بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فرانسوا ئۆلاند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانسوا ئۆلاند

لەدایکبوون١٢ەی ئابی ١٩٥٤
پیشەسکرتێری یەکەمی پارتی سوسیالیستی فەڕەنسا
ئایینبێ باوەڕ
مناڵ(ەکان)تۆماس، کلێمانمس، جوولیان، فلۆرا
وێبگەhttp://francoishollande.fr/index.html
واژوو

فرانسوا ئۆلاند، لە ڕێکەوتی ١٢ ی ئابی ١٩٥٤، لە شاری ڕووئێن ی وڵاتی فەڕەنسا لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨ سکرتێری یەکەمی پارتی سوسیالیستی فەڕەنسا بووە. لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩٣ و لە ١٩٩٧ تا دواتر نوێنەری شاری کۆرێز بووە لە پەرلەمانی فەڕەنسا دا. لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٨ شارەوانی شاری توول بووە.

لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٢ ی فەرانسەدا لەلایەن پارتی سوسیالیست و پارتی ڕادیکاڵی چەپ ەوە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بوو و لە خۆلی دووھەمی ھەلبژاردنەکان (لە شەشی ئایاری ٢٠١٢)دا لە نیکۆلا سارکۆزی سەرۆککۆماری ڕاستڕەوی ئەو وڵاتەی بردەوە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

فرانسوا ژێرارد جۆرج نیکۆلا ئۆلاند کۆڕی بچووکی دوکتۆر جورج گۆستاڤ ئۆلاند و خاتوو نیکۆل فرێدریک مارگێریت تریبێرت ە. ناوبراو لە خۆێندنگەی بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی دا کە تایبەتە بەو کەسانەی کە دەچنە نێۆ کاروباری دەوڵەتی و فەرمییەوە خوێندویەتی. لە ١٩٧٠ دا لەگەڵ خاتوو سێگۆلێن ڕۆیاڵ دا ژیانی ھاوبەشی پێک ھێنا و بوون بە خاوەنی چوار منداڵ. لە ٢٠٠٧ دا لێک جیا بوونەوە.

ژیانی سیاسی

[دەستکاری]

لە ١٩٧٤ دا بوو بە سەرۆکی سەندیکای خوێندکاران لە خوێندنگەی سیاسەت لە پاریس دا. دواتر چووە خوێندنگەی بەرزی بازرگانی لە پاریس و بوو بە سەرۆکی کومیتەی پشتگری لە فرانسوا میتێران.

لە ١٩٧٩ دا بووە بە ئەندامی پارتی سوسیالیستی فەڕەنسا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]