دۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆ، دوو، دەو، دەویک، ھالیر ماستاوی لە مەشکەدا ژەنراوە.[١] دۆ جۆرێک لە خواردنەوە و بەرھەمێکی شیرە. کاتێ بە شێوەی خۆماڵی شیر دەدووشن و دوای کۆڵاندن دەیکەن بە ماست، دوای ئەوە ماستەکە دەکەنە مەشکە و تۆزێ ئاوی تێکەڵاو دەکەن و بۆ ماوەیێک ئەیژەنن تاکوو کەرە بکەوێتە سەر ئەو ماستاوە، جا ماستاوەکەش کەتەڕ بووتەوە دەبێبە دۆ. لەبەر ئەوەیتای دۆەکە بەتامتر بێ، خوێ و ھەندێ جار [کوشەندەر]ی تێ ئەکەن و بە ساردی دەیخۆنەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی زانکۆی کوردستان (فارسی-کوردی)، بە سەرپەرشتیی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠٠٦: پ ١١٦٧.