شەڕی کووت (٢٠٠٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کووت
بەشێکە لەشەڕی عێراق
جێکووت
کاتی ڕوودان٧ی نیسانی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٥ی نیسانی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٧ی نیسانی ٢٠٠٤

شەڕی کووت ململانێیەکی سەربازی چەکدارییە لە شاری کووت کە ١٧٥ کم لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغداوە دوورە، شەڕەکە لە ٥ی نیسانی ٢٠٠٤ سەریھەڵدا و تا مانگی ئابی ٢٠٠٤ لە نێوان سوپای مەھدی لە دژی ھێزەکانی ئوکراینا و ھێزە فرەنەتەوەیییەکانی سەر بە ئەمریکا لە عێراق بەردەوام بوو.

پاشخان[دەستکاری]

لەگەڵ ھاتنی مانگی نیسانی ٢٠٠٤، گرژیی دروست بوو لە نێوان ڕەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەکرد و دەسەڵاتی ھاوپەیمانی کاتی کە لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە بە سەرۆکایەتی پۆل برێمەر، لە ئەنجامی بەردەوامی داواکاری سەدر بۆ دەرچوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق و پێکھێنانی حکوومەتێکی عێراقی کە نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق بکات و دەستوورێک کە مافەکانیان بپارێزێت، ھێزە داگیرکەرەکان ڕۆژنامەی حەوزەیان داخست کە سەر بە ڕەوتی سەدر بوو، و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەدری دەستگیرکرد و بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی تەقە لە خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر لە نەجەف و بەغدا کرا و سەدان کەس بەھۆیەوە کوژران، ئەمەش پریشکی سەرھەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی سەربازی نێوان سوپای مەھدی و ھێزە داگیرکەرەکان بوو کە شەڕەکە لە پارێزگای نەجەف چڕ بووەوە و شەڕی نەجەف لەوێ ڕوویدا و شەڕەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە بۆ زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.


سەرچاوەکان[دەستکاری]