وتووێژ:پێڕستی کوردەکانی باشووری کوردستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Tessla: و @مامۆستا: لە داڕێژەی سەرەکیدا جێی ٢٥ کەسایەتی دەبێتەوە، بەڕای ئێوە کێیانە دابنێین؟ Nskoalj (لێدوان) ‏٠٩:٢٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش @Nskoalj: گەر ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەیت باشتر دەبێت، چونکە تێنەگەیشتم مەبەستت چییە، تا بتوانین ئێمەش یارمەتیت بدەین. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٢١، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ھەر وەکوو کەسایەتییەکانی ڕۆژھەڵات کە ٢٥ وێنەی کەسایەتییە دیارەکان داندراون، داڕێژەکەی ئێرەش لەوێ ھەڵگیراوە و جێگەی ٢٥ وێنەی کەسایەتیی باشووری دەبێتەوە، منیش پرسیار دەکەم کە کێیانە دابنێین، چۆن وابزانم کە ئێوە خەڵکی باشوورن بۆیە دەبێ باشتر لە من بزانن کێیە کەساییەتییانە ناسراوترن و ئەو ٢٥ جێگەیە بە کام کەسایەتییانە پڕ بکەینەوە؟ Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٣٤، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: ئەها ئێستا تێگەیشتم. من ناوی چەند کەسایەتییەک دەنووسم کە شایەنی ئەوێ بن، هەڵبەت مامۆستاش با ڕای خۆی بڵێت. ( بۆنموونە: ماکوان کەریم، مستەفا بارزانی، ماھیر حەسەن، لەتیف ھەڵمەت، شێرکۆ کەریم، ئەحمەد شەوقی، شێخ مەحموودی حەفید، پیرەمێرد، شێرکۆ بێکەس، حەپسەخانی نەقیب، کارزان قادر، ئارام شەیدا، محەممەد ساڵح دیلان، فەرھاد زیرەک، ڕەعد محەممەد کوردی، نەریمان بابان، کامەران عومەر، کەریم کابان، ھۆمەر دزەیی، نەوشیروان مستەفا، ئەیووب عەلی، ئاراس کۆیی، نێچیرڤان بارزانی، نزار غەزالی، مەلا کرێکار). هەڵە نەبم ٢٥ کەسایەتییم داناوە، ئەگەر کەسێکی ناودارترم لەبیر کردبێت، ئەوە بمبوورن. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٣٠، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، منیش بێجگە لەمانە: سەڵاحەددینی ئەییووبی، مەسعوود بارزانی، مەسروور بارزانی، جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، بەرھەم ساڵح، لەتیف ڕەشید و فوئاد مەعسووم پێشنیار دەکەم، بەڵام ناکرێ ھەموو ئەوانە دانێین چۆن ھەمووی دەبێتە سیاسەتوان، ھیوادارم ناسراوترینەکان ھەڵبژێردرێن. مامۆستاش با ڕای خۆی بڵێ. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj، @Tessla: ئەگەر بکرێ داڕێژەکە گەورە بکرێ و بەشەکان جیابکرێنەوە، و بۆ هەر بەشیک ٢٥ کەسایەتی دابندرێ وەک سیاسەتوانان، شاعیران، زانایان و وەهەروەها. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٢٢، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: دەکرێت، بەڵام ٢٥ کەسایەتیی داڕێژەی سەرەکی دانەنێین؟ Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:٢٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بەڵێ با دابندرێن، ئەوانەش پێشنیاری منن: عەلائەدین سەجادی، عەلی باپیر، عەلی عەبدولعەزیز، عەلی قەرەداغی، ئەحمەد کاکە مەحموود. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]