بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
ناوبژیوانپیرلویجی کۆلینا، Leif Lindberg، Philip Sharp، Hugh Dallas
وڵاتژاپۆن
ڕێکخەرفیفا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
یانە بەشداربووەکانھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
لە دواییاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
وەرزشتۆپی پێ
تۆمارکردنی گۆڵەکانڕۆناڵدۆ، ڕۆناڵدۆ
بەشێکە لە2002 FIFA World Cup knockout stage
لە پێشیاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
کاتی ڕوودان٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٢
جێInternational Stadium Yokohama
Statistical leaderڕۆناڵدۆ
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، list of Germany international football games
براوەھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
ڕووداوە بەرچاوەکانyellow card، yellow card

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بوو کە لە نێوان ئەڵمانیا و بەرازیل یاریگای نیسان کە پێشتر ناوی یاریگای نێودەوڵەتی یۆکۆھاما لە شاری یۆکۆھامای ژاپۆن لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ بەڕێوەچوو.[١] پاڵەوانێتییەکە پێکھاتبوو لە ژاپۆن و کۆریای باشوور میواندار و ھەڵبژاردەی فەرەنسا ھەڵگری نازناوی پێشوو لەگەڵ ٢٩ ھەڵبژاردەی دیکە کە لە قۆناغی پاڵاوتنەکان سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنابوو. لە ڕێگای گەیشتن بە یاریی کۆتاییی، ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لە کۆمەڵەی پێنجەم بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوون، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦دا لە پاراگوای و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە ئەمریکا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە کۆریای باشووری بردەوە.[٢] بەڕازیل بە سێ بردنەوە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمی بەدەستھێنا، لە قۆناغی ١٦ لە بەلجیکا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە ئینگلتەرا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە ھەڵبژاردەی تورکیا بردەوە.[٣] یاری کۆتایی لەبەردەم ٦٩ ھەزار و ٢٩ ھاندەر بەڕێوەچوو، لەلایەن پیرلۆیجی کۆلینا لە ئیتاڵیا ناوبژیوانی کرا. گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لە گێمی دووەمدا بەڕازیل لە خولەکی ٦٧دا لە ڕێگەی ڕۆناڵدۆوە گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستھێنا. دوای دوازدە خولەک ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و بەڕازیلی تۆمارکرد و بەم ئەنجامی یارییەکە کۆتایی ھات.[٤]بەڕازیل بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەرزکردەوە و تا ئێستاش ژمارەیەکی پێوانییە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «2002 FIFA World Cup Korea/Japan™». www.fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «World Cup 2002 - Groups & Matchdays». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «2002 FIFA World Cup in South Korea/Japan». 2002 FIFA World Cup in South Korea/Japan (بە ئینگلیزی). ٣١ی ئایاری ٢٠٠٢. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «Germany 0-2 Brazil (Jun 30, 2002) Final Score». ESPN (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «World Cup 2002 Korea/Japan». Soccerphile (بە ئینگلیزی). ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.