مەنسوور حیکمەت
ژوبین ڕازانی ناسراو بە مەنسوور حیکمەت (٤ی حوزەیرانی ١٩٥١ - ٤ی تەمموزی ٢٠٠٢) کەسایەتی مارکسیستی ئێرانی و ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کە لەسەرەتادا بەرھەڵستیکار بوون دژی ڕژێمی شا ئینجا لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووبارە کەوتنە بەرھەڵستیکاریکردن لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. مەنسوور لەگەڵ ئازەر ماجەدی ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە. مەنسوور حیکمەت دەستی ھەبوو لەدامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کەدوایی بەشێکی لێجیابووە بەنێوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کەھەر لەژێر کاریگەریی مەنسوور حیکمەت مانەوە.
خوێندن[دەستکاری]
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە تاران کۆتایی پێھێناوە ئینجا چووەتە زانکۆی شیراز لەوێ دەرچووی بەشی ئابووری بووە ، ئینجا بۆ درێژە دان بە پڕۆسەی خوێندن لەساڵی ١٩٧٣ دەچێتە شاری لەندەن پایتەختی ئینگلستان لەوێ دەستی بە خوێندنەوە و توێژینەوە لەسەر کۆمۆنیزم دەستی پێکرد و پەرتووکی کاپیتال (سەرمایە)ی کارل مارکسی خوێندەوە ، ڕەخنەکانی مەنسوور حیکمەت لەسەر ئایین و دیموکراسی و ناسیۆنالیزم و چاکسازی خوازی (ڕیفۆرمخواز) دەستی پێکرد.
بابەت و وتارەکانی مەنسوور حیکمەت[دەستکاری]
- بڕیارنامە سەبارەت بە شیعاری ( ئازادی ، بەرابەری ، حکومەتی کرێکاری) لەساڵی ١٩٨٢
- کۆمۆنیستەکان و پراتیکی پۆپۆلیستی لەساڵی ١٩٨٣
- ئازادی ، بەرابەری ، حکومەتی کرێکاری لەساڵی ١٩٨٤
- شانەکان و خەباتی بەردەوامی کرێکاریی لەساڵی ١٩٨٥
- شانە حیزبییەکان لەساڵی ١٩٨٥ بەسێ بەش
- حیزبی کۆمۆنیست لە گرەوی چیدایە؟ لەساڵی ١٩٨٥
- چەند تێزێک لەبارەی بنەماکانی رێکخستنی کۆمۆنیستی لەساڵی ١٩٨٥
- ھێڵە سەرەکییەکانی رەخنەی سۆسیالیستی لە ئەزموونی شۆڕشی کرێکاری لە سۆڤێت لەساڵی ١٩٨٦
- مارکسیزم و پراکتیکی شۆرشگێڕانە لەساڵی ١٩٨٩
- سەرھەڵدانی خوێناویی نەزمی نوێی جیھان لەساڵی ١٩٩١
- مارکسیزم و جیھانی ئەمڕۆ لەساڵی ١٩٩٢
- میللەت و ناسیونالیزم و بەرنامەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەساڵی ١٩٩٤
- لە کۆتایی دەورەیەکدا (وەتەیەک لە کۆنگرەی یەکەمی حککا) لەساڵی ١٩٩٤
- سیناریۆی رەش و سپی لەساڵی ١٩٩٥
- لە پێناوی داکۆکیکردن لە خواستی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لەساڵی ١٩٩٥
- دنیایەکی باشتر لەساڵی ١٩٩٥
- بنەمای رێکخراوەیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەساڵی ١٩٩٥
- فیدرالیزم شیعارێکی کۆنەپەرستانەیە لەساڵی ١٩٩٦
- دبلۆماسی یان ھەڵبژاردنی سیاسی ؟ لەساڵی ١٩٩٦
- نامەیەک بۆ دوو ھاوڕێ لەساڵی ١٩٩٦
- رووداوە گەورەکان و ئینسانە بچووکەکان لەساڵی ١٩٩٦
- گفتوگۆی ھەمەبەستەگی دەربارەی ئازادیی لەباربردنی منداڵ لەساڵی ١٩٩٧
- حیزب و کۆمەڵگا لەساڵی ١٩٩٨
- حیزب و دەسەڵاتی سیاسی لەساڵی ١٩٩٨
- سەبارەت بە گرژی نێوان ئێران و ئەفغانستان لەساڵی ١٩٩٨
- ئیسلام بەشێکە لە لومپنیزمی نێۆ کۆمەڵگا لەساڵی ١٩٩٩
- سەرنگونی و شۆڕش و سۆسیالیزم لەساڵی ١٩٩٩
- تاوانی یەکێتی نیشتمانی لە دژی خەڵکی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٠
- وتاری ئیفتتاحیەی کۆنگرەی سێیەم لەساڵی ٢٠٠٠
- سەبارەت بە رەئی دەرنەبڕینی حیزب لە پەیوەند بە مەرگی (ئەحمەدی شاملۆ)وە لەساڵی ٢٠٠٠
- بزوتنەوەی سەلبی و ئیسپاتی لەساڵی ٢٠٠٠
- دەربارەی مافەکانی ژنان لەساڵی ٢٠٠١
- باڵاکردن و ئاوابوونی ئیسلامی سیاسی / مێزگرد لەساڵی ٢٠٠١
- تەرحی سازماندەیی رابەری حیزب لەساڵی ٢٠٠١
- کۆتایی ھێنان بە تیرۆریزم کاری ئێمەیە لەساڵی ٢٠٠١
- رووبەڕووبوونەوە لە نزیکەوە ، راپۆرتێکی پزیشکی لەساڵی ٢٠٠١
- دونیای دوای ١١ ی سێپتامبەر لەساڵی ٢٠٠١
- نەتەوە پەرستی دەبێت ببێت بە کارێکی شەخسی! لەساڵی ٢٠٠١