لویس فلیپی سکۆلاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لویس فلیپی سکۆلاری
بە پورتوگالی: Luiz Felipe Scolari
لەدایکبوون (١٩٤٨-١١-٠٩) ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
Passo Fundo، بەڕازیل
ناسناوFelipão
زمانەکانی ئاخاوتنپورتووگالی بەڕازیلی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپبەرگریکار (تۆپی پێ)
ئەندامی تیپی وەرزشیEsporte Clube Juventude، Sociedade Esportiva e Recreativa Caxias do Sul، Centro Sportivo Alagoano، Clube de Regatas do Flamengo
Coach of sports teamClube Atlético Mineiro
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەUEFA Euro 2004، UEFA Euro 2008
خەڵاتەکانCommander of the Order of Prince Henry

لویز فیلیپی سکۆلاری (لەدایکبووی ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨)، ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە. سکۆلاری وەک یاریزان لە ھێڵی بەرگری یاریکردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٢ ڕوو بکاتە پیشەی ڕاھێنەرایەتی. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٢ سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی بەڕازیلی کرد بۆ بردنەوەی جامی جیھانیی فیفا، لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٣ تا حوزەیرانی ٢٠٠٨ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی پورتوگال بووە. ئەو پورتوگالی بردە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠٠٤ کە بە ئەنجامی ٠–١ بە یۆنان دۆڕا و لە جامی جیھانیی ٢٠٠٦ دا پلەی چوارەمی بەدەستھێنا. ھەروەھا سکۆلاری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ ڕاھێنەرایەتی پورتوگالی کرد، بەڵام دوای دۆڕانی بە ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٢–٣ لە قۆناغی دووەم دەستی لە لەکارکێشایەوە.

پیشەی ڕاھێنەری[دەستکاری]

بەڕازیل[دەستکاری]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠١، سکۆلاری وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەڕازیل دەستنیشانکرا، کە پێنج یاری پاڵاوتنەکانی لە پێشەوە بوو، مەترسی سەرنەکەوتنی ھەبوو بۆ جامی جیھانیی ٢٠٠٢ کە دەبووە یەکەمجار لە مێژوودا بەشداری نەکات. سەرەڕای ئەوەی یەکەم یاری خۆی بە ئەنجامی ١–٠ بە ئۆروگوای دۆڕا، لە کۆتاییدا سکۆلاری توانی ھەڵبژاردەکە ڕێکبخاتەوە لە یارییەکانی پاڵاوتن. لە ئامادەکاری بۆ یاری کۆتاییدا، سکۆلاری ڕەتیکردەوە ڕۆماریۆ ھێرشبەری دێرین بخاتە نێو پێکھاتەکەیەوە، سەرەڕای فشاری گشتی و بانگەواز خودی یاریزانەکە.[١] بردنەوەکانی لە تورکیا و چین و کۆستاریکا و بەلجیکا و ئینگلتەرا و دیسانەوە تورکیا بردیانە یاری کۆتاییی، لەوێ بە دوو گۆڵی ڕۆناڵدۆ بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیای بردەوە و پێنجەمین نازناوی جامی جیھانی فیفای بەدەستھێنا.[٢] سکۆلاری لە مانگی ئابی ٢٠٠٢ دەستی لەکارکێشایەوە، بەنیازی ئەوەی بچێتە ئەورووپا.[٣]

پورتوگال[دەستکاری]

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ سکۆلاری وەک ڕاھێنەری پورتوگال دەستنیشانکرا کە دەبێتە وڵاتی میوانداری یۆرۆی ٢٠٠٤. دامەزراندنی سکۆلاری مشتومڕی لەسەر بوو، چونکە سکۆلاری مووچەیەکی زۆری پێدەدرا، و یەکەم بیانی بوو کە ڕاھێنەری پورتوگال بوو لە دوای ئۆتۆ گلۆریای. سکۆلاری مشتومڕی زیاتری بەدوای خۆیدا ھێنا بە بانگھێشتکردنی دیکۆی لەدایکبووی بەڕازیل کە تەنھا بەم دوایییە شایستەی ڕەگەزنامەی پورتوگالی بوو.[٤] لە یۆرۆی ٢٠٠٤، پورتوگال قۆناغی کۆمەڵەکانی تێپەڕاند و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانی سزا بەرامبەر ئینگلتەرا بردەوە، دواتر لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە ھۆڵەندا بباتەوە؛ بەڵام لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لەلایەن یۆنان کە لە پاڵەوانێتییەکەدا دۆڕاوە، دۆڕان.[٥] سکۆلاری لە ڕێگەی مۆندیالی ٢٠٠٦ی ئەڵمانیاوە ڕاھێنەرایەتی پورتوگالی کرد و لەوێ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، دیسانەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئینگلتەرا سەرکەوتنی بەدەستھێنا؛ بەڵام بەھۆی شکستێکی پێش کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا کە دواجار پلەی دووەمی بەدەستھێنا، نەگەیشتنە یاری کۆتاییی. دوای پاڵەوانێتییەکە، ھەوڵدرا سکۆلاری ببێتە ڕاھێنەری ئینگلتەرا، بەڵام بڕیاری مانەوەی دا لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی تا کاتی کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Defiant Big Phil leaves out Romario". rediff.com. 7 May 2002. Retrieved 9 February 2009.
  2. ^ "Scolari Resigns As Brazil's Coach". The New York Times. 10 August 2002. Retrieved 9 February 2009.
  3. ^ UEFA.com (2002-08-10). "Scolari wants to lead European club | Inside UEFA". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-11-28.
  4. ^ Cox, Michael (2019). Zonal Marking: The Making of Modern European Football (بە ئینگلیزی) (2nd ed.). HarperCollins. pp. 206-208. ISBN 978-0-00-829117-4.
  5. ^ McNulty, Phil (4 July 2004). "Greece win Euro 2004". BBC Sport. Retrieved 9 February 2009.
  6. ^ "Rejecting England 'hurt' Scolari". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-11-28.