران، با، پالەپەستۆ، شێ) بۆ دیاریکردنی ڕوخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک و ھەر ھەرێمێکی جوگرافی. ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە ڕووبەرە ئاوییەکان ڕۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشانکردنی جۆری ئاووھە응애وا لە عێراقدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا.응애 بەرزی و پلەی گەرمی لەعێراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاوییەکان و نزیکی لە ھێڵی یەکسانی و درێژی کاتژمێرەکانی ڕۆژ کە لە ھەندێ ڕۆژەکانی مانگی تەممووز (١٤٫٤) کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی ڕێژەی شێ و ئاسمانی ساف (سامال). بەڵام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ و بەرزی ونزمی ڕووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا؛ بەڵام لەرووی بارانبارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) و ڕێژەکەش جی응애اوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو (نەوالە شێیانە). جیاوازی بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە کە ڕێژەکەی لەنێوان(١٠ – ١٠٠ سم) دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات برۆین بایەکەی لەجۆری باکووری ڕۆژاوایە خێرایییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی ڕۆژەکانی سال، بەڵام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشووری ڕۆژھەڵات و عێراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەیییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی و نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەسەر ئاراستەی (با) و ڕێژەی باران و جۆری داباریندا؛ بۆیە ئاووھەوای عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور.

ڕووباری فوڕات

دەرامەتی ئاو[دەستکاری]

مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عێراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنوورەکەی دایە وەک:

  1. ئاوی سەرزەوی:

پێکدێت لەئاوی ڕووباری دیجلە و ڕووباری فورات و لقەکانیان و جۆگەکانیان و (شەتولعەرەب) زۆربەی ئەم سەرچاوانە لە دەرەوەی سنووری عێراقن. گشت سەرچاوانە ھەمیشەیین تەنھا (ڕووخانە، عوزێم) نەبێت لە لقەکانی ڕووباری دیجلە. لەئەنجامی بوونی ڕووبارەکان و لقەکانی کۆمەڵێک ڕووبار، چەندین بەست و بەنداو لەسەر ئەم سەرچاوانە دروستکراون وەک (بەستی سامەڕا، بەستی کووت) لەسەر ڕووباری دیجلە؛ و (بەستی حەدیسە و ڕەمادی و ھیندییە) لەسەر ڕووباری فوڕات.

  1. باران وبەفر:

ئەم درامەتە یەکێکە لە سەرچاوەکانی ھەموو جۆرە ئاوێک لە عێراق، بەھۆی بوونی بەفرو باران لە چیاکانی کوردستان، ڕووباری دیجلە و لقەکانی دروست بووە.

  1. ئاوی ژێر زەوی:

بەتیبەتی ئەم جۆرە ئاوە لە کوردستان زۆرە لەئەنجامی بارینی باران و بەفر. ھەروەھا جۆری بەردەکان ولێژی ناوچەکە یارمەتی کۆبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی داوە، ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی عێراق بەم شێوەیەیە:

  • ئاوی ناوچەی شاخاوی (ئاوی زۆرە).
  • ناوچەی زورگ (ئاوی کەمترە لە ناوچەی شاخاوی).
  • جاوچەی دەشتی نیشتەیی (ئاوی کەمە).
  • بانی جەزیرە: (ئاوی زۆرە) بەڵام تامی ناخۆشە بەھۆی بوونی ماددەی گۆگردیک و کالیسیۆمی تواوە.

عێراق ھەر لەکۆندا بە وڵاتی یان دۆلی دوو ڕووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگییەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروستبوونی چەندین شارستانییەتی

دانیشتووان[دەستکاری]

کۆمەڵە ڕەگەزی و ئایینییە سەرەکییەکان لە عێراقدا:
██ شیعەی عەرەب ██ سوننەی عەرەب ██ کورد ██ ئاشوور ██ یەزیدی ██ تورکمان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی عێراق ٤٢٬٩٦٣٬٠٠٠ کەس بووە،[٢٧] کە دەکاتە ٠٫٤٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ١٩٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٦٦ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢٨]

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە عێراق[٢٩]
ئایینەکان ڕێژە
شیعە
  
٥٥٫٠٪
سوننە
  
٤٥٫٠٪

مێژووی سەرژمێرییەکان[دەستکاری]

دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ١٨٦٦ لە سەردەمی عوسمانییەکان دواتر لە ساڵی (١٩٠٥ و ١٩١٩) ھەندێک ھەوڵ درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە عێراقدا لە ١٩٢١ ھەروەھا ١٩٢٣ ھەوڵێک لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە ویلایەتی مووسڵ وەکوو سەرژمێری لە ساڵی ١٩٢٧ سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام درا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەو سەرژمێرییەدا ٢٫٩٦٨٫٠٠٠ کەس بوو، کە ١٫٠٥١٫٠٠٠ کوڕ بوو، و ١٫٤٥٥٫٠٠٠ کچ بوو، لە ساڵی ١٩٣٤ دیسان ھەوڵ درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت و ئەنجام درا بەڵام نەک بە واتای سەرژمێری گشتی چونکە ئامادەکاری باش بۆ نەکرابوو، بەڵام یەکەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە ساڵی ١٩٤٧ ئەنجام درا ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تێدا ژمارەی دانیشتووان نزیکەی (٥٫٠٠٠٫٠٠٠) کەس بوو کە تێدا ڕێژەی گەشەی دانیشتووان ٢٫٦ بوو، دواتر بەرز بووەوە بۆ ٣٫٢ بەڵام یەکەم سەرژمێری ڕاست و دروست کە ئەنجام درا لە ساڵی ١٩٥٧ بوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد ئەو کەم و کوڕییانەی کەلە ساڵی ١٩٤٧دا ھەبوو چارەسەرکرا پسوولەکانی بە زمانی (عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی، تورکمانی، تورکی) چاپ کرابوو. دواتر لە ساڵی ١٩٦٥ سەرژمێرییەکی تر ئەنجام درا کە زیاتر مەبەستێکی ڕامیاری لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە کاتی یەکگرتنەوەی ھەرسێ وڵاتی میسر و سووریا و عێراق، ئەم سەرژمێرییە دوو ساڵ پێش وادەی خۆی ئەنجام درا کە بە لۆژیکێکی شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەڕای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای ساڵی ١٩٦١ شۆڕشی کورد بەرپابوو کە بووە ھۆی دروستبوونی شەڕ ھەروەھا ئاوارە بوونی خەڵکێکی زۆر، مەبەستی سەرەکیش لەو سەرژمێرییەدا کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە نەتەوەکانی تری لێبوو وەکو تورکمان و عەرەب؛ کە ڕێژەی کورد بە جۆرێک کەم کرایەوە کەمتر لە ٢٥٪ بوو، ھەروەھا بەشێک لە ڕێکەوتنامەی ١١ی ئازار لە ساڵی ١٩٧٠ ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ دیاریکردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان سەرەرای تەواو بوونی کارەکانی لیژنەی سەرژمێری و مانگێک بەر لە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار، ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٧٤ شەڕ دەستی پێکرد، لە ساڵی ١٩٧٥ ڕێکەوتنامەی جەزائیر مۆر کرا لە نێوان میری شا و عێراق لەو سەردەمەدا. پاشان شۆڕشی کورد تێکچوو و زۆربەی گوندەکان تێکچوون چۆڵ کران و خەڵکەکە ڕاگوێزرانەوە بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان و خوارووی عێراق، دواتر لە ساڵی ١٩٧٧ سەرژمێری ئەنجام درایەوە کە لەکاتی شەڕ و بارودۆخێکی ڕامیاری نالەباردا بوو، دواتر دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی عێراق – ئێران، لە ساڵی ١٩٨٧ سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی کوردستان نالەبار بوو و گوندەکانی کوردستان ڕاگواسترانەوە کران بۆ کۆمەڵگا زۆرە ملێیەکان، دوا سەرژمێریش لە ساڵی ١٩٩٧ ئەنجام درا لەلایەن ڕێکخراوی خۆراکی جیھانی، ھەرچەندە سەرژمێرییەکی گشتی نەبوو کەم و کوڕی زۆریشی تێدابوو، بڕیار وابوو لە ٢٠٠٧ ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەڵام لەبەر بارودۆخی ڕامیاری ئەنجام نەدرا.

ژمارە ساڵ کوڕ کچ ڕێژەی گەشە
١ ١٩٤٧ ٢٢٥٧ ٢٥٥٩ ٢٫٦
٢ ١٩٥٧ ٣١٥٥ ٣١٤٤
٣ ١٩٦٥ ٤١٠٥ ٣٩٥٤
٤ ١٩٧٧ ٦١٨٣ ٥٨١٧ ٣٫٢
٥ ١٩٨٧ ٨٣٩٦ ٨٤٧٥

بەپێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێکرای زۆر بوون و گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە ١٩٤٧–١٩٥٧ (٢٫٦) بووە، دواتر گەیشتە (٣٫٢) لە (١٩٧٧ – ١٩٨٧) ھۆکارەکانی ئەم گەشە سەندنە سروشتییە بۆ جیاوازی لە نێوان ڕێژەی لەدایکبوون و مردووان دەگەرێتەوە. بۆ نموونە: لە ساڵی ١٩٨٠ تاکو ١٩٨٥ ڕێژەی لەدایکبوون ٤٤٫٠٠٠ بوو بەرامبەر ڕێژە مردن کە تەنھا ١٠٫٠٠٠ بوو واتا زیاد بوونی سروشتی ٣٫٤ بوو، ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەڵ وڵاتانی تری عەرەبیدا لە (میسر- ٢٫٥)، لە (مەغریب – ٣٫٢)، لە (سوودان – ٣٫٨)، (توونس – ٢٫٥)، (یەمەن – ٣٫١)، (مۆریتانیا – ٢٫٨)، (لوبنان – ٢٫٤)، (عەرەبستانی سعوودی –٦٫٥)، (ئیمارات – ١٢٪)، (بەحرێن – ١٤٫٥)، تێکرای گەشەی ساڵانەی دانیشتووان؛ بەڵام چری دانیشتووان لە عێراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە. چڕی دانیشتووان لە ساڵی ١٩٤٧ تەنھا ١١ کەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ ١٤ لە ساڵی ١٩٥٧ دواتر ١٨ لە ساڵی ١٩٦٥ پاشان ٢٨ لە ساڵی ١٩٧٧، ٣٧ لە ١٩٨٨، بەڵام ئەم ڕێژەیە جیاوازی ھەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر.

پێکھاتەی تەمەنی دانیشتووان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێکھاتەی تەمەن دیاری بکەین:

  1. ئەوانەی کە تەمەنیان لە ١٥ ساڵ کەمترە؛ ئەوەی یەکەم چینێکی بەکاربەر و مشەخۆرە بەڵام ئەو ڕێژەیە واتا کۆمەڵگا لە باری لاوی دایە، تێکرای ژمارەکەی لە ساڵی (١٩٨٧) ٧٫٣٨١٫٤٩٢ کەس بوو واتا ٤٥٪ کۆی دانیشتووان ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە.
  2. ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٦٤ ساڵە؛ کە گرینگترین چینەکانی کۆمەڵگایە و چینی بەرھەم ھێنە و چینەکانی تر لە ئەستۆ دەگرێت ژمارەی لە ساڵی (١٩٨٧) ٨٫١٨٠٫٢٦١ کەس بوو واتا ٥٠٪ کۆی گشتی دانیشتووان؛ بەڵام ئەگەر بەراووردی بکەین لەگەڵ ولاتانی تری جیھان کە لە ھەندێک وڵات دەگاتە ٥٦ ٪ تاکو ٦٠٪.
  3. ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ بەرەو سەرەوەیە؛ چینی سێیەم وەک چینی یەکەم چینێکی بەکاربەرە کە ژمارەیەکی زۆری لە ژن و بێوەژن و پیر و پەککەوتەی تێدایە، کە تێکرای ژمارەکەی لە ساڵی ١٩٨٧ ٥٤٦٫٦٦٥ کەس بوو واتا ڕێژەکەی ٣٫٣٪ ھەمووی دانیشتووانی عێراق بوو، ئەم ڕێژەیەش کەمە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەڵ وڵاتانی تری جیھان.

دابەشبوونی کارگێڕی[دەستکاری]

عێراق دابەش دەبێت بۆ ١٩ ناوچەی کارگێڕی کە بە پارێزگا ناو دەبرێن، چوار لەم شارانە (سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە) دەکەونە ھەرێمی کوردستان لە عێراقدا:

پارێزگاکانی عێراق

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ (http://www.maajim.com/dictionary/عراق) من موقع المعاجم (http://www.maajim.com/)، واطلع علییە فی 10 مایو 2016، وجاء ڕسم الکلمة ھکذا العِرَاق "نسخة مؤرشفة". Retrieved 4 أکتوبر 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ رئاسة جمهورية العراق Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  3. ^ المادة (1): جمھوریة العراق دولة اتحادیة واحدة مستقلة ذات سیادة کاملة، نظام الحکم فیھا جمھوری نیابی (برلمانی) دیمقراطی.
  4. ^ خریطە جنوب آسیا: البلدان وعواصم Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  5. ^ العراق والسعودیة.
  6. ^ منورات ترکیة علی الحدود العراقیة Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  7. ^ "داعش" یسعی لتأسیس دولة علی حدود سووریا والعراق Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  8. ^ جامعة الدول العربیة Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  9. ^ الدول الاعضاء Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  10. ^ الآثار الموجودة فی جزیرة فیلکة Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  11. ^ الآثار السومریة 1 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  12. ^ الآثار السومریة 2 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  13. ^ اتصالات الحضارات القدیمة ببعضھا Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  14. ^ امریکا لا ترید عراقا آمنا وھذا ھو الدلیل: Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  15. ^ "العراق: عدد السکان یتجاوز 40 ملیون نسمة ". 2021-01-12. Retrieved 2021-3-20. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  16. ^ Casey, p.
  17. ^ The World Factbook Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  18. ^ میناء أم قصر المنفذ الخلیجی الوحید للعراق Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  19. ^ السومریون أول من اخترع الکلمات Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  20. ^ Anzovin, item # 1824, p. 69 The first museum known to historians (circa 530 BCE) was that of Ennigaldi-Nanna, the daughter of Nabu-na'id (Nabonidus), the last king to Babylonia.
  21. ^ Casey, p.
  22. ^ Harvey, p. 20 Princess Ennigaldi-Nanna, collected antiques from the southern regions of Mesopotamia, which she stored in a temple at Ur – the first known museum in the world.
  23. ^ Leon, pp. 36–37 ...the first known museum.
  24. ^ "Deadly Iraq war ends with exit of last U.S. troops". 2011-12-18. Retrieved 18 December 2011.
  25. ^ Gordon, Michael (2015-06-10). "In Shift, U.S. Will Send 450 Advisers to Help Iraq Fight ISIS". نیویورک تایمز. Retrieved 23 June 2015.
  26. ^ "الفراغ الدستوری وغیاب السلطة ". Retrieved 2021-11-11.[بەستەری مردوو]
  27. ^ بەرنامەی «ڕێژەی دانیشتووان»
  28. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  29. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.