بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێرستی ڕاھێنەرە براوەکانی جامی جیھانیی فیفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیتۆریۆ پۆپسۆ تاکە ڕاھێنەرە دووجار نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێنابێت.

جامی جیھانیی فیفا بە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یەکێتییەکان دادەنرێت لە جیھاندا.[١] ھەشت ھەڵبژاردە لە ٢٢ خولی ڕابردوو نازناوەکەیان بەرزکردووەتەوە. بەڕازیل پێنج جار سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، دوای ئەویش ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ھەریەکەیان چوار نازناویان بەدەستھێناوە؛ ئەرژەنتین سێ نازناو، فەرەنسا و ئۆروگوای، ھەریەکەیان دوو نازناویان بەدەستھێناوە؛ و ئینگلتەرا و ئیسپانیا، ھەریەکەیان یەک نازناویان ھەیە.[٢] ڕۆڵی ڕاھێنەر ھەڵبژاردنی پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفا و پەرەپێدانی تاکتیکی ھەڵبژاردەکەیە.[٣]

ئەلبێرتۆ سوپیچی سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئۆروگوای کرد لە لە یەکەمین جامی جیھانیی ساڵی ١٩٣٠.[٤] ڤیتۆریۆ پۆپسۆ تاکە کەسە کە دوو جار وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨ لەگەڵ ئیتاڵیا.[٥] ٢١ ڕاھێنەری جیاواز نازناوی جامی جیھانییان بەدەستھێناوە و سەرجەم ڕاھێنەرە براوەکان سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆیان کردووە. پێنج ڕاھێنەر جارێک وەک براوە و جارێک پلەی دووەمیان وەرگرتووە؛ ھێلموت شۆن (براوە لە ساڵی ١٩٧٤، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٦٦) و فرانتس بێکنباوەر (براوە لە ساڵی ١٩٩٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٨٦) بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا، کارلۆس بیلاردۆ (براوە لە ساڵی ١٩٨٦، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٠) بۆ ئەرژەنتین، ماریۆ زاگالۆ (براوە لە ساڵی ١٩٧٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٨) بۆ بەرازیل، و دیدی دیشاپ (براوە لە ساڵی ٢٠١٨، پلەی دووەم لە ساڵی ٢٠٢٢) بۆ فەرەنسا.[٦][٧]

سێ لەوانە ھەم وەک یاریزان ھەم وەک ڕاھێنەر پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستھێناوە؛ زاگالۆ (وەک یاریزان لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٧٠)، بێکنباوەر (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٧٤، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٩٠) و دیدییە دیشامپس (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٩٨، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ٢٠١٨).[٨][٩] ھەروەھا ھەردوو بێکنباوەر و دیشامپ کاپتنی تیپەکانیان بوون کاتێکدا وەک یاریزانێک جامی جیھانییان بەدەستھێنا.[١٠]

ڕاھێنەرە براوەکان

[دەستکاری]
Mario Zagallo wearing glasses, a blue shirt and a tie
Franz Beckenbauer at age 74 in 2019
Didier Deschamps during the 2018 FIFA World Cup
ماریۆ زاگالۆ بەڕازیلی (چەپ)، فرانتس بێکنباوەر ئەڵمانی (ناوەڕاست) و دیدی دیشاپ فەرەنسی (ڕاست)، وەک یاریزان و ڕاھێنەر نازناوی جامی جیھانیی فیفایان بەدەستھێناوە.
ڕاھێنەرە براوەکانی جامی جیھانیی فیفا[٦][١١]
پاڵەوانێتی ڕاھێنەری براوە ڕەگەزنامە براوە لەگەڵ ھەڵبژاردە
١٩٣٠ ئەلبێرتۆ سوپپیچی  ئوروگوای  ئوروگوای
١٩٣٤ ڤیتۆریۆ پۆپسۆ  ئیتاڵیا  ئیتاڵیا
١٩٣٨ ڤیتۆریۆ پۆپسۆ  ئیتاڵیا  ئیتاڵیا
١٩٥٠ خوان لۆپێز  ئوروگوای  ئوروگوای
١٩٥٤ سێپ ھێربێگە  ئاڵمانیای ڕۆژاوا  ئاڵمانیای ڕۆژاوا
١٩٥٨ ڤیسێنتی فیۆلا  بەڕازیل  بەڕازیل
١٩٦٢ ئایمۆر مۆرێرا  بەڕازیل  بەڕازیل
١٩٦٦ ئاڵف ڕامسی  ئینگلتەرا  ئینگلتەرا
١٩٧٠ ماریۆ زاگالۆ  بەڕازیل  بەڕازیل
١٩٧٤ ھێلموت شۆن  ئاڵمانیای ڕۆژاوا  ئاڵمانیای ڕۆژاوا
١٩٧٨ سیزار لویس مێنۆتی  ئەرژەنتین  ئەرژەنتین
١٩٨٢ ئێنسۆ بێرزۆت  ئیتاڵیا  ئیتاڵیا
١٩٨٦ کارلۆس بیلاردۆ  ئەرژەنتین  ئەرژەنتین
١٩٩٠ فرانتس بێکنباوەر  ئاڵمانیای ڕۆژاوا  ئاڵمانیای ڕۆژاوا
١٩٩٤ کارلۆس ئەلبێرتۆ پارێرا  بەڕازیل  بەڕازیل
١٩٩٨ ئایمێ ژاکێت  فەڕەنسا  فەڕەنسا
٢٠٠٢ لویس فلیپی سکۆلاری  بەڕازیل  بەڕازیل
٢٠٠٦ مارچێلۆ لیپی  ئیتاڵیا  ئیتاڵیا
٢٠١٠ ڤیسێنتی دێل بۆسکیی  ئیسپانیا  ئیسپانیا
٢٠١٤ یواکیم لۆو  ئەڵمانیا  ئەڵمانیا
٢٠١٨ دیدی دیشاپ  فەڕەنسا  فەڕەنسا
٢٠٢٢ لیۆنێل سکالۆنی  ئەرژەنتین  ئەرژەنتین

بەپێی ڕەگەزنامە

[دەستکاری]
ڕەگەزنامە ڕاھێنەرە (کان) ژمارەی بردنەوە
 بەڕازیل ٥ ٥
 ئیتاڵیا ٣ ٤
 ئەڵمانیا[ئ] ٤ ٤
 ئەرژەنتین ٣ ٣
 ئوروگوای ٢ ٢
 فەڕەنسا ٢ ٢
 ئینگلتەرا ١ ١
 ئیسپانیا ١ ١

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. {{cite magazine}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  2. Stokkermans، Karel (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «World Cup 1930–2022». Rec. Sport. Soccer Statistics Foundation. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Evans، Chris (٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢). «The art of international football management — by those who've done it». The Guardian. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. Butler، Michael (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Has a football club's fans ever openly supported their opponents?». The Guardian. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. Evans، Chris (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «World Cup 2022: Vittorio Pozzo's legacy and a record that is finally under threat». BBC Sport. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. 1 2 Owsianski، Jaroslaw؛ DiMaggio، Roberto (١٦ی ئابی ٢٠١٨). «World Cup 1930–2022 — Info on Coaches». Rec. Sport. Soccer Statistics Foundation. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Deschamps na bereiken WK-finale in illuster rijtje: 'Nog één laatste stap te gaan'» [Deschamps after reaching the World Cup final in an illustrious row: 'One last step to go'] (بە Dutch). NOS. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. West، Jenna (١٥ی تەممووزی ٢٠١٨). «Didier Deschamps Becomes Third to Win World Cup as Player and Manager». Sports Illustrated. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. Auclair، Philippe (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «Didier Deschamps: a born competitor with only one mission in life – to win». The Guardian. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. Jolly، Richard (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «Why isn't Didier Deschamps seen as a coaching genius?». The Independent. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. Jolly، Richard (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «Lionel Scaloni: The caretaker who became a World Cup winner and facilitator of Messi's dreams». The Independent. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. «All-time FIFA World Cup Ranking 1930–2014» (PDF). FIFA. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  1. Includes West Germany[١٢]
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە