بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆئەندامی ھەناسە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆندامی ھەناسەەوە ڕەوانە کراوە)
کۆئەندامی ھەناسە
وردەکارییەکان
ناسێنەرەکان
لاتینیsystema respiratorium
MeSHD٠١٢١٣٧
TA98A06.0.00.000
TA2٣١٣٣
FMA7158

کۆئەندامی ھەناسە (بە ئینگلیزی: Respiratory System) کۆمەڵە ئەندامێکە فەرمانی سەرەکی: دابین کردنی ئۆکسجینی خانە‌کانی لە‌ش و دەرکردنی دوئۆکسیدی کاربۆنی بەرھەمھاتوو لە پرۆسەی میتابولیسمە.

ھەموو گیاندارە فرەخانەکان، بە جۆرێک، کۆئەندامی ھەناسەیان ھەیە. ئەندامی ئاڵوگۆڕپێکردنی ھەوا لە گیاندارانی ئاوژیدا بە ناوی ئاوسی و لە گوانداران و پەلەوەراندا، بە سی دەیناسین. ئەم وتارە تەنیا دەپەرژێتە سەر کۆئەندامی ھەناسەی مرۆڤ کە ھاوشێوەی گواندارانە.

ئە‌ندامە‌کانی ئە‌م کۆئەندامە بریتین لە: لووت، گەروو، نای، سی

توێکاری کۆئەندامی ھەناسە

[دەستکاری]

لووت: لووت لە کۆمەڵیک ئێسک و کرۆژنە پێکھاتووە. چاڵەکانی ناو بۆشایی لووت بە ناوپۆش و وردەڕەگ داپۆشراوە و دەبێتە ھۆی گەرم و شێدار بوونی ھەوا پێش لەوەی بگاتە سییەکان. موو و مژۆڵەکانی ناولووت تەپوتۆزی ھەوا دەگرن تا ھەوایەکی پاکژ بۆ سییەکان بەڕێ بکرێت.

قوڕگ:ئەو بەشەیە رێرەوی هەناسەیە لە دوای گەروو دیت دەکەویتە سەرووی دەنگەژێی تێدایە و دەنگ دروست دەکات ، هەروەها بە پارچەی کرکرگەی ( زمانەی زوڕنایی ) لەسەرەوە دادەپۆشرێ .

بۆڕی هەوا : 1:بۆڕییەکی کرکراگەیە دەکەویتە ژێر قورگ ناوچەی مل دەبڕیت لە ناوچەی سنگ دەبیت بە لقە هەوا ( درێژییەکەی 10–12 سم دەبێت )2: دیوارەکەی بە خانەی کولکن ناوپۆش کراوە .

سی: سییەکان وەک دوو قوچکە، ئەملاولای سینگ پڕ دەکەنەوە، بنکی سییەکان لەسەر گلێجە یا دیافراگمە و لووتکەشیان لە ئاستی یەکەمین مۆرەی بڕبڕاگەی پشتە. برۆنشیۆلەکان لە ناو سییەکاندا بە ئالوێئۆلەکان کۆتاییان دێت و بەھۆی کۆمەڵێک وردەرەگی خوێنی باشەوە، ئاڵوگۆڕی ئوکسیجنی ھەوا و دوئوکسیدی کاربۆن جێبەجێ دەکەن.

پەردەسی: پەردەیەکی دوو تۆی دەور سییەکانە کە بەجیاواز سییەکان دادەپۆشێ. لە نێوان دوو تۆی ئەم پەردەدا، شلەیەک ھەیە کە دەبێتە ھۆی خزبوون و نەرمی بزاوەکانی سی.

سییەکان وازیان لە سەرییەک خەوتنە، بەڵام بەھۆی تەوژمی نەرێنی دوو تۆی پەردەسییەوە، دەکرێنەوە و ھەناسە یان تێدەچێت.