تەنەکانی پاشی نێپتۆن
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
تەنەکانی پشتی ھەسارەی نێپتۆن (بە ئینگلیزی: Trans-Neptunian object) ناوێکە گووزارشت لە ھەر تەنێک دەکا لە کۆمەڵەی خۆر بکەوێتە خولگەی خۆر لە پشتی ھەسارەی نێپتۆن، ئەو ناوچەیە دابەش دەبێتە سەر سێ بەشی سەرەکی: پشتوێنی کویپێر و دیسکی پەرش و بڵاو و ھەوری ئۆرت
یەکەمین تەن کە دۆزرایەوە لە پشتی ھەسارەی نێپتۆن ھەسارۆکەی پلوتۆ بوو، کە کلاید تۆمبو لە ساڵی ١٩٣٠ ئاشکرایکرد، پاشی ٦٠ ساڵ لە دۆزینەوەی پلوتۆ ھەموو تەنەکانی ۆشتی ھەسارەی نێپتۆنیش دیترانەوە، دووەمین تەن کە دیتراوە لە ساڵی ١٩٩٢ تەنی "(15760) 1992 QB1" ھەرچەندە تەنی دووەم دەبی مانگی پلوتۆ بی کە لە ساڵی ١٩٧٨ دیتراوە، لەو ساڵەوە ھەتا ئێشتا بە نێزیکەیی ١٠٠٠ تەن ناسراو دیترایتەوە ھەر یەکەیان خاوەنی قەبارە و پێکھاتییەکەی فیزیایین، ھەروەھا باوەڕ ھەیە لە پشتوێنی کویپر ٧٠٬٠٠٠ ھەزار تەن ھەیە تیرەکەی ١٠٠ کیلۆمەترە.
گەورەترین تەنی ناودار لە پاشی ھەسارەی نیپتۆن تەنی ھەسارۆکەی ئیریسە (کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دیترایتەوە) پاشان پلوتۆ دواتر ھەسارۆکەی ماکێماکێیە پاشی ئەو ھەسارۆکەیەش ھەسارۆکەی ھاومییەیە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- لاپەرەی پشتوێنی کویپر
- تەنەکانی پشتی نیپتۆن ھەسارۆکەی ئیریس گەورەترە لە ھەسارۆکەی پلوتۆ
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- نۆ ھەسارە زانکۆیی ئاریزۆنا
- داڤید جویتس ماڵپەری دیواری کویپر
- لیستێک بۆ پێەوانەی تیرەکان لە johnstonarchive لەگەڵ سەرچاوەی فەرمی لاپەرەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەنەکانی پاشی نێپتۆن تێدایە. |