ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی کوردستان
بەشێک لە ناڕەزایییەکانی ۲۰۱۱ی عێراق و
بەھاری عەرەبی
ڕۆژ۱۷ شوبات – ۳۰ نیسان ۲۰۱۱
شوێن
هۆکار
ئامانج
  • سەربەخۆيى
  • ریفۆرمی سیاسەت
میتۆد
ئەنجامبارودۆخى ئێستا

پاش سەرھەڵدانی شۆڕشە جەماوەرییەکانی وڵاتانی عەرەبی، بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەسازی دەکرد بۆ خۆپێشاندان لە بەرامبەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بەیاننامەیەکی ٧ خاڵیی دەرکرد کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکرد.[٢]

١٧ی شوبات[دەستکاری]

خۆپێشاندانێکی جەماوەری لەلایەن تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک ڕێک خرابوو، لە بەردەم دەرکی سەرا لە سلێمانی دەستی پێ کرد و بەگوتەی تۆڕەکە ئامانجی سازکردنی خۆپێشاندانەکە پیرۆزبایی لە خەڵکی میسر و توونس بۆ سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان بوو. خۆپیشاندەران لە شەقامی سالم دەستیانکرد بە بەردبارانکردنی بارەگای لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان. پاشان گولەتەقاندن دەستی پێکرد و لەم ڕووداوەدا گەنجێک بە ناوی ڕێژوان عەلی ئەحمەد کوژرا. لە شەوی کاتژمێر نۆش کەناڵی نالیا دەستی بە پەخش کرد. NRT [٣]

١٨ی شوبات[دەستکاری]

لەو ڕۆژەوە یەکەم پرسەی ڕێژوان لە مزگەوتی دارۆغا ئەنجامدرا. لە شەویشدا ۷ بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن هێزەکانی پارتی سووتێنرا.

١٩ی شوبات[دەستکاری]

لەو ڕۆژەوە ناڕەزایی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت و دواتر هێزە ئەمنییەکان بە کڵاشینکۆف تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت و لە ئەنجامدا چەند گەنجێک بریندارکران کە لە نێویاندا ڕۆژنامەنووسیشی تێدا بوو.

٢٠ی شوبات[دەستکاری]

لە بەرەبەیانی کاتژمێر دووی شەو، دەیان چەکداری پارتی هێرش دەکەنە سەر کەناڵی (NRT) و دواتریش دەیسووتێنن. هەمان ڕۆژ لە شاری سلێمانی لە شەقامی کاوە نزیکی فلکەی هەڵۆکە ناڕەزایی دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا پۆلیسانی کارەبا بە چەکی جۆراوجۆر تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و لە ئەنجامدا سورکێو زاهیر محمد و شێرزاد تەها شەهیدبوون و ۱۰ کەسیش بریندارکران. لە شارەکانی کۆیە و سەیدسادق و ڕانیە خۆپیشاندان دەستی پێکرد و زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند

٢١ی شوبات[دەستکاری]

٢٢ی شوبات[دەستکاری]

لە شاری هەڵەبجە خۆپیشاندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی لێکەوتەوە و سەرکار حەمەساڵح، پۆلیسێکی ناوچەکە شەهیدکرا و ۲۹ کەسیش بریندارکران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Salih, Mohammed (17 شوبات 2011). "IRAQ: Protests Spread to Kurdistan". IPS News. Archived from the original on 3 July 2011. Retrieved 21 July 2011. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  2. ^ http://www.knnc.net/NewsDetailN.aspx?id=5565&LinkID=66[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. ^ http://www.kirkukcenter.com/ku/newsdetail.aspx?id=7860[بەستەری مردوو]