بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەلافەتی ئومەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خەلافەتی ئەمەویەوە ڕەوانە کراوە)
خەلافەتی ئومەوی
الخلافة الأمویة

ئاڵای دەوڵەت
نەخشە

دەوڵەتی ئومەوی
زانیاریی گشتی
پایتەختدیمەشق، کۆردۆبا
زمانی فەڕمیعەرەبی
جۆری حوکمخەلافەتی ئیسلامی
مێژووی دامەزراندن٦٦١ ز
مێژووی ڕوخان٧٥٠ ز
دامەزرێنەرمعاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان
دوایین خەلیفە مەڕوانی کوڕی محەممەد
ئایینئیسلام
دراودیناری ئومەوی
ڕووبەر١٣٬٠٠٠٬٠٠٠ کم²
دانیشتووان٦٢٬٠٠٠٬٠٠٠ کەس (خەمڵێنراو)

خەلافەتی ئومەوی، سەردەمی دەسەڵاتی بەنی ئومەیە، کە یەکەم خێزانی فەرمانڕەوای ئیسلام بوون، حوکمیان کرد لە نێوان ساڵی ٦٦٢ بۆ ٧٥٠ز، و دیمەشق پایتەختی دەوڵەتەکەیان بوو لە سەرەتادا، پاشان دەوڵەتەکەیان بنیاتنایەوە لە ئەندەلوس دوای شۆرشی عەباسییەکان و کۆردۆبایان کردە پایتەخت.

نەژادیان

[دەستکاری]

نەژادی بەنی ئومەیە دەگەڕێتەوە بۆ قوڕەیش، و لە ماڵە سەرکردەکانی بوون، و ئومەیەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب باپیرە گەورەی ئومەوییەکانە.

دیارترین پێشەواکانی بەنی ئومەیە ئەبوسوفیان بوو، کە پێشەوای قوڕەیش بوو لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و موسڵمان بوو لە ساڵی فەتحی مەککەدا.

دامەزرێنەری زنجیرەی دەوڵەتی ئومەوی لە دیمەشق معاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان بوو، یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیانی برای معاوییە والی شام بوو لە سەردەمی خەلیفەی یەکەم (ئەبوبەکر) و لە دوای مردنی یەزید، معاوییە نێردرا بۆ والی شام لەلایەن خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتابەوە و دواتر معاوییە بوو بە دامەزرێنەری خەلافەتی ئومەوی.

خەلافەتی ئو

[دەستکاری]

ئومەوی

[دەستکاری]

دامەزرینەری خەلافەتی ئومەوی

[دەستکاری]
فەتحی ئیسلامی لە سەردەمی پێغەمبەرەوە تا کۆتایی سەردەمی ئومەوی

خەلافەتی ئومەوی دامەزرا لەسەر دەستی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان و خۆی خەلافەتی گرتە دەست لە ساڵی ٦٦٢ تا ٦٨٠ز، دوای ئەوەی موسلمانان کۆبوون لەسەر خەلافەتی معاویە و حەسەنی کوڕی عەلی وازی ھینا لە خەلافەت بۆی لە ساڵی ٤١ک، معاویە دیمەشقی کردە پایتەختی خەلافەتە ئیسلامیەکەی، بەوەش خەلافەت چووە دەستی لقی سوفیانی لە بەنی ئومەیە، معاویە خەلافەتی ئومەوی دامەزراند وەکو خەلافەتێکی بەھێز و وای لە ڕکەبەرەکانی کرد گوێڕایەڵی بن، و ھەروەک ئیشی کرد بۆ یەکخستنی ڕیزی موسڵمانان، و دەسەڵاتەکەی جیا دەکرێتەوە بە دادپەروەری و دانایی[ژێدەر پێویستە]. شارستانییەتی ئیسلامی لە دیمەشقەوە گەیشتە ناوچە دوورەکانی جیھان. لە دوای معاوییە خەلافەت کەوتە دەستی یەزیدی کوڕی.

یەزیدی یەکەم کوڕی معاوییە

[دەستکاری]

موعاویە دوای خۆی کوڕەکەی یەزیدی دەستنیشان کرد وەک خەلیفە لە ساڵی ٥٦ی کۆچی دا[١][٢] بەڵام لە دوای باوکی وەک خەلیفە تەواو ناسرا لە ساڵی٦٠ی کۆچی دا.[٢] لەم سەردەمەشدا پێشکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام بوو، و ھەوڵیدا بۆ یەکخستنی دەوڵەت و ڕووداوی کەربەلای بەناوبانگ ڕوویدا، کە حەفیدی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (حسەینی کوڕی عەلی و خێزانەکەی و ھاوەڵەکانی) شەھید کران لەو ڕووداوەدا دوای ئەوەی حسەین ھاتبوو بۆ ڕووبەڕونەوەی یەزید[ژێدەر پێویستە]، و ئەوانەی خیانەتیان لە حسەین کرد ئەوانە بوون کە بەڵێنی سەرکەوتنیان پێدابوو لە کووفە، دوای ئەو ڕووداوە موسڵمانی عێراقیش موبایەعەیان دا بە یەزید، شۆڕش و یاخیبوونەکان زۆر بوون، و یەزید دوای یاخببوەکان کەوت لە عێراق بۆ یەکخستنی ئاڵای ئیسلام وبەھێزکردنی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی کە دەوڵەتی ئومەوی بوو.

  • لە دوای ئەو معاویەی یەکەم کوڕی یەزیدی یەکەم وازی لە حەقی خۆی لە خەلافەت ھێنا لەبەر ئەوەی زۆر زانست و ئەدەب و شیعری خۆشئەویست و ئارەزووی خەلافەتی نەبوو لەگەڵ ئەوەی ٦ مانگ گرتیە دەست پاشان بە جێی ھێشت بۆ ڕاوێژ لە نێو موسڵمانان.[ژێدەر پێویستە]
  • خەلیفە مەڕوانی یەکەم کوڕی حەکەم، بە یەکەم دامەزرێنەری لقی مەڕوانی دائەنریت لە زنجیرەی ئومەوییەکان لە دیمەشق، کە لە دوای خۆی کوڕەکانی حوکمیان گرتە دەست و فەتحی ئیسلامی بەردەوام بوو وڵاتەکە فراوان بوو لە ڕۆژھەڵاتەوە، مەڕوانی کوڕی حەکەم بە ژاراوی بوون مرد و عەبدول مەلیکی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست.

عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان

[دەستکاری]
مزگەوتی بەنی ئومەیەی گەورە لە دیمەشق، وەلیدی کوڕی عەبدەل مەلیک بنیاتینا

لە دوای مردنی مەروان کوڕی حەکەم، خەلافەت درا بە کوڕەکەی عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان ساڵی (٦٨٥ تا ٧٠٥)ز، کە بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئومەوییە بە ھێزەکە دا دەنرێت، عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان توانی دست بەسەر کاروبارەکاندا بگرێت و ملی بە خەواریجیەکان کەچ کرد، شۆڕشەکانی عێراقی خامۆش کرد و ئەوانەی لە لە دەوڵەتەکە دەرچوون لەناوی بردن وەک عەبدولڵای کوڕی زوبێر لەسەر دەستی حەجاجی کوڕی یوسف دوای گەمارۆدانی مەککە بۆ ماوەی شەش مانگ.

و سەردەمەکەی سەردەمی گەشەسەندن بوو بۆ دەوڵەتی ئومەوی، زانست گەشەی سەند و سکەی لێدا و یەکەم دراوی ئیسلامی دەرکرد کە پارەی ئیسلامی ئومەوی بوو لە دیمەشق، کتێبخانەی کردەوە و ھانی زانایانی دەدا، و لە دیمەشق زۆر خولی زانست و فێرگایان کردەوە و ھەروەک زۆر چاکسازی تری بە ئەنجام گەیاند.

وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک

[دەستکاری]

لە دوای خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان خەلافەت درا بە کوڕە گەورەکەی وەلید (٧٠٥ تاکو ٧١٥)ز، فەتحی ئیسلامی بەردەوام بوو و ئومەوییەکان زۆر وڵاتیان فەتح کرد لە ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتەوە و لە ئەورووپا لە ڕۆژاواوە، لە ساڵی ٧١١ز لە ڕۆژاواوە گەیشتە ئیسپانیا لە ئەورووپا، و لە ڕۆژھەڵاتەوە گەیشتە ھیندستان و چین لە ناوەڕاستی ئاسیا، تا لە ساڵی ٧١٥ز بوخاری و سەمەرقەندیان گرت و فەتحی ئەندەلوسیان تەواو کرد، و مزگەوتی ئومەوی (مزگەوتی گەورەی دیمەشق)ی پێش خست و گرنگی بە تەلارسازییەکەی دا و ڕازاندیانەوە، و زانایان و زانست و ئەدیب و شاعیرەکان جێگەیەکی تایبەتیان ھەبوو لە گرنگی پێدانی وەلید.

ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی

خەلافەت


خەلافەتی ڕاشیدون

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

دەوڵەتی ئەمەوی

موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم

دەوڵەتی عەبباسی

ئەلسەفاح · ھارون ڕەشید ··· موستەعسیم بیللا

دەوڵەتی عوسمانی
دەوڵەتی فاتیمی
بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختی خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانی خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

خەلافەت پێشکەوت لە ھەموو ڕوویەکەوە؛ و خەلیفە ئومەوییەکان بەردەوام بوون، لە دوای وەلید سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک خەلافەتی گرتە دەست، و خەلیفەی دادپەروەر عومەری کوڕی عەبدول عەزیز خەلافەتی گرتە دەست دواتر کە ئەو خەلیفە ئقمەوییەیە ناونراوە بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین و ناسراوە بە دادپەروەری و و لە خواترسی و بەخشندەیی لەگەڵ خەڵکدا، و لە سەردەمیا کەسێک نەما کە شایەنی زەکات بێت، لە دوای ئەو خەلیفە یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک ھات کە دەیویست لەسەر ڕیبازی عومەر بڕوات بەڵام نەیتوانی، پاشان خەلیفە ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ھات.

ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک

[دەستکاری]

خەلیفەی ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤–٧٤٣)ز خەلافەتی گرتە دەست بۆ تەواوکردنی پەیامی شارستانی خەلافەتی ئومەوی، گرنگی دا بە ئاسایشی ھەموو ولایەتە ئیسلامییەکان و سەردەمەکەی جیا دەکرێتەوە بە پێشکەوتن لە ھەموو بوارەکاندا و گەشەسەندنی زانست و زانیاری و تەلارسازی و خواپەرستی، و لە دوای ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ئەمانە خەلافەتیان گرتە دەست.

مزگەوتی کۆردۆبای گەورە لە ئەندەلوس
  • خەلیفە وەلیدی دووەم کوڕی یەزیدی دووەم کوڕی عەبدول مەلیک، و یەکەم خەلیفەی سەردەمی لاوازی دەوڵەتی ئومەوی بوو، کەمتەرخەم بوو، گوێی نەئەدا بە ھەڵس وکەوت جوانی (بە کوژران کۆچی دوایی کرد)
  • خەلیفە یەزیدی سێیەم کوڕی وەلیدی یەکەم کوڕی عەبدول مەلیک، کەسایەتییەکی باش بوو ھەوڵی ڕزگارکردنی دەوڵەتەکی دا بەڵام کار لە کار دەرچوو بوو.
  • خەلیفە ئیبراھیم کوڕی وەلیدی یەکەم کوڕی عەبدول مەلیک، لە دوای براکەی یەزیدی سێیەم خەلافەتی گرتە دەست، کە نزیکەی شەش مانگ دەسەڵاتی لە دەستا بوو، مەڕوانی دووەم کوڕی محەممەد کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم شۆڕشی بەسەراکرد.
  • دوایین خەلیفەی ئومەوییەکان مەڕوانی دووەم کوڕی محەممەد بوو (٧٤٤–٧٥٠)ز کە ڕووبەڕوی پیلانێکی عەباسییەکان بوویەوە کە توانیان دەست بەسەر ڕووداوەکاندا بگرن و دەوڵەتی عەبباسییان لە خۆراسان دامەزراند، و مەڕوان کۆتایی پێھات بە کوژرانی لە دەیر لە میسر دوای ئەوەی ڕای کرد لە دەستی سەربازە عەباسییەکان، و سەردەمی خەلافەتی ئومەوی پێ کۆتایی ھات لە ڕۆژھەڵات لە ساڵی ٧٥٠ز دا کە بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ بەردەوام بوو.

خەلافەت ئومەوی لە ئەندەلوس

[دەستکاری]

عەبدول ڕەحمان داخل کوڕی معاوییە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک توانی ڕابکات لە دەستی عەباسییەکان و توانی دەسەڵات دابمەزرێنێت لە ئەندەلوس و لایەنگرانی ئومەوییەکان لێی کۆبوونەوە و سوپایەکی بەھێزی پێکەوەنا کە توانی دواتر دەوڵەتی ئومەوی جارێکی تر لە ئەندەلوس بنیات بنێت، عەبدول ڕەحمان داخل بەربەرەکانێی عەباسییەکانی کرد و سەرکەوت بە سەریاندا، و ئەبوجەعفەری مەنسوور دووەم خەلیفەی عەباسی نازناوی (صقر القریشی) لە عەبدول ڕەحمان داخل نا بە مانای (بازی قوڕەیش)، لە ساڵی ٧٥٦ز توانی دەسەڵاتێکی ئومەوی نوێ لە ئەندەلوس دامەزرێنێت، و ڕای گەیاند کە ئەم درێژەی خەلافەتی ئومەوییە و شاری کۆردۆبای کردە پایتەختی.

لیستی ناوی خەلیفەکان و ھەندێک ڕووداوی گرنگ

[دەستکاری]

لە دیمەشق

[دەستکاری]
  1. معاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان (٦٦٢–٦٨٠)ز/ خەلافەتی ئەومەوی دامەزرا و دیمەشق کرایە پایتەختی، وڵاتە ئیسلامییەکان یەکخران و جەنگی سەفین لە ساڵی ٣٩ک ڕوویدا و یەکەم کەشتیگەلی دەریایی ئیسلامی لە سەردەمی معاوییە دروست کرا.
  2. یەزیدی کوڕی معاوییە (٦٨٠–٦٨٣)ز/ دەوڵەتی ئیسلامی فراوانبوو، و شوێن یاخی بووەکانی خەلافەت کەوت؛ و کارەساتی کەربەلای ئازاراوی ڕوویدا لە ساڵی ٦١ک.
  3. معاوییەی کوڕی یەزید (٦٨٣–٦٨٤)ز
  4. مەڕوانی کوڕی حەکەم (٦٨٤–٦٨٥)ز
  5. عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان (٦٨٥–٧٠٥)ز/ زیاتر فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی و بەردەوام بوونی فەتحی ئیسلامی و بنیاتنانی مزگەوتی قوبە سەخڕە لە قودس، و فەتحی ئومەوی گەیشتە چین، و ھیندستان فەتح کرا بە سەرکردایەتی محەممەدی کوڕی قاسمی سەقەفی، و سکەی پارەی ئیسلامی ئومەوی لێدرا (دیناری عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان).
  6. وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٠٥–٧١٥)ز/ بوخاری و سەمەرقەند فەتح کران، ھەروەھا فەتحی ئەندەلوس کرا و ئو
  7. سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک (٧١٥–٧١٨)ز
  8. عومەری کوڕی عەبدول عەزیز (٧١٧–٧٢٠)ز/ دادپەروەری بڵاوبوویەوە لە سەرانسەری خەلافەتدا
  9. یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٠–٧٢٤)ز
  10. ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤–٧٤٣)ز/ سەردەمی گەشەسەندنی دەوڵەتی ئومەوی بوو، و دیوانەکان بە عەرەبی نوسرانەوە، زانست گەشەی سەند و گرنگی درا بە زانایان و تەلارسازی و دەرکەوتنی ھونەری بیناسازی ئومەوی بەشێوەیەکی دیار، و سەرکپ کردنی شۆرشی خەواریج و دەستگرتن بەسەر ئاژاوەدا.
  11. وەلیدی کوڕی یەزید (٧٤٣–٧٤٤)ز
  12. یەزیدی کوڕی وەلید ٧٤٤ز
  13. ئیبراھیمی کوڕی وەلید ٧٤٤ز
  14. مەڕوانی کوڕی محەممەد (٧٤٤–٧٥٠)ز/ عەبدول ڕەحمان داخل گەیشتە ئەندەلوس و سەرکەوت بەسەر عەباسییەکان و دەوڵەتی ئومەوی لە ئەندەلوس دامەزراند.
درەختی خزمایەتی خەلیفەکانی ئیسلام بە عەرەبی

لە ئەندەلوس

[دەستکاری]
  1. عەبدول ڕەحمان داخل (بازی قوڕەیش)/ زیندوو کردنەوەی دەوڵەتی ئو
  2. ھیشام کوڕی عەبدولڕەحمان داخل
  3. حەکەمی کوڕی ھیشام
  4. عەبدول ڕەحمانی دووەم
  5. محەممەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان
  6. مونزیری کوڕی محەممەد
  7. عەبدولڵای کوڕی محەممەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان
  8. عەبدول ڕەحمانی سێیەم (ناسر)
  9. حەکەم موستەنسیر بیلا
  10. ھیشام مووەید بیلا
  11. ھیشام ڕەشید
  12. محەممەد مەھدی بیلا
  13. سولەیمان موستەعین بیلا
  14. عەلی متوەکیل عەلەلڵا
  15. عەبدول ڕەحمان مورتەزا
  16. عەبدول ڕەحمان کوڕی ھیشام موستەھزیر بیلا
  17. محەممەد موستەکەفی
  18. ھیشام موعتەمید عەلەلڵا

ھاوەڵە ئومەوییەکان

[دەستکاری]

ژمارەیەکی زۆر لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد) ئومەوی بوون، لەوانە، عوسمانی کوڕی عەفان، کە یەکێک بوو لەوانەی لە سەرەتاوە ئیسلام بوو و سێیەم خەلیفەی ڕاشدینە؛ و ئەبوسوفیانی کوڕی حەرب، یەکێک بوو لە پێشەواکانی قوڕەیش موسڵمان بوو پاش فەتحی مەککە. موعاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان، یەکێک لە سەرکردەکانی لەشکرەکان بوو لە فەتحی شامدا، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب کردی بە والی دیمەشق و بەعلبەک و بەلقاء، پاشان عوسمان کردییە والی ھەموو شام. یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیان، موسڵمان بوو لە ڕۆژی فەتحی مەککە، یەکێک لە سەرکردەکانی لەشکرەکان بوو لە فەتحی شامدا، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب کردی بە والی دیمەشق.

تایبەتمەندییەکانی خەلافەتی ئومەوی

[دەستکاری]

خەلافەتی ئومەوی دامەزرا و بەنی ئومییە دیمەشقیان کردە پایتەختی، و بووە سەرچاوەیەک بۆ زانست و زانایان، و خەلیفە ئومەوییەکان گرنگیان دا بە بیناسازی و دروستکردنی مزگەوت، و فەتحی زۆر وڵاتیان کرد لە سنوورەکانی چین لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ئەندەلوس لە ڕۆژاواوە، و دەسەڵاتی فراوان بوو لە ھەموو لایەکەوە، شاری دیمەشقی پایتەختی بووە بە یەکێک لە گرنگترین شارە ئیسلامییەکان.

ھۆیەکانی ڕ وخانی دەڵەتی ئومەوی

[دەستکاری]
  1. زەفتکردنی دەسەڵات.
  2. بە کارھێنانی توندوتیژی لەگەڵ خەڵک.
  3. خەڵکی خراپ و بێسودیان لە خۆ نزیک کردبووەوە.
  4. زۆر لە والی و کاربەدەستەکانیان دڵڕەق و ستەمکاربوون.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ابن کثیر (١٩٩٢). البدایە و النھایە (PDF). بەیروت: مکتب المعارف. لاپەڕە مجلدی ٨: پەڕەی ٧٩–٨٠.
  2. 1 2 شاکر، مەحموود (٢٠٠٠). مێژووی ئیسلامی (PDF). مەکتەبی ئیسلامی. لاپەڕە بەشی ٤ خەلافەتی ئەمەوی: پەڕەی ١٠٧–١٠٨.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

کتێبنامە

[دەستکاری]

Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.

Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.

زیاتر بخوێنەوە

[دەستکاری]