سەروا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، بە مەرجێ کە ئە دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن. زۆرتر لە کۆتایی باڵەکان یان بەیتەکانی شیعر و ستراندا دێن[١] بۆ وێنە لە ئەم بەیتە شێعرە دا: "بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم ..... لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم"، وشەگەلی "خۆم" و "ڕۆم" سەروان.[٢] بە ئاخرین پیتی سەروان، پیتی (ڕەوی) دەگوترێ؛ وەک پیتی "و" لە : جاو، ڕاو، خاو، داو

بەو وشانە کە بەتەواوی -نەک بەشێکی- لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، ڕەدیف دەگوترێ، وەک وشەی "بێ تۆ" لە کۆتایی ھەردوو باڵی ئەم بەیتە شیعرەی نالی: «نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ/ نەچم شەرت بێ ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ»

ناوەکانی تر[٣][دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی سەروا ئەم ناوانەش بەکار دێت:

  • بەشاوەند، بەشاڤەند، پاشبەند، پاشۆڵ، پاشڵ، قافییە

سەروا لە شیعری نوێ[دەستکاری]

لە شیعری نوێشدا سەروا ھەیە، ھەڵبەت نە بەو شێوە کە لە شیعری عەرووزیدا چاوەڕێ دەکرێت. لە شیعری نوێدا سەروا بەگوێرەی ھەست و سەرنجی شاعیر لە شیعردا جێگیر دەبێ.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ هەژار موکریانی، دیوانی "بۆ کوردستان"
  3. ^ فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
  4. ^ ویکی فارسی - قافیه