وتووێژ:عەبدولڕەشید سۆفی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کوردی (صوفی) دەبێتە سۆفی. سەرچیا‏١١:٤١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاخر نازانم مەبەستی پێی مەزھەبەکەیتی کە سۆفییە یان ناو و نازناوە، چونکە ئەگەر نازناو بێ ئەوا دەبێ ھەرئاوا بێت ... ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا مەبەستی لەوە بوو کە ئەگەر "سووفی" بەرامبەر بە "صوفی" داندراوە لەم ناوەدا، دەبێت بگۆڕدرێت بە سۆفی، چوونکە لە کوردی وا دەیڵێین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٣٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جگە لەوە تکایە ئەو بابەتی شەمسی و قەمەرییەش لە ناوە عەرەبییەکاندا یەکلایی بکەنەوە. بۆ نموونە لێرە عەبدوڕەشید دروستە نەک عەبدولڕەشید. یا عەبدوڕەحمان نەک عەبدولڕەحمان. یانی عەرەب لە شەمسییەکاندا ل کە دەسوێنێت. ئێمە چۆن بینووسین؟ @Calak:. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠٥، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، بەرامبەر وشەی "صوفی" دامناوە ... مەسەلەی ئەم لامەش، بەڕاستی بێجگە لەمە شتی تر ھەیە لە عەرەبیدا زۆر ئیزعاجن بۆ وەرگێڕان و شتی وا، وەکو ھەمزەی وەسڵ و پیتی ضاد و ھی تریش، بەڕاستی شایەنی باسن، ھەرچەندە نازانم وتوێژی ئەم وتارە باش بێ یان نا، بەڵام بەھەرحاڵ... ئەم لامی شەمسی و قەمەرییە پەیوەندیی بە لەفز و چۆنیەتی دەربڕینی ھەیە، نەک نووسینەکەی، لە مخارج و صفاتی حروفی عەرەبی دیڕاسەی کراوە، ئەو پیتانەی کە لامەکە ئەچێتە ناوی ئەمانەن (ت، ث، د، ذ، ر، ز، س، ش، ص، ض، ط، ظ، ن، ل) ئەمەش عەرەب پێی دەڵێت (ئیدغام)، ھۆکارەکەشی یەکسانیی یان نزیکیی دەرچەکانی پیتە (مخرج الحرف)؛ چونکە دەرچەی پیتی لام لە دەرچەی ئەم پیتانە نزیکە ... ڕاستە دەرنابڕدرێ و عەرەبیی فەسیحیش دەری نابڕێت، بەڵام من لەبەر ئەوە ئەینووسم چونکە قاعیدەیەک ھەیە لەم مەسەلەیە ئەڵێ (أصل کل حرف الإظھار وکل عدول من الإظھار عدول إلى الأسھل) ئەسڵی ھەموو پیتێک دەرخستنیەتی وەکو خۆی، ھەر گۆڕانکاریێکیش لە دەرخستنی وەکو خۆی گۆڕانکارییە بۆ دەربڕینێکی ئاسانتر. لە کوردیش زۆر شتی وا ھەیە، بۆ نموونە: ئەھا خۆی "ئیستەنبۆڵ"ـە بەڵام تۆ ئەڵێی "ئیستەمبۆڵ" ئەو نون و بائە ئەکەی بە میم، لەکاتێکدا ئەسڵەکەی دەرخستنیەتی، بەڵام کە گۆڕیت، گۆڕیت بۆ دەربڕینێکی ئاسانتر، بەڵام لە نووسینا ھەر ئەبێ بینووسیت. لەفزی کوردیش لەم ئیدغامەدا زۆری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ لەفزی عەرەبی. ھەرچۆنێ بێ، ئەمە لە عەرەبیدا ئاوایە، بەڵام لە نووسینی کوردیدا ئێوە باشتر دەزانن. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Shaxstan: ئەو قاعیدانەی وتت بۆ عەرەبییە. وەک دەزانی ڕێنووسی کوردی تەنیا پیتەکانی لە عەربی دەچێ و ئیتر فڕی بەسەر ڕێنووسی عەرەبییەوە نیە. ئەو قاعیدانەی وتت ڕەنگە بۆ نموونە بۆ فارسی باش بێت، چون ئەوان ھەمان ڕێنووسی عەرەبی بەکار دێنن. یانی وەکوو عەرەبی سەر و بۆر و ژێریان ھەیە و ھەموو پیتە عەرەبییەکانیشیان پاراستووە. بۆ نموونە ئەو ناوەی سەرەوە وەکوو عەرەبییەکەی دەنووسن. بەڵام ئەمە بۆ زمانێکی وەکوو کوردی یا ئینگلیزی کە ھەمان ڕێنووس پەیڕەو ناکات دروست نیە، بە پێچەوانەکەیشی. بۆ نموون نە تۆ بە کوردی لە جێی Vaughn دەنووسی ڤان، عەرەبیش دەنووسێ فان نانووسێ فاگھن. یانی ھەمان شت کە گۆ دەکرێ دەنووسرێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٤٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەیت، جا با بەکارھێنەرانی تریش ئاگاداربن بۆ ئەوەی منیش یەکلایی ببمەوە ... ---ShaXstan (لێدوان) ‏٠٧:٥٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێسای شەمسی و قەمەری زۆر روونە و لە کوردیشدا ھەمیشە لەبەر چاو گیراوە بۆ گەیشتنی لام بە ڕ نەبێ. یانی من زیاتر عەبدولڕەحمان و عەبدولڕەشیدم بیستووە ھەتا عەبدوڕڕەحمان و عەبدوڕڕەشید. سووفیش دەبێ ببێتە سۆفی وەک حەسەن ڕۆحانی کە کەس ناڵێ حەسەن ڕووحانی.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی عەبدولڕەشید سۆفیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٣٨، ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]