مستەفای سێیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موستەفای سێیەمەوە ڕەوانە کراوە)
   مستەفای سێیەم
سوڵتان موستەفای سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موستەفای سێیەم
لە دایکبوون١٧١٧
مردن١٧٧٤
پێش خۆیعوسمانی سێیەم
دوای خۆیعەبدول حەمیدی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئەحمەدی سێیەم
دایکئامینە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

موستەفای سێیەم کوڕی سوڵتان ئەحمەدی سێیەم، لە نێوان ساڵانی ١٧١٧ تا ١٧٧٤ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست لە ١٧٥٧ ھەتا ١٧٧٤ لە دوای کوڕی مامەکەی عوسمانی سێیەم لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا.

چاکسازی[دەستکاری]

خەلیفە ڕاغب پاشای دانا بە سەدڕی ئەعزەم، کە پیاوێکی ئاگاداربوو بە بارودۆخی دەوڵەتە فراوانەکە، خەلیفە موستەفای سێیەم وای ئەبینی ئەو مەترسیەی ڕووبەڕووی دەوڵەت بۆتەوە لە بەرەو پێشچوونی هێزەکانی ڕووسیادایە، لەبەرئەوە هەستا بە چاکسازی لە سوپای عوسمانییدا و ڕێکەوتنی سەربازی بەست لەگەڵ بڕوسیا بۆ یارەتی دانی عوسمانییەکان لە کاتی پێویستدا لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ نەمسا یان ڕووسیا، و ڕاغب پاشا هەوڵیدا بازرگانی دەریایی و وشکانی فراوان بکات و هەروەک بیری لە هەڵکەندنی قوڵاییەک کردەوە تا ڕووباری دیجلە ببەستێتەوە بە ئیستەنبوڵ بۆ کاراکردنی جووڵەی بازرگانی لە نیوان ویلایەتە جیاوازەکنی دەوڵەتدا و بۆ ڕێگرتن لە گرانی و برسیەتی لە هەندێک لە ویلایەتەکان، بەڵام مردنی خێرای ڕاغب پاشا پڕۆژەکانی وەستاند، هەروەها ڕاغب پاشا نووسینگەیەکی تایبەتی گشتی دامەزراند لە خەرجی تایبەتی خۆی، و چەندیین نەخۆشخانە بنیاتنران بۆ پارێزگاری ویلایەتە سنوورییەکان لەو درمەی بڵاوبووبوویەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا لەو کاتانەدا.

خەلیفە موستەفای سییەم توانی خزمەتگوزارییەکانی بارۆن دی توتی مەجەڕی بەدەست بهێنێت، کە هەستا بە بنیاتنانی قەڵا لەسەر هەردوو کەناری دەردەنیل و بە تۆپخانەی گەورە بەهیزیان کرد بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی دەریایی چاوەڕوانکراو بۆ سەر دەردەنیل و ئیستەنبوڵ، و وەرشەیەکی لە ئەستانە دامەزراند بۆ دانانی تۆپخانە و ڕێکخستنی فرقەکان بە شێوەیەکی نوی و هەروەها خوێندنگەیان دانا بۆ دەرچوونی ئەفسەرەکان تاکو شارەزا بن لە شیوازە نوێکان، زۆر بەخێراییەکی کەم کۆمەڵی دەرچوو خویندنەکەیان تەواو کرد و سەرکەوتنیکی گەورەیان بە دەستهێنا بەسەر کەشتیگەلی رووسی کە گەمارۆی دوورگەی لمنوسی دا تا بیکاتە بنکەیەکی دەریایی بۆ گەمارۆدانی دەریایی قوستەنتینیە (ئیستەنبوڵ).

هەر لە چاکسازییەکانی موستەفای سێیەم ئەوەبوو خۆی بە دوای کارووبارەکانی جەنگدا دەڕۆیشت لەگەڵ ڕووسیا و پلانی بۆ دادەنا و سزای توندی ئەو سەرکردە سەربازییانەی ئەدا کە لە زانیاریدانە سەربازییەکانی لایان بدایە، هەتا سەربازەکان ڕێکبخات و سەرکردەکان فێربکات.

هەر لە ئاسەوارەکانی موستەفای سێیەم دروستکردنی خوێندنگە و بنیاتنانی تەکیە بوو، هەروەها مزگەوتێکی بنیاتنا لەسەر ئارامگەی باوکی لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئیستەنبوڵ، و مزگەوتی محەمەد فاتحی چاککردوە.

شەر بەردەوام بوو لەگەڵ ڕووسیا[دەستکاری]

شەڕ هەڵگیرسا لە نێوان ڕووسیا و دەوڵەتی عوسمانی، و شەر هەڵگیرسا بوو لە نێوان هەردوولادا و هەندێک جار ڕووسیا پێش دەکەوت و توانی چەند شارێکی عوسمانییەکان بگرێت لە ڕۆمانیا، دواتر عوسمانییەکان جێگیر بوون و سوپای ڕووسیان چەندین جار تێک شکاند لەسەر دەستی سەرکردەکەیان عوسمان پاشا کە خەلیفە نازناوی غازی دا پێی لەبەر بەدەستهاتووە سەربازییەکانی لە ڕووی ڕووسدا.

و شەڕی دەریایی لە نیوان هەردوو لادا هەبوو و چەند جارێک کەشتییەکانیان بە یەکیاندا، عەلی بەگی والی میسر فرسەتی وەرگرت لە بوونی کەشتیگەلی ڕووسی لە ناوچەکە و ڕێکەوت لەگەڵیان و شۆڕشی ڕاگەیان لە دژی دەوڵەت، توانی بچیتە فەلەستین و لوبنان و سوریا و سوپای عوسمانی گەمارۆدرا لە نێوان ئاگری کەشتییە ڕووسیەکان و ئاگری سوپای میسری.

محەمەد بەگ ئەبو دەهب یەکێک لە مەمالیکەکانی میسر کودەتای کرد بەسەر حوکمی عەلی بەگدا لە میسر و ناچاری کرد بگەڕێتەوە لەگەڵ ٤٠٠ سەربازی هاوپەیمانە ڕووسیەکانی و بە سوپای ئەبو دەهب گەیشتن، و ئەبودەهب سەرکەوت لە شەڕەکەدا و عەلی بەگ و چوار لە ئەفسەرە ڕووسیەکان بە دیل گیران، و هەموویان دران بە دەستی ئەستانەوە.

سوڵتان موستەفای سێیەم کۆچی دوایی کرد سالی ١٧٧٤، و براکەی عەبدول حەمیدی یەکەم جێگەی گرتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]