پارێزگای کرماشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگای کرماشان
استان کرمانشاە - Kermanshah province
وێنەی سەرەوە:
شارستانەکانی پارێزگای کرماشان
وێنەی خوارەوە:
پارێزگای کرماشان لە ئێراندا
Map
پارێزگای کرماشان
وڵات کوردستان
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای کرماشان
ناوەندکرماشان
ژمارەی شارستانکان١٤
ژمارەی ناوچەکان٣٣
ژمارەی گوندەوارەکان٨٤
ژمارەی گوندەکان٣١٤٩
بوون بە پارێزگاسەدەی چوارەمی زاینی[١]
دەسەڵات
 • پارێزگاربەھمەن ئەمیری موقەدەم[٢]
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٥٠٠٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٬٦٥٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٬٩٥٢٬٤٣٤[٣]
 • چڕیی شاری٧٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کەڵھوڕی، سۆرانی، لەکی و ھەورامی و لوڕی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەیارسان، زەردەشتی، مەسیحی و جوو
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەhttp://www.kermanshah.ir/

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) پارێزگایەکە لە ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ڕووبەرەکەی ٢٤ ھەزار و ٦٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ١٧ھەمین پارێزگای گەورەی ئێرانە. پارێزگای کرماشان کە ١٫٥٪ی رووبەری ئەم وڵاتە دەگرێتەوە، یەکێکە لەو پارێزگاکانی رۆژئاوایی کە ھاوسنووری لەگەڵ عێراقدا ھەیە. ئەم پارێزگایە لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای لوڕستان و پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای ھەمەدان، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ پارێزگای دیالە و پارێزگای ھەڵەبجە لە عێراقدا ھاوسنوورە. شاری کرماشان ناوەندی پارێزگای کرماشانە.[٤] بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ساڵی ٢٠١٣، پارێزگای کرماشان لە ١٤ شارستان، ٣٥ شارۆچکە و شارەدێ، ٣١ ناوچە و ٨٤ گوندەوار پێکھاتووە.[٥]

پارێزگای کرماشان پڕ حەشیمەتترین پارێزگای کوردنشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.[٦][٧]

ناو[دەستکاری]

ناوچەی ئێستای پارێزگای کرماشان لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا بە ناوی جیاوازەوە ناوزەد کراوە. پارێزگای ئێستای کرماشان لە سەردەمی مادەکاندا یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی نیشتەجێبوون بووە. ناوی ئەم ناوچەیە کە لە سنوورەکانی ئێستای پارێزگاکە گەورەتر بوو، ھێشتا لە سەردەمی ھەخامەنی و ئەشکان و ساسانییەکاندا ویلایەتی ماد بوو. لە سەرچاوەکانی دوای ئیسلامدا، بۆ چەند سەدەیەک، ئەم ناوچەیە بە «ماھ» ناودەبرا، کە فۆرمێکی دەستکاریکراوی وشەی مادە.[٨] لە سەردەمی سەلجوقییەکانەوە تەواوی ناوچەی رۆژئاوای ئێران بە دەوڵەتی کوردستان ناودەبرا و شاری کرماشان یەکێک لە شارەکانی بوو. دەستەواژەی کرماشان تەنیا بۆ شاری کرماشان بەکاردەھات تا دەورووبەری ئەو کاتەی کە سەفەوییەکان ھاتنە سەر دەسەڵات، بەڵام ھەموو ناوچەکە ناوی کوردستان بوو. بەڵام ھاوتەریب لەگەڵ دەسەڵاتی سەفەوی، ناوی کرماشان بۆ ھەموو ناوچەکانی دراوسێی ئەو شارە درێژ کراوەتەوە. لە سەردەمی یەکەم پەھلەوی و لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ یاسای کارگێڕی وڵات ھەموار کرایەوە و ناوچەی کرماشان شارستانەکانی باوەندپوور (شابادکرماشان، پوشتکوو(ئیلام)، کوردستان(سنە)، سەلاس (مەلایر، ناوەن و تووسرکان) و ھەمەدان ودوواتریش سەقز وبیجاڕ دەگرتەوە، وەک یەکێک لە ١٠ پارێزگاکانی ئێران وەک «پارێزگای پێنجەم» ناوزەد کران. لەگەڵ جیابوونەوەی پارێزگاکانی دیکە، شێوازی ناونانی پارێزگاکانیش گۆڕا و بە فەرمی ناوی کرماشان بۆ تەواوی پارێزگاکە جێبەجێ کرا.[٩]

دانیشتووان[دەستکاری]

ڕەگەز[دەستکاری]

لە میانی توێژینەوەیەکدا کە کۆمپانیای پارس پسپۆڕی توێژینەوە لەسەر داوای ئەنجومەنی ڕۆشنبیری گشتی لە ساڵی ٢٠٠٩ و بە پشتبەستن بە ڕاپرسییەکی مەیدانی و ژمارەی دانیشتوانی ئاماری لە نێوان دانیشتوانی ٢٨٨ شار و نزیکەی ١٤٠٠ گوند لە سەرانسەری وڵات ئەنجامدراوە، ڕێژەی سەدی ئەو نەتەوەیانەی کە لەم ڕاپرسییەدا لە پارێزگای کرماشان نمونەیان لێوەرگیراوە بەم شێوەیە بووە: ٤٫٢٪ فارس، ٩٢٫٥٪ کورد، ٠٫٢٪ عەرەب، ٠٫٧٪ لوڕ، ٠٫٥٪ی دیکە و ١٫٩٪ بێ وەڵام.[١٠]

کورد دانیشتوانی سەرەکی پارێزگای کرماشانن.[١١] پارێزگای کرماشان خاکی زێدی بەشێک لە گەورەترین ئێڵ و ھۆز و تیرە کوردە، وەک زەنگەنە، کەڵھوڕ، گۆران، جاف، لوڕ، سەنجابی، قەڵخانی، کولیایی، باجەلان، زولە، جەمیر و لەک، لەوانە: جەلالوند، کاکەوەند، عوسمانوەند، پایرۆند و بالوەند. تورکەکانی پارێزگای کرماشان لە تەنیشت کوردە کولیاییەکانی شاری سونقوڕ دەژین و بە زمانی تورکی سونقوڕی قسە دەکەن.[١٢][١٣][١٤]

ئایینزا[دەستکاری]

پارێزگای کرماشان لە ڕوانگەی ئایینییەوە فرەڕەنگییەکی زۆری ھەیە. پەیڕەوانی ئایینزاکانی شیعە، سوننە و یارسان و کەمینەکانی پەیڕەوانی خاکساریە، نعمەتوڵڵاھی، ئوەیسی، نەقشبەندی، قادری و ئایینەکانی جوو، مەسیحی (ئەرمەن و ئاشوری) و بەھایی لە پارێزگای کرماشان شان بە شانی یەک دەژین.[١٥]

بەشێکی زۆر لە کوردانی کرماشان تا کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم پەیڕەوی لە ئایینی یارسان کرد. ھێنری بیندەر، گەشتیارێکی فەرەنسی کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا سەردانی پارێزگای کرماشانی کرد، لە سەفەرنامەکەیدا بە ناونیشانی «لە کوردستان، لە میزۆپۆتامیا و فارس» کە لە ساڵی ١٨٨٧دا بڵاوکراوەتەوە، ئایینی باڵادەستی خەڵک بە یاساران دەزانێت. لە سەردانەکەیدا بۆ شارۆچکەی قەسری شیرین دەنووسێت:

زۆربەی کوردانی ئێران سەر بە مەزھەبی عەلیئوڵڵاھین. ئەگەر ئازاد بن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، ئەوا دەستێوەردان لە کاری کەسانی دیکە ناکەن. ھەستی ڕێزگرتن لە بیروباوەڕی ئایینی ئەوانی تر لە چاوی ئەواندا زۆر بەرزە.

ھەروەھا لە کاتی سەردانی شاری کرماشان دەنووسێت:

کوردانی پارێزگای کرماشان کەسانێکی ئارام و دۆستانەن. سەر بە مەزھەبی عەلیوڵاھین کە کۆنترین مەزھەبی ئایینییە. لە ھەندێک گونددا شوێنکەوتوانی ئەم مەزھەبە لەگەڵ مەسیحییەکان جووتبوون دەکەن، کە لێبوردەیییان کەمترە.

گرووپە ڕەگەزییەکان لە پارێزگای کرماشان (٢٠١٦)[١٦]
گرووپە ڕەگەزییەکان ڕێژە
کورد
  
٩٩٫٠٪
فارس
  
١٫٠٪

مەزارگەکان[دەستکاری]

لە پارێزگای کرماشان زۆر مەزارگەلێک ھەیە کە پەیوەندییان بە ئیسلامەوە ھەیە (شیعە و سوننە) و ئایینی یارسان. لە پارێزگای کرماشان ٤٥ گۆڕستان و مەزارگە ھەیە. گرنگترین مەزارگە شیعەکانی لە پارێزگای کرماشان بریتین لە ئیمام زادە باقر بێستون، ئیمام زادە ئەحمەد سنوقوڕ، ئیمام زادە ئیبراھیم کەنگاوەر و مەزارگەی ئەحمەد بن ئیسحاق سەرپێڵی زەھاو.[١٧] ھەروەھا گۆڕی سەید عوبێدوڵڵا ناسراو بە کۆسەی ھەجیج لە شاری پاوە، گۆڕی خەلیفە حەیدەر حەیدەری باینگانی لە ناوچەی باینگان و گۆڕی ویس نەزەر لە ڕەوانسەر لە گرنگترین مەزارگە سوننەکانی کرماشانن.[١٨] سەبارەت بە پەیڕەوانی ئایینی یارسانەکان، گرنگترین مەزارەکانیان وەک مەزارەکانی سوڵتان ئیسحاک، داوکەوسوار و خاتوون ڕۆزبار لە کۆمەڵگەی پێردیوەر لە شێخان، بابایادگار لە زەردە، پیر بنیامین و پیرموسا لە کەرەند، شا حەیاس لە جیھۆن ئاباد و ئەتاشبەگ ھەڵکەوتوون لە گەرھبان لە پارێزگای کرماشان، پەیڕەوانی ئەم ئایینە لە ھەموو ئێران و عێراقەوە دێنە پارێزگای کرماشان بۆ سەردانیان.[١٩]

زمان[دەستکاری]

لە پارێزگای کرماشان زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی قسەی پێدەکرێت. زاراوە جۆراوجۆرەکانی کوردیی باشووری وەک کرماشانی، کەڵھوڕی، زەنگنەیی، سەنجابی و کەلیایی لە شارەکانی کرماشان، شاباد، داڵاھۆ، گیەڵان، سەرپێڵی زەھاو، قەسری شیرین، سونقوڕ و بەشێک لە سەحنە و کەنگاوەر.[٢٠] زاراوە گورانیەکان لەوانە گۆرێجوی لە داڵاھۆ و ھۆرامی لە شاری پاوە و گوندەکانی قەندۆڵ و زەردە، زاراوەی مامناوەندی کوردی وەک ئەردەڵانی و جافی لە شارەکانی جۆانرۆ، ڕەوانسەر، سەڵاس باباجانی و بەشێک لە شارەکانی داڵاھۆ، سەرپوڵ زەھاب، قەسر شیرین و کرماشان.[٢١] وە لەکی لە شاری ھەرسین و بەشی باشووری شاری کرماشان و بەشێک لە شارەکانی سەحنە و کەنگاوەر قسەی پێدەکرێت.[٢٢] لە بەشێکی دانیشتوانی شاری کەنگاوەردا، زاراوەی لوڕی قسەی پێدەکرێت. زمانی ئازەربایجانی لە شارۆچکەی سونقوڕ قسەی پێدەکرێت.[٢٣] لە ناوەندی پارێزگای کرماشان، جگە لە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی،[٢٤] زاراوەی فارسی کرماشانی ھەروەھا بۆتە باو کە تایبەتە بە شاری کرماشان، وە دەگوترێ بە فراوانبوونی فەرمانگە ئیداریەکان لە سەردەمی قاجاڕەکانەوە و ھەروەھا لە ژێر کاریگەری کۆچبەرانی پارێزگاکانی تر و زیارەتکاران کە لە کرماشانەوە دەچوونە ئێتبات دروست بووە.[٢٥][٢٦]

مێژووی کرماشان[دەستکاری]

پارێزگای کرماشان بێشکەی یەکێک لە کۆنترێن شارستانییەتەکانە لە جیھان. کۆنترین گوند کە لە پارێزگای کرماشان و بگرە لە ھەموو کوردستان تا ئێستە دۆزراوەتەوە، گوندی شێخئاوا یە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠±٩٨١٠ پێش زایین یان نێزیکەی ٦٠±١١٨٢٥ ساڵ پێش ئێستا.[٢٧]

شێوەزارکانی زمانی کوردی لە پارێزگای کرماشان[دەستکاری]

خەڵکی ئەم پارێزگایە پتر لە ٩٠ لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین شێوەزار و زاراوە دەپەیڤن. شێوەزاری سەردەست لە شاری کرماشان زاراوەی کرماشانییە. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتوانی شاری کرماشان زیادترە لە ١٠٥٧١٦٦ کەس کە زۆرتر لە سەدا ٥٣ی دانیشتوانی پارێزگاکە پێک دێنێ.[٢٨] ھەروەھا لە بەر گرنگی و کاریگەری شاری کرماشان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دەتوانین بڵێن شێوەزاری سەردەست لە کۆی پارێزگای کرماشان شێوەزاری کوردیی کرماشانییە.

شێوەزاری زمانی کوردی لە ھەر ١٤ شارستانەکەی پارێزگای کرماشان تەقریبەن بەم شێوەیە:

  1. لە شارستانی کرماشان: کەڵھوڕی فارسی، سۆرانی، لەکی
  2. لە شارستانی ئیسلام ئاوا (شاە ئاوا): کەڵھوڕی کرماشانی
  3. لە شارستانی کرند: کەڵھوڕی کرماشانی، ھەورامی
  4. لە شارستانی سەرپێڵی زەھاو: کەڵھوری کرماشانی و سۆرانی
  5. لە شارستانی قەسری شیرین: کەڵھوری کرماشانی
  6. لە شارستانی گیەڵانی ڕۆژاوا: کەڵھوڕی کرماشانی
  7. لە شارستانی سەلاسی باوەجانی: سۆرانی و ھەورامی
  8. لە شارستانی جوانڕۆ: سۆرانی
  9. لە شارستانی ھەورامان (پاوە): ھەورامی و سۆرانی
  10. لە شارستانی ڕوانسەر: سۆرانی ئەردەڵانی
  11. لە شارستانی سەحەنە؛ کەڵھوری کرماشانی و لەکی
  12. لە شارستانی کەنگاوەر: لەکی، کەڵھوری کرماشانی
  13. لە شارستانی ھەرسین؛ لەکی، کەڵھوری کرماشانی
  14. لە شارستانی سنقور کولیایی؛ کەڵھوری کرماشانی. تورکیش لە ئەم شارستانە ئەژین.

مێژوو[دەستکاری]

پارچەکردنی پارێزگە[دەستکاری]

کرماشان خاوەنی شارستانیەتی مێژووییە، لە سەدساڵی بیستەمدا دەوڵەتانی ناوەندیی ئێران زۆر ھەوڵیان داوەتەوە تا بەشەکانی لەم پارێزگا جیا بکەن و بیانخەتە سەر پارێزگاکانی دیکەی ئێران.

ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو.[٢٩] ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان،[٣٠] بەڵام شارە لەکنشینەکانی کەنگاوەر، ھەرسین، سەحنە و ھەروەھا ناوچەکانی جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگاێ کرماشان ماونەتەوە.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:

شارستان ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)
شارستانی ئارووناوا ١٤٠٨٧٦
شارستانی پاوە ٦٠٤٣١
شارستانی سەلاسی باوەجانی ٣٥٢١٩
شارستانی جوانڕۆ ٧٥١٦٩
شارستانی داڵاھۆ ٣٥٩٨٧
شارستانی ڕوانسەر ٤٧٦٥٧
شارستانی سەرپێڵ ٨٥٣٤٢
شارستانی سونقوڕ ٨١٦٦١
شارستانی سەحنە ٧٠٧٥٧
شارستانی قەسر ٢٣٩٢٩
شارستانی کرماشان ١٠٨٣٨٣٣
شارستانی کەنگاوەر ٧٦٢١٦
شارستانی گیەڵان ٥٧٠٠٧
شارستانی ھەرسین ٧٨٣٥٠

شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سەحنە، ڕوانسەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.britannica.com/place/Kermanshah
  2. ^ https://kermanshah.ir/News/3dffa6962f/شھردار ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
  4. ^ https://web.archive.org/web/20130901222122/http://www.iran.ir/about/city/kermanshah
  5. ^ http://chap.sch.ir/books/1161
  6. ^ الفجر, مطلع. "مطلع الفجر | آمار جمعیت استان کرمانشاه به تفکیک شهرها در سال ۱۴۰۰". مطلع الفجر (بە فارسی). Retrieved 2023-07-30.
  7. ^ "کرمانشاه؛ پرجمعیت ترین شهر کردنشین ایران - خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency". www.mehrnews.com. Retrieved 2023-07-30.
  8. ^ http://andisheh-kermanshah.ir/ ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ https://web.archive.org/web/20190807042522/http://tarikhirani.ir/fa/events/3/EventsDetail/33
  10. ^ طرح بررسی و سنجش شاخصھای فرھنگ عمومی کشور (شاخصھای غیرثبتی){گزارش}:استان کرمانشاھ/بە سفارش شورای فرھنگ عمومی کشور؛ مدیر طرح و مسئول سیاست گذاری:منصور واعظی؛ اجرا:شرکت پژوھشگران خبرە پارس -شابک:۱–۵۷–۶۶۲۷–۶۰۰–۹۷۸ *وضعیت نشر:تھران-موسسە انتشارات کتاب نشر ۱۳۹۱ *وضعیت ظاھری:۲۹۶ ص:جدول (بخش رنگی)، نمودار (بخش رنگی)
  11. ^ https://seymare.com/گفتگو/خبر/149-2013-10-24-02-03-25.html[بەستەری مردوو]
  12. ^ https://www.iranicaonline.org/articles/turkic-languages-overview
  13. ^ https://www.isna.ir/news/kermanshah-23037/نگاھی-بھ-موقعیت-شھرستان-کنگاور-در-منطقھ
  14. ^ گودرزینژاد، ۱۳۵۲: ص ۵–۶.
  15. ^ https://www.justice.gov/sites/default/files/eoir/legacy/2013/06/11/Kermanshah-Shia%20Kurds.pdf
  16. ^ نەسیری, موژگان (1395 ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ISBN 978-964-415-206-1. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  17. ^ https://www.isna.ir/news/91070201375/45-امامزادھ-در-استان-کرمانشاھ
  18. ^ https://www.isna.ir/news/8907-02826/گذری-بر-بناھای-مذھبی-کرمانشاھ-15-زیارتگاھ-اویس-قرنی
  19. ^ http://www.shiitestudies.com/article_21857.html
  20. ^ https://web.archive.org/web/20090209083336/http://kshpol.ir/kermanshah%20moshakhsat.htm
  21. ^ https://web.archive.org/web/20100621084030/http://www.salamkermanshah.ir/test/kermanshah-mad-info.htm
  22. ^ https://www.iranicaonline.org/articles/lak-tribe
  23. ^ ایل کلھر در دورە مشروطیت، علیرضا گودرزی انتشارات کرمانشاە، ۱۳۸۱
  24. ^ دن وودینگ.arrest of the Assyrian leader of the kermanshah church in iran.february21,2010
  25. ^ https://www.isna.ir/service/province/kermanshah
  26. ^ https://web.archive.org/web/20100203102116/http://ebtekarnews.com/Ebtekar/News.aspx?NID=25936
  27. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Augustی 2016. Retrieved 8ی Mayی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 18ی Mayی 2015. Retrieved 8ی Mayی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ ڕۆژنامەی ھەمشەھریی پارێزگاکان: پارێزگاکانی ئێران لە کەی بوون بە پارێزگا؟ (فارسی)، نووسراوی ٥ی گەڵاوێژی ٢٠١٤؛[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
  30. ^ پێگەی ھەواڵی یافتە: پارێزگادارانی لوڕستان (لە سەرەتاوە تاکۆ ئێستاکە)، نووسراوی ٦ی گەڵاوێژی ٢٠١٦؛ ١١ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.