شەڕی نەجەف (٢٠٠٤)
| شەڕی نەجەف | |
|---|---|
| بەشێکە لە | شەڕی عێراق |
| وڵات | عێراق |
| جێ | نەجەف |
| پۆتانی شوێن | ٣١°٥٩′٤٥″N ٤٤°١٨′٥٢″E |
| کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٥ی ئابی ٢٠٠٤ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٧ی ئابی ٢٠٠٤ |
| بەشداربوو | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوپای مەھدی |
![]() | |
شەڕی نەجەف ململانێیەکی سەربازی چەکدارییە کە لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ سەریھەڵدا و تا مانگی ئابی ھەمان ساڵ بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بوو لە نێوان بزووتنەوەی سەدر و باڵە سەربازییەکەی کە سوپای مەھدییە و موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات، کوڕی پیاوی ئایینی شیعە محەمەد ئەلسەدر، دژی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە شاری نەجەف لە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق.
پاشان
[دەستکاری]شەڕەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠٠٤ بە ئاگربەستێکی دانوستانکاری کۆتایی ھات. شەڕکەرانی سوپای مەھدی لەناو قەرەباڵغی حاجیان مەزاری ئیمام عەلییان بەجێھێشت و ھیچیان دەستبەسەر نەکران. پۆلیسی عێراق کۆنترۆڵی ئاسایشی شارەکەی گرتە دەست. بەڵام شەڕی پچڕپچڕ بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بوو. بەشێک لە چەکدارەکانی سوپای مەھدی لە نەجەفەوە بۆ شاری سەدر لە بەغدا گەشتیان کرد، کە شەڕێکی قورسیش لەوێ ڕوویدا، بۆ ھاوکاریکردنی سوپای مەھدی لە چالاکییە سەربازییەکانیان لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا و عێراق. تا کۆتایی مانگی ئەیلوول لە نێوان ئەمریکا و موقتەدا سەدر ڕێککەوتنی کۆتایی کرا و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا شەڕەکە وەستا. شەڕەکە بۆ پارێزگای نەجەف تەشەنەی کرد و چەند مانگێکی دیکە بەردەوام بوو و دواجار کۆتایی پێھات. نەجەف تا ماوەی یاخیبوونەکە وەک بارەگای سەدر مایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معركة النجف (2004)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.
