دەروازە:خۆراک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی خۆراک

بەخێربێن بۆ دەروازەی خۆراک!

خۆراک یان خواردەمەنی مادەیەکی خۆراکییە کە بۆ حەزبردن یان تێپەڕکردنی برسێتی دەخورێت، خۆراک دەتوانێت دەستکرد یان سروشتی بێت، کوڵاو یان نەکوڵاو بێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٢٣١ وتار لە دەروازەی خۆراکدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گەنمەشامی یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیھان بۆ خواردن بەکاردێت بە تایبەتی لە ھیندستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. دانەوێڵەکان (Cereals) بەگشتی وەکوو سەرچاوەیەکی ئاسان و ھەرزانی وزە سوودیان لێ وەردەگیرێت، ھەر ١٠٠ گرەمێکی زۆربەی دانەوێڵەکان نزیکەی ٣٣٠-٣٥٠ کالۆری بە لەش دەبەخشن، بۆ نموونە ١٠٠ گرەم گەنمەشامی نزیکەی ٣٤٢ کالۆری تێدایە. گەنمەشامی چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەکوو: ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینەکانی B١، B٢، B٣، B٦، B٩ (فوولات). ھەروەھا گەلێک کانزای گرنگی تێدایە، لەمانە فۆسفۆر، مەگنیزیۆم، زینک، مس، ئاسن، پۆتاسیۆم و سیلینیۆم کە سیفەتی دژەئۆکسانی ھەیە. سوودە تەندروستییەکانی خواردنی گەنمەشامی بریتین لە: پاراستنی پێست لە نەخۆشی، یارمەتیدانی کۆئەندامی ھەرس بۆ ھەرسکردن و ھەڵمژینی خۆراک، پاراستنی تەندروستیی دەمارەخانەکان و فرمانەکانی کۆئەندامی دەمار، رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستیرۆلی خوێن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.

گەنمەشامی گەلێک مادەی گرنگی تێدایە لەمانە ڤیتامین B١ کە گرنگە بۆ کرداری زیندەپاڵی (میتابۆلیزمی) مادە کاربۆھیدراتییەکان، ڤیتامین B٥ کە چەندین فرمانی لەش گرنگی ھەیە، فوولات کە لەش بۆ درووستکردنی خانەی نوێ سوودی لێ وەردەگرێت و گرنگی زۆری ھەیە لە پێش و لەکاتی دووگیانیدا بۆ پاراستنی کۆرپە لە سەقەتی زگماکی. ھەروەھا گەنمەشامی رێژەیەکی باشی لە ڤیتامین C تێدایە کە مادەیەکی دژەئۆکسانی بەھێزە و سوودی ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرگری دژی ھەوکردنەکان. گەنمەشامی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەنی ریشاڵی خۆراکییە (Fiber) کە رێژەکەی دەگاتە پتر لە ١٨%ی پێویستی رۆژانە کە بریتیە لە ٢٥-٣٥ گرەم بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کەباب شێوەیەکە بۆ برژاندنی گۆشت بە بەکارھێنانی شیشی برژاندن و غەڵووز

چێشتی کوردی

دۆینە، چێشتێکی کوردییە
دۆینە، چێشتێکی کوردییە

دۆینە چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار نۆک و پوونگەشی پێ زیاد دەکەن. دۆینە دەستەخۆشکی شەلەمە و ئەم دوو چێشتە وەک دوو خواردن ھەمیشە پێکەوە دەوترێن و خواردنی زستانی کوردەوارین. لە کوردیی باشووریدا «تەرخێنە»شی پێ دەوترێ.

زیاتر...

چێشتکەری ھەڵبژێردراو

نوسرەت گووکچە (بە کوردیی باکووری: Nusret Gökçe، نازناوی بازرگانی: Salt Bae؛ لەدایکبووی ١٩٨٣) گۆشتفڕۆش و چێشتلێنەر و ڕێستۆرانتدارێکی کوردە کە خاوەنی Nusr-Et، زنجیرە ڕێستوورانێکی لووکس و بەناوبانگە. تەکنیکەکانی نوسرەت لەبەر سازکردنی گۆشت بە ھۆکارێکی ڕەفتاری ئینتەرنێتی بووە.

زیاتر...


پۆلەکان

ئایا زانیوتە؟

  • خواردنی برۆکۆلی و ڕووەکەکانی تری خێزانی خاچییەکان ھەفتەی دووجار مەترسی جگەرەکێشان لەسەر تەندروستی لەشی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.
  • برۆکۆلی یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات.
  • ڕووەکی برۆکۆلی ڕێگر دەبێت لە بەرز بوونەوەی کۆلیستڕۆل لە خوێنی مرۆڤدا.

وتەی ھەڵبژێردراو

«پێم بڵێ چ دەخۆیت تاکوو پێت بڵێم کێیت»

ژان ئانتێلما بریلات ساڤارێن

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

پرتەقاڵ جۆرێک میوەیە کە بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندە و بەشێوەیەکی گشتی بۆ لەش پێویستە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان