شارستانی دێلوڕان
شارستانی دێلوڕان | |
---|---|
بە فارسی: شهرستان دهلران بە ئینگلیزی: Dehloran County | |
جێگەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا جێگە لە ئێراندا | |
پۆتانەکان: 32°41′00″N 47°16′00″E / 32.68333°N 47.26667°Eپۆتانەکان: 32°41′00″N 47°16′00″E / 32.68333°N 47.26667°E | |
وڵات | ئێران |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئیلام |
ناوەند | دێلوڕان |
ژمارەی ناوچەکان | ٥ |
ژمارەی گوندەوارەکان | ٩ |
بوون بە شارستان | ١٩٨١ |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | عەسکەری |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٤٬١٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٬٨٩٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٦٥٬٦٣١[١] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(کەلهوڕی و لوڕی) و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٨١٥[٢] بەرز · ٨مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
پۆستاڵکۆد | ٦٩٣١١–٦٩٩٩١ |
پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن | ٩٨٨٤+ |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | http://www.portal-il.ir/fa-ir/ |
شارستانی دێلوڕان یان شارستانی دێلرو شارستانێکی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی دێلوڕانە. بەپێی سەرژمێری ٢٠١٦ی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی ٦٥٬٦٣١ کەسە و لە ١٦٬٩٥٩ بنەمالە پێک ھاتووە.[٣]
زمان
[دەستکاری]ئەم شارستانە کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، پێنج ناوچەی (ناوەند، سراو مەیمە، زەریناباد، موسیان و دەشت عەباس) لەخۆدەگرێت، کە زیاتر لە ھۆزەکانی لوڕ مەحمودوەن و باپور و دێوان نیشتەجێن.[٤]
زۆربەی خەڵکی شارستانی دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە زمانی کوردیی باشووری بە شێوەزاری (پەھلە و لوڕی) قسە دەکەن و بەشێک لە عەرەب لە ناوچەکانی شارستانی دێلوڕان دەژین و زۆربەی عەرەبەکانیش لە باشووری پارێزگای ئیلام کە تەنیشت پارێزگای خووزستانە دەژین.[٥][٦]
سەرچاوەی نەوت و گاز
[دەستکاری]کێڵگەی نەوتی دێلوڕان یەکێکە لە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران کە بە دووری ٢٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. بڕی نەوتی خاو لەم کێڵگەیەدا بە چوار ھەزار و ٢١٢ ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەکرێت. لەو بڕە نەوتە دەتوانرێت ٦٣٥ ملیۆن بەرمیل دەربھێنرێت. ئەم کێڵگەیە کاپێکی غازی ھەیە. ئەم کێڵگەیە لە ساڵی ١٩٧٢ لەلایەن کۆمپانیای نەوتی ئێران و ئینگلتەرا دۆزرایەوە و یەکەم بیری لە قووڵایی ٦٧٥ مەتر ھەڵکەندرا. دوای ساڵێک بیری دووەم لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و عێراق تا قوڵایی ٤٣٠٠ مەتر ھەڵکەندرا. تا پاییزی ٢٠٠٨ بە گشتی ٣ بیر لەم کێڵگەیەدا کون کراون.
لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا پەلاماری ئەم کێڵگەیە درا و زیانی پێگەیشت، بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی نەوتەکەی ڕاگیرا. درێژکراوەی کێڵگەی نەوتی دێلوڕان لە عێراق بە کێڵگەی ئەبوغەریب ناسراوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا رۆژانە ١٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی ٢٢ بیری چالاکی ئەم کێڵگەیەوە دەرھێنراوە. نەوتی خاوی دێلوڕان ٤٣٫٣٪ APی ھەیە. ٧٫٢٪ بە کێشی گۆگردی ھەیە.
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم شارستانە پێنج ناوچە و نۆ گوندەواری ھەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:
شارۆچکە: دێلوڕان
شارەدێ: پەھلە
شارەدێ: مەیمە
شارەدێ: مووسیان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ شارستانی ددێلوڕان، ویکیی ئینگلیزی.
- ^ https://iranicaonline.org/
- ^ https://www.jadeh.ir/blog/دھلران-کجاست-؟/[بەستەری مردوو]
- ^ https://rasekhoon-net.cdn.ampproject.org/v/s/rasekhoon.net/article/amp/show/192369/دھلران?amp_js_v=a2&_gsa=1&usqp=mq331AQFKAGwASA%3D#aoh=15879693586110&referrer=https%3A%2F%2Fwww.google.com&_tf=از%20%251%24s&share=https%3A%2F%2Frasekhoon.net%2Farticle%2Fshow%2F192369%2F%25D8%25AF%25D9%2587%25D9%2584%25D8%25B1%25D8%25A7%25D9%2586
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی دێلوڕان تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨
- شارستانەکانی پارێزگای ئیلام
- شارستانی دێلوڕان
- شارستانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان