نیمچەدوورگەی عەرەبی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پۆتانەکان: 23°N 46°E / 23°N 46°E
ڕووبەر | ٣٢٣٧٥٠٠ کم٢ |
---|---|
دانیشتووان | ٨٦٬٢٢٢٬٠٠٠ |
چڕی دانیشتووان | ٢٦٫٦/کم٢ |
Demonym | عەرەبی |
وڵاتەکان | |
گەورەترین شارەکان |
نیمچەدوورگەی عەرەبی (بە عەرەبی: شبه الجزيرة العربية) ناوچەیەکی جوگرافییە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا لەو شوێنەی کە ئاسیا بە ئەفریقا دەگات. گەورەترین نیمچەدوورگەیە لە جیهاندا ڕووبەرەکەی ٣،٢٣٧،٥٠٠ کم٢ دادەپۆشێت، و ئەم ناوچەیە بەشێکی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە جیۆپۆلەتیکدا ھەیە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی نەوت و گازی سروشتی کە لە ناوچەکەدا هەیە.
سنوور
[دەستکاری]سنورە دەریایییەکەی دەریای سوور و کەنداوی عەقەبەیە لە باکووری ڕۆژئاواوە، و لە باشوورەوە دەریای عەرەب و لە باشووری ڕۆژھەڵاتییەوە کەنداوی عومان و کەنداوی فارسە، لە ڕووی سیاسییەوە دوورگەی عەرەبی ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەگرێتەوە لە ئێستادا؛
- عەرەبستانی سعوودی ٢٫١٤٩٫٦٩ کم
- یەمەن ٥٥٥٬٠٠٠ کم
- عومان ٣٠٩٬٠٠٠ کم
- ئوردن ٨٩٬٢٨٧ کم
- میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٨٣٬٦٠٠ کم
- کووەیت ١٧٬٨٢٠ کم
- قەتەر ١١٬٤٣٧ کم
- بەحرەین ٦٦٥ کم
ڕووبەرەکەی بە گشتی ٣٬٢١٦٬٥٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، زۆربەی بیابانێکە کە سودی لێ وەرنەگیراوە، و باران لە ناوچەکانیدا ئەبارێت و پلەی گەرما تێیدا ئەگاتە ٥٤ پلەی سەدی، بە ناوچەیەکی گرنگ دادەنرێت لەبەر زۆری ئەو بیرە نەوتانەی لە ناوچەکەدا ھەیە.
لە ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی گەیشتە ٧٥٬٣٣٣٬٨٩٧ کەس، و نزیکەی ١٨٬٥٧٦٬٠٧٦ دانیشتووی بیانی دەگرێتە خۆ، و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی بە نزیکەی سێ ملیۆن دادەنرێت لە ساڵێکدا.
دابەشبوونی نیمچە دوورگەی عەرەبی
[دەستکاری]نیمچە دوورگەی عەرەبی دابەش دەبێت بەسەر ھەرێم و ناوچەی جوگرافی جیاوازدا، مێژوونوسە ئیسلامیەکان دابەشیان کردووە بۆ؛
- حیجاز؛ بەشی ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبیە.
- نەجد؛ بەرزاییەکی فراوانە لە نیمچەدوورگەی عەرەبیدا.
- بەحرەین؛ بەشی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبیە، و درێژ دەبێتەوە لە عومانەوە تا بەسرە لە باکوری.
- یەمەن؛ بەشی باشوری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبیە و درێژ دەبێتەوە لە زەفار لە باشوریەوە تا عەسیر لە باکوریەوە بە مانای ھەموو ئەو ناوچانەی لە باشوری مەککەدان ئەگەڕێنەوە بۆ یەمەن.
- توھامە؛ زەویەکی تەختە لەبەرامبەر دەریای سور.
- شەحر؛ ھەرێمێکی مێژووییە ڕوبع خالی و زەفار و حەزرەموت ئەگرێتەوە.
بەڵام دابەشبوونی نیمچەدوورگەی عەرەبی ئێستا لە شێوەی وڵاتی سەربەخۆدایە وەک وڵاتەکانی کەنداو و یەمەن، وھەروەھا لە ناوچەگەورەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی عەسیر و نفود و ڕوبع ولخالیە.
مێژوو
[دەستکاری]دوای ئەوەی حەوزی نیشتنی عەرەبی بوو بە کەنداو (خلیج) لە پێش ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینیدا، ناوچە شوانکاریەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی گۆڕان یۆ ناوچەی بیابانی، مرۆڤ پێش ھەزاران ساڵ ژیاوە لەسەری و تا ئێستا ھیچ ئاسەوارێک نیە کە مێژووی دوورگەکەی پێ دیار بکرێت، بەڵام ھەندێک ئاسەواری بەردین و شوانی ئەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینی لە ناوەڕاست و لە ڕوبع ولخالی، شوێنی نیشتەجێبوون دەرکەوت لە قەتەر لە ڕۆژھەڵاتی کاتێک ھەندێک ئاسەوار لە باشوری وڵاتی رافیدەین دۆزرایەوە، و لە ساڵی ٣١٠٠ پێش زاینی، کشتوکاڵی دانەوێڵە دەرکەوتووە لە ئەبوزەبی و لە عومان و لە ناوەندی ھەزارەی سێیەمی پێش زاینیدا پیشەسازی مس بە شێوەیەکی فراوان دەرکەوتووە. و بەلەم دەرکەوتووە بە درێژایی کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەتا لە عومان لە باشوور.
ژینگەی نیمچە دوورگەی عەرەبی
[دەستکاری]ژمارەیەکی زۆر گیانلەبەر ھەیە لە دوورگەی عەرەبی, لەوانە پڵنگی عەرەبی، و مارمالێکە کە لە ژێر مەترسی ناوچووندایە ئێستا. ھەروەھا کەش وھەوای ناوچەکە کەش وھەوایەکی قاڕییە، بە ھاویندا گەرم و بە زستاندا ساردە و ڕێژەی باران بارین تیایدا ٢٣سم/٢ لە ساڵێکدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- موسوعە حضارة العالم. أحمد محمد عوف
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیمچەدوورگەی عەرەبی تێدایە. |