جامی جیھانیی فیفای ٢٠٣٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٣٤
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێجامی جیھانیی فیفا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
پاشکۆجامی جیھانیی فیفای ٢٠٣٠
لەدوای ئەو2038 FIFA World Cup
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٣٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٠ی حوزەیرانی ٢٠٣٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٠ی تەممووزی ٢٠٣٤


جامی جیھانیی فیفای ٢٠٣٤ بیست و پێنجەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە لە ساڵی ٢٠٣٤ زایینی لەلایەن فیفا بەڕێوەدەچێت. بڕیارە لە عەرەبستانی سعوودی میوانداری بکرێت، چونکە تاکە وڵات بوو کە لە کاتی خۆیدا داواکاری پێشکەش کرد بۆ دوا وادەی فیفا کە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بوو.فیفا مافی میوانداریکردنی بۆ ئاسیا و ئۆقیانووس سنووردار کرد، دوای ئەوەی بڕیاری میوانداریکردنی جامی جیهانیی فیفای ٢٠٣٠ی لە سێ کیشوەری (ئەفریقا، ئەوروپا و ئەمریکای باشوور) دا. چاودێران ئەمەیان بە دەرفت زانیوە بۆ ئەوەی عەرەبستانی سعوودی میوانداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٣٤ بکات.[١]

داواکراوان بۆ میوانداری[دەستکاری]

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ شانشینی عەرەبستانی سعوودی نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ مۆندیالی ٢٠٣٤ ڕاگەیاند، بۆ یەکەمجار، لە بەیاننامەکەشدا کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە بڵاویکردەوە، تێیدا هاتبوو، “بە سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، جامی جیهانیی ٢٠٣٤ بەڕێوەدەچێت ئامانجیەتی پاڵەوانێتیەکی ئاست بەرزی جیهانی پێشکەش بکات." لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: یەکەم هەوڵی عەرەبستانی سعوودییە بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانیی پاڵپشتیکردنی ئەزموونی گەشەسەندنی وڵاتەکەیە لە میوانداریکردنی پاڵەوانێتییە ئاست بەرزەکانی تۆپی پێی سەر ئاستی جیهان و، هەروەها پلانە بەردەوامەکانی بۆ پێشوازیکردن لە هاندەرانی لە سەرانسەری جیهان، لە جامی جیهانیی یانەکانی ٢٠٢٣ و جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٢٧ ."لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا، ئوسترالیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاریداوە داوای میوانداری کردنی جامەکە پێشکەش نەکات، بەمەش عەرەبستانی سعوودییە وەک تاکە پێشکەشکار مایەوە.[٢] هەر لەو ڕۆژەدا جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند کە جامی جیهانی ٢٠٣٤ لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.بەمەش سێیەم جارە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا میوانداری جامى جيهانىى فيفا دەکات، ئەمەش دوای پاڵەوانێتییەکەی ٢٠٠٢ کە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور میوانداری کرا و پاڵەوانێتییەکەی ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر، هەروەها بۆ دووەمجار کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، دوای قەتەر ٢٠٢٢.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FIFA Council takes key decisions on FIFA World Cup™ editions in 2030 and 2034". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-01.
  2. ^ Panja, Tariq (2023-10-04). "FIFA Will Host 2030 World Cup on Three Continents". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-12-01.
  3. ^ "Saudi Arabia set to host 2034 FIFA World Cup as Australia drops out". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-01.