مارچێلۆ لیپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارچێلۆ لیپی
بە ئیتالی: Marcello Lippi
لەدایکبوون (١٩٤٨-٠٤-١٢) ١٢ی نیسانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
Viareggio، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتالیا
ناوی کاتی لەدایکبوونMarcello Romeo Lippi
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپبەرگریکار (تۆپی پێ)
ئەندامی تیپی وەرزشیU.S. Pistoiese 1921، U.C. Sampdoria، Savona F.B.C.، S.S.D. Lucchese 1905، Italy national under-23 football team
وەرزشتۆپی پێ
خەڵاتەکانCommander of the Order of Merit of the Italian Republic، Acqui Award of History، Italian Football Hall of Fame

مارچێلۆ لیپی (گۆکردنی ئیتاڵی: [marˈtʃɛllo ˈlippi]; لەدایکبووی ١٢ی نیسانی ١٩٤٨)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەر و ڕاھێنەری ئیتاڵییە، کە سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦. لە ھاوینی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨ ڕاھێنەری ئیتاڵیا بوو، دوای ئەوەی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ دا ھەڵبژاردەکەی ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد، سیزار پراندێلی شوێنی گرتەوە.[١]بەدرێژایی ژیانی وەرزشی وەک ڕاھێنەر، یەک جامی جیھانیی فیفا، پێنج نازناوی خولی ئیتاڵیا، سێ نازناوی سوپەرلیگی چینی، یەک جامی ئیتاڵیا، یەک جامی فیدراسیۆنی چین، چوار جامی سوپەری ئیتاڵیا، یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا، یەک نازناوی جامی سووپەری ئەورووپا و یەک جامی ئینتەرکۆنتیننتال بەدەستھێناوە. لیپی یەکەم و تا ئێستا تاکە ڕاھێنەرە کە ھەردوو نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای بەدەستھێناوە.[٢] ھەروەھا یەکەم ڕاھێنەرە کە بەناوبانگترین پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی بردبێتەوە ھەم بۆ یانەکانی کیشوەرە جیاوازەکان، چ بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکان. لیپی وەک یەکێک لە گەورەترین و سەرکەوتووترین ڕاھێنەرەکان لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت[٣] و لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆژنامەی تایمز ناوی خستە لیستی ٥٠ ڕاھێنەری سەرەکی ھەموو سەردەمێکەوە.[٤] لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS) لە ھەردوو ساڵی ١٩٩٦ و ١٩٩٨ وەک باشترین ڕاھێنەری تۆپی پێی جیھان دەستنیشانکرا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک باشترین ڕاھێنەری نیشتمانی جیھان دەستنیشانکرا[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lippi re-appointed as Italy coach". BBC Sport. 26 June 2008. Retrieved 9 August 2008.
  2. ^ "AFC Champions League win so important for Lippi". uk.reuters.com. 25 October 2013.
  3. ^ James Horncastle (6 August 2013). "Greatest Managers, No. 15: Lippi". ESPN. Retrieved 7 February 2015.
  4. ^ The top 50 managers of all time – The Times
  5. ^ Horlogère, Passion (2014-06-02). "Hublot loves football". Passion Horlogère (بە فەڕەنسی). Retrieved 2023-12-24.