یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤
بەشێکە لە1954 FIFA World Cup knockout stage
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتسویسڕا
جێWankdorf Stadium
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤، list of Germany international football games
پاشکۆئوروگوای دژی بەڕازیل (جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠)
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨
کاتی ڕوودان٤ی تەممووزی ١٩٥٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤ی تەممووزی ١٩٥٤
ڕێکخەرفیفا
یانە بەشداربووەکانھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، Hungary national association football team
براوەھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا
ناوبژیوانWilliam Ling، Vincenzo Orlandini، Sandy Griffiths
تۆمارکردنی گۆڵەکانپوشکاش، Zoltán Czibor، Max Morlock، Helmut Rahn، Helmut Rahn

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ کۆتا یاری بوو لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ کە پێنجەمین جامی جیھانیی فیفابوو لە مێژووی فیفادا.[١] یارییەکە لە یاریگای وانکدۆرف لە شاری بێرن لە سویس لە ٤ی تەممووزی ١٩٥٤ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و هەڵبژاردەی مەجەرستان ئەنجامدرا. بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی زێڕینی مەجەرستانى بردەوە کە پێشتر لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ، مەجەرستان بە ئەنجامی ٨-٣ لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردبووەوە.[٢]

زۆرجار یاریی کۆتاییی ساڵی ١٩٥٤ وەک یەکێک لە گەورەترین یارییەکانی مێژووی جامی جیھانیی فیفا ناودەبرێت، هەروەها یەکێکە لە لە ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان. لە ئەڵمانیا ئەم یارییە بە بە موعجیزەی بێرن ناسراوە (بە ئەڵمانی: Wunder von Bern, pronounced [ˌvʊndɐ fɔn ˈbɛʁn] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن) ).[٣]

بەم ئەنجامە ئەڵمانیا یەکەم نازناوی بەدەستهێنا، دواتر لە ساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٩٠ وەک ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و لە ساڵی ٢٠١٤ وەک ئەڵمانیای یەکگرتوو نازناوەکەی بەرزکردەوە.[٤][٥][٦] ئەڵمانیای ڕۆژئاوا سێیەم وڵات بوو کە کە جامی جیهانیی بەدەستهێنا، دوای ئوروگوای ( ١٩٣٠ و ١٩٥٠ ) و ئیتالیا ( ١٩٣٤ و ١٩٣٨ )، هەرچەندە جیاواز لە ئوروگوا و ئیتاڵیا، ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکەم نازناوی خۆی وەک میوان بەدەستهێنا نەک وەک میواندار. بۆ مەجەرستان پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٥٤ وەک باشترین ئەنجامی هەڵبژاردەکە بە هاوبەشی لەگەڵ پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٣٨ دادەنرێت کە تا ئێستا بەدەستی هێنابێت لە جامی جیهانیی فیفا.[٧] جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ تا ئێستا تاکە جامی جیهانیی فیفایە کە دوو هەڵبژاردەی ئەورووپای ناوەندی بگەنە یاریی کۆتاییی، لەگەڵ هەڵبژاردەیێکی دیکەی ئەوروپای ناوەند کە نەمسایە و پلەی سێیەمی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەستهێناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ashdown, John (2018-05-03). "World Cup stunning moments: the Miracle of Bern". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-08-13.
  2. ^ "World Cup 1954: West Germany, Hungary and the Miracle of Berne". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
  3. ^ "Das Wunder von Bern". www.fr.de (بە ئەڵمانی). 2019-01-15. Retrieved 2023-08-13.
  4. ^ "1974 FIFA World Cup Germany™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
  5. ^ "2014 FIFA World Cup Brazil™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
  6. ^ "1990 FIFA World Cup Italy™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
  7. ^ "Hungary National Team Appearances in the Soccer World Cup". www.thesoccerworldcups.com. Retrieved 2023-08-13.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]