شەڕی ناسریە (٢٠٠٤)
شەڕی ناسریە | |
---|---|
وڵات | عێراق |
جێ | ناسریە |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
شەڕی ناسریە زنجیرەیەک ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە کە لە شاری ناسریە لە باشووری عێراق بۆ ماوەیەکی پچڕپچڕ لە ٤ی نیسانەوە تا کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٠٤ لە نێوان سوپای مەھدی موقتەدا سەدر و ھێزەکانی داگیرکەری ئیتاڵیا کە بەشێکن لە ھاوپەیمانی ھێزە فرەنەتەوەییەکان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی داگیرکردنی عێراق و شەڕەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی سێ پردی سەرەکی بوو کە بەشەکانی شارەکەی بەیەکەوە دەبەستەوە، ڕووبەڕووبوونەوەکە گەیشتە نزیکەی ٣ ھەزار ئەفسەر و سەرباز لە دژی ٦٠٠ چەکداری سوپای مەھدی. [١]
پاشخان
[دەستکاری]لەگەڵ ھاتنی مانگی نیسانی ٢٠٠٤، گرژیی درووست بوو لە نێوان ڕەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەکرد و دەسەڵاتی ھاوپەیمانی کاتی کە لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە بە سەرۆکایەتی پۆل برێمەر، لە ئەنجامی بەردەوامی داواکاری سەدر بۆ دەرچوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق و پێکھێنانی حکوومەتێکی عێراقی کە نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق بکات و دەستوورێک کە مافەکانیان بپارێزێت، ھێزە داگیرکەرەکان ڕۆژنامەی حەوزەیان داخست کە سەر بە ڕەوتی سەدر بوو، و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەدری دەستگیرکرد و بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی تەقە لە خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر لە نەجەف و بەغدا کرا و سەدان کەس بەھۆیەوە کوژران، ئەمەش پریشکی سەرھەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی سەربازی نێوان سوپای مەھدی و ھێزە داگیرکەرەکان بوو کە شەڕەکە لە پارێزگای نەجەف چڕ بووەوە و شەڕی نەجەف لەوێ ڕوویدا و شەڕەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە بۆ زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Iraq : ItalianLessonsLearned Riccardo Cappelli». U.S. Army Combined Arms Center. Military Review (April 2005), v.85 no.2, p.58-61.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)