بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نزار غەزالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نزار غەزالی
یاریزانی لەشجوانی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٤-١٠) ١٠ی نیسانی ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
دھۆک، کوردستان
ئایین موسوڵمان
ماڵپەڕ http://nazarghazali.com

نزار غەزالی (لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٨٤ لە دھۆک، کوردستان) یاریزان و ڕاھێنەرێکی لەشجوانیی نێونەتەوەیییە. خاوەنی چەند نازناوێکی جیھانییە لە بوارەکەی خۆیدا وەک یەکەم کورد لە بواری لەشجوانی، وە خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەرە کە پێکھاتوون لە فێرکارى لەشساغی و لەشڕێکی و پسپۆری لە پارێزگارىی خۆراکیی وەرزشی.[١][٢][٣][٤]

بەرپرسیارییەتەکان

[دەستکاری]

نزار غەزالی سەرپەرشتیاری ھێنانی پاڵەوانی ناوخۆیی و جیھانییەکانە بۆ کوردستان، و ڕاھێنەری تایبەتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییە.[٥][٦][٧][٨]

لەشجوانی

[دەستکاری]

دەسکەوتە وەرزشییەکانی نزار غەزالی، کە لە پێشبڕکێکان بەدەستی ھێناوە:[٩]

لەسەر ئاستی کوردستان

[دەستکاری]
  1. پلەی سێیەمی لە پاڵەوانییەتی دھۆک ساڵی ١٩٩٨.
  2. لە پاڵەوانییەتی ھەولێر ساڵی ١٩٩٩ پلەی سێیەم.
  3. لە پاڵەوانییەتی دھۆکی ساڵی ٢٠٠٠ دا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

لەسەر ئاستی عێراق

[دەستکاری]
  • ٢٠٠١، لە پاڵەوانییەتی لاوانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە لە شاری موسڵ.
  • ٢٠٠٣، لە پاڵەوانییەتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە، ھەروەھا لە ھەمان پاڵەوانییەتی یەکەمی جوانترین لەشولاری لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری ھەولێر بردووەتەوە.
  • ٢٠٠٤، لە پاڵەوانییەتی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری ھەولێر ئەنجامدراوە دووبارە پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە.

لەسەر ئاستی جیھان

[دەستکاری]

غەزالی لەپاڵ بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتییە نێوخۆیییەکان، بەشداری پاڵەوانییەتە جیھانەکانیشی کردووە کە گرینگترینیان ئەمانەن:[١٠][١١]

  • ٢٠٠٤، مەدالیای زێری لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبی بردووەتەوە، لە ئەردەن.[١٢]
  • ٢٠٠٤، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا کەوا لە بەحرێین بەڕیوەچووە، توانی مەدالیای بڕۆنز بباتەوە.
  • لە پاڵەوانییەتی کراوەی ھەموو کێش-وەزن-کان بە ناوی «قەتەڕی زێرین- زەھەبی»، پلەی شانزدەھەمیینی بەدەست ھێناوە کە وا لە شاری دەوحەی قەتەر بەرێوەچووە.
  • ٢٠٠٩، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا، بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت و مەدالیای زێڕ بەدەست دێنێت، ئەم پاڵەوانییەتە لە وڵاتی تایلەند بەرێوەچوو.[١٣]
  • ٢٠١١، لە پاڵەوانی جیھانی توانی پلەی حەفتەم بەدەست بھێنێت کەوا لە ھیندستان بەرێوەچوو.
  • ٢٠١٣، لە پاڵەوانییەتی جیھانی لە ھەنگاریا دەتوانێت پلەی یەکەم بباتەوە و مەدالیای زێڕ بخاتە ملییەوە.
  • ئەمجارەیان لە پاڵەوانییەتی «ئاڕلۆند کلاسیک» لە ٢٠١٤ دا کەوا لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، پلەی دووەم بەدەست بێنێت و مەدالیای زیوو بخاتە ملییەوە.[١٤][١٥]
  • لە پاڵەوانییەتی جیھانی «دایمۆند کاب»ی ساڵی ٢٠١٦ دا دووبارە پلەی یەکەم وەردەگرێت و مەدالیای زێڕ دەخاتە سەر سنگی. ئەم ئەم پاڵەوانییەتە لە ئاسینا-ئاتین-ی یۆنان بەرێوەچووە.[١٦]
  • لە ھەمان پاڵەوانییەتی "دایمۆند کاب"ی جیھانی ساڵی ٢٠١٦ە، پلەی دووەمی ئاستی یەکەمەکان واتە "ئۆفر وڵ" وەدەست دەخاتەوە.[١٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «راپرسی باشترین وه‌رزشوانی كوردستان 2016».
  2. ^ «نزار غزالي: إفراط لاعبي كمال الأجسام في الهرمونات يسبب أراض القلب». www.albawabhnews.com. ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/kurdistan/291120162. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ الوفد. «نزار غزالي: كمال الأجسام رياضة جمالية ويمكن تحقيقها بدون منشطات». الوفد. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «وێنەكان ببینە، سەرۆكی هەرێم سەرقاڵی وەرزشكردنە». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. ^ «سەرۆکی هەرێم لەکاتی وەرزشکردندا». www.haremnews.com. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «نزار غەزالی وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی له كاتی وه‌رزشكردن بڵاوكرده‌وه». www.jamawarnews.com. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «نزار غەزالی و عادل کەمال چیرۆکی هاوڕێیەتی نێوانیان بۆ وەرزین دەگێڕنەوە». Rudaw Media Network. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=https://www.youtube.com/watch?v=NpjbLzJTfuw نادروستە (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |ڕەوشی ناونیشان= (یارمەتی)
  9. ^ میدیا، گوڵان. «سەردار و نزار دوو مەدالیای زێرییان بەدەست ھێنا». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «دوو كورد دەبنە پاڵەوانی لەشجوانی نێودەوڵەتی». www.sharpress.net. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  11. ^ «وێنە.. دوو کوڕە کورد میدالیاى زێڕیان لەپاڵەوانێتى نێودەوڵەتى لەش جوانى بردەوە | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان». pak-eu.com. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  12. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/170620133. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  13. ^ «تۆماری نزار غەزالی لە ماڵپەری فەرمی پاڵەوانییەتی ئاسیا». THAI BODY.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  14. ^ «پاڵەوانییەتی ئیسپانیا». Zagros Almukhtar. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=نزار غزالي نادروستە (یارمەتی)
  15. ^ «Nezar Ghzali – Under 85 kg – Final – Arnold Amateur Europe 2014» [پاڵەوانییەتی "ئاڕلۆند کلاسیک" لە ٢٠١٤ دا کەوا لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو]. YouTube.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ «پاڵەوانییەتی جیھانی "دایمۆند کاب"». YouTube.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/040620224. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  1. سایتی فەرمی نزار غەزالی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.