شێرکۆ کەریم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێرکۆ کەریم
لەدایکبوون٢٥ی ئایاری ١٩٩٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٢٧ ساڵ)
کەرکووک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

شێرکۆ کەریم لەتیف (بە عەرەبی: شيركو كريم لطيف‎ ; لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٩٦)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی عێراقییە و وەک ھێرشبەرێک بۆ یانەی هەولێر خولی نایابی عێراق یاری دەکات.

ژیانی وەرزشی یانەکان[دەستکاری]

شێرکۆ یەکەم گرێبەستی لەگەڵ یانەی شۆرتا لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە تەمەنی تەنھا ١٥ ساڵیدا واژووکرد.[١] درێسی ژمارە ٣٣ی پێدرا و یەکەم گۆڵی بۆ یانەی شۆرتا بەرامبەر یانەی مینا بە لێدانی سەر لە یارییەکەی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بە ئەنجامی ٣–٠ یارییەکەیان بردەوە تۆمارکرد. لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ درێسی ژمارە ٧ی پێدرا و لەو وەرزەدا لەگەڵ یانەی شۆرتا نازناوەکەیان بەدەستھێنا. لە وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ دوو گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر یانەی قووە ئەلجەوییە و یانەی بەغداد.

تاقیکردنەوەی ئەیاکس[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٣ دوای ئەوەی کەریم دوو گۆڵی لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی لاوانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەرامبەر بەنگلادیش لە ھەولێر تۆمارکرد، کە عێراق بە ئەنجامی ٦–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بووە جێگای سەرنجی ڕاھێنەری ھۆڵەندی ڕینێ کۆستەر کاتێک گەڕایەوە ھۆڵەندا پەیوەندیی بەیانەکانەوە کرد بۆ ئەوەی لە ژمارە ٧ی عێراق ئاگاداریان بکاتەوە کە شێرکۆ دەیپۆشی.[١]

لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣، لە دوای کۆتا ڕۆژی قۆناغی پاڵاوتن، مووەفەق حسێن بۆ میدیا عێراقییەکان دووپاتی کردەوە کە کەریم ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ماوەی دوو ھەفتەی تاقیکردنەوەی لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامی ھۆڵەندی وەرگرتووە لە ڕێگای ڕینی ڕاھێنەری بەنگلادیشەوە کە بەھەمان شێوە پێشتر وەک ڕاھێنەری ئەکادیمیای تۆپی پێی ئەیاکس کاری کردووە.[١] ڕاھێنەرە عێراقییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکەی کەریم بڕیار لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ دەدات بۆ ڕێککەوتن لەسەر وردەکاری گواستنەوەکە بەڵام یاریزانەکە بەھۆی کێشەی ڤیزاوە نەیتوانیوە گەشت بکات بۆ ئەمستردام.[١]

ڕوو لە ئەورووپا[دەستکاری]

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا، کەریم دواجار ڤیزاکەی وەرگرت و بە فڕۆکە گەیشتە پاریس و لە یانەکانی فەرەنسی مۆنپیلییە و ڤالێنسییەن و مارسیلیا و مۆناکۆ تاقیکردنەوەی ئەنجامدا.[٢]

کەریم لە شوباتی ٢٠١٥ گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ یانەی گراسشۆپەر کڵەب زیوریخی سویسری واژووکرد و ڕاستەوخۆ چووە ناو تیپی لاوانەوە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٦ کەریم لە یاری کۆتایی خولی ٧٩ی ئەستێرەکانی شین/ جامی لاوانی فیفا لە زیوریخ گۆڵێکی تۆمارکرد و بە ئەنجامی ٢–٠ لە یانەی وێستھام یونایتدی ئینگلیزی بردەوە و خەڵاتی تۆپی زێڕینی ئەدیداسی پێبەخشرا وەک باشترین یاریزانی یارییەکە.[٢]

لە مانگی تەممووزی ٢٠١٧ کەریم بە خواستن لە یانەی گراسشۆپەر گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڤادوز واژوو کرد بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبھێنێت.

گەڕانەوە بۆ عێراق[دەستکاری]

لە گواستنەوەی ھاوینەی ٢٠١٩، کەریم گەڕایەوە یانەی شۆرتەی پێشووی و نازناوی جامی سوپەری عێراقی ٢٠١٩ی بەدەستھێنا.[٤]دواتر لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی دوو وەرز ۆ یانەی ھەولێر یاری کرد.

یانەی کووەیتی

ساڵی ٢٠٢٢ ڕووی کردە یانەی ئێفسی کووەیتی کووەیت.[٥]

گەرانەوە بۆ یانەی هەولێر[دەستکاری]

دوای ئەوەی گربەستەکەی لەگەڵ یانەی کوێتی کوێتی هەڵوەشایەوە[٦] یانەی هەولێر هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی شێرکۆ کەریم بۆ یانەکە دەستی پێکرد.[٧]پاشان بە گرێبەستێک گەڕایەوە یانەی هەولێر.

پیشەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

نازناوەکان[دەستکاری]

شورتا

کووەیت

  • جامی سوپەری کووەیت: ٢٠٢٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ Mubarak, Hassanin. "Sherko Karim: The next star of Iraqi football".
  2. ^ ئ ا Mubarak, Hassanin. "Iraq Olympic Team Profile". ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ شێرکۆ کەریم لە ساکروێی
  4. ^ 2019 Iraqi Super Cup, AZL Sport
  5. ^ "شيركو كريم ينضم إلى نادي الكويت الكويتي". www.rudawarabia.net. Retrieved 2022-12-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ Corporation, Nalia. "شێرکۆ کەریم هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکراکرد". nrttv.com. Retrieved 2023-05-01.
  7. ^ "ئەمڕۆ شێرکۆ کەریم دەگاتە هەولێر و ئاسۆ رۆستەمیش داوای پارەیەکی زۆر دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2023-05-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]