عەبدولڕەشید سۆفی
ڕواڵەت
(لە عەبدولڕەشید سووفیەوە ڕەوانە کراوە)
| عەبدولڕەشید سۆفی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ مۆگادیشۆ، سۆماڵیا |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی، زمانی سۆمالی |
| پیشە | موفتی، قورئانخوێن |
| پەروەردە | زانکۆی ئەزھەر |
| دانیشتووی | قەتەر |
| نەژاد | عەرەب |
| ئایین | ئیسلام |
| ڕێبازی ئیسلامی | مەزھەبی شافیعی |
عەبدولڕەشید عەلی بن عەبدولڕەحمان سووفی (بە عەرەبی: عبد الرشيد علي بن عبد الرحمن صوفي)، یەکێکە لە قورئانخوێنەکانی قورئان، بە ڕەگەز سۆمالییە، ھەروەھا شارەزاشە بە تەجوید و قیڕائات، عەبدولڕەشید سووفی لە دە ساڵی دا قورئانی لەبەرکردووە، پاشان بە تەواوی فێری تەجوید بووە بە گێڕانەوەی حەفس لە باوکییەوە، دوای ئەمە حەوت قیڕائاتەکە لە ڕێگەی شاتبی و زیاتر لە سێ جار گوێی لە شیکردنەوەی شاتبییە گرتووە لە باوکی و لەبەری کردووە.
لە ساڵی ١٩٨١ چوو بۆ پەیمانگەی قیڕائات لە میسڕ بۆ تەواوکردنی و لەوێش بڕوانامەی باڵای بەدەست ھێنا.