عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر
عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیب (عەرەبی:عبد اللە بن جعفر)یەکێک بوو لە ھاوەڵە گەنجەکان و خزمی پێغەمبەر، کوڕەزای عەلی و نیوەبرای محەممەدی کوڕی ئەبووبەکر بووە. ئەو سەرەڕای ئامادەنەبوونی لە شەڕی کەربەلا دڵسۆزی ئەھلولبەیت بوو، دەوترێت کە وتوویەتی: ”سوپاس بۆ خودای گەورە، نەمتوانی پشتگیری حوسێنی کوڕی عەلی بکەم لە کەربەلا، بەڵام دوو کوڕەکەم (عەون و محەممەد) پشتگیریان کرد". عەبدوڵڵا لە نێو عەرەبەکان بە بەخشندەیی ناسرابوو.
عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر عبد اللە بن جعفر | |
---|---|
Personal | |
لەدایکبوون | نز. ٦٢٢ یان ٦٢٦ |
مردن | نز. 699یان ٧٠٢/٧٠٤ |
Resting place | گۆڕستانی ئەلباقیع، مەدینە |
ئایین | ئیسلام |
Spouse |
|
منداڵ(ەکان) |
|
Parentھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "[" |
|
ناسراو بە | ھاوەڵ |
Relations | بەنو ھاشم |
ژیاننامە
[دەستکاری]عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەری کوڕی ئەبووتاڵیب و ئەسمای کچی عومەیس بووە. ئەوان لە ساڵی ٦١٦ کۆچیان کردبوو بۆ حەبەشە، عەبدوڵڵا و دوو براکەی لەوێ لەدایکبوون. عەبدوڵڵا یەکەم کەس بوو لە موسڵمانان کە لە خاکی حەبەشە لەدایک بێت دوای لەدایکبوونی عەبدوڵڵا لە حەبەشە، پاشای شانشینی حەبەشە (نەجاشی) بە کوڕێکیش بەختەوەر بوو. یەکسەر پرسیاری لە دایک و باوکی عەبدوڵڵا کرد دەربارەی ناوی منداڵەکەیان. پاش زانینی ناوی بنەماڵەی جەعفەر، پاشای حەبەشیش ناوی (عەبدوڵڵا)ی بۆ کوڕی یەکەمی ھەڵبژارد. ھەروەھا باس لەوە دەکرێت کە ئەسما کچی عومەیس دایکی شیردەری کوڕی پاشای حەبەشە بووە. وا دیارە برا بچووکەکەی عەبدوڵڵا یەکەم منداڵە لە مێژووی موسڵمانان کە ناوی محەممەد بێت بە ناوی پێغەمبەرەوە ناونراوە. ئەو بنەماڵەیە لە ساڵی ٦٢٨ گەڕانەوە بۆ عەرەبستان و لە شاری مەدینە نیشتەجێ بوون.[١]
دوعا و ڕێنمایی پێغەمبەر
[دەستکاری]لە ئاماژەکەی ئیبن حەجەر، دەوترێت دوای ٣ ڕۆژ لە مردنی جەعفەر محەممەد (د. خ) چووە ماڵی ئەسما و بانگەوازی بۆ منداڵانی جەعفەر کردووە. پاشان سەبارەت بە ھەریەکە لە منداڵەکان وتی “سەبارەت بە محەممەد کوڕی جەعفەر ئەو لە ئەبووتاڵیبی مامم دەچێت، سەبارەت بە عەبدوڵڵا ھەم لە ڕووی ڕواڵەت و ھەم لە ڕووی سیفەتمەوە لە من دەچێت، دوای ئەوە پێغەمبەر دەستی ڕاستی عەبدوڵڵای گرت و فەرمووی خوایە جێنشینێک بۆ جەعفەر لە بنەماڵەکەیدا دابین بکە، و لە کاروبارەکەیدا سەلاحەت بۆ عەبدوڵڵا بکە سێ جار ئەم دوعایەی بۆ خودای گەورە دووبارە کردەوە. پێغەمبەر کوڕەکانی ئەبووتاڵیب واتە جەعفەر و عەقیل و عەلی ڕاسپارد کە ھاوسەرگیری منداڵەکانیان لەگەڵ ئامۆزاکانیان ڕێکبخەن.[٢]
پیشە
[دەستکاری]شەڕەکانی
[دەستکاری]سەبارەت بە بوونی لە شەڕی جەمەلدا، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆتایی شەڕەکەدا، لەکاتی سپاردنی گەڕانەوەی عائیشە بۆ مەدینە لەژێر ئەمنییەتی محمد کوڕی ئەبووبەکری برایدا، عەلی فەرمانی دانی ١٢ ھەزار درھەمی بە عائیشە داوە. عەبدوڵڵا پێی وابوو کە بڕە پارەکە زۆر کەم بووە، بڕە پارەیەکی گەورەتری بۆ عائیشە ھێنایە دەرەوە.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Fountain Magazine - Issue - Jafar Ibn Abi Talib». web.archive.org. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر». web.archive.org. ١٩ی ئازاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٧. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Zainab (p.b.u.h)». www.holykarbala.net. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.