بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ململانێی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ململانێی عێراق
بەشێکە لەئۆپراسیۆنی ویستی پتەو، شەڕی تیرۆر
جێعێراق
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣

ململانێی عێراق ململانێیەکی چەکداری درێژخایەنە کە بە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ھاوپەیمانییەکەوە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد و حکومەتی سەدام حوسێنی ڕووخاند؛ بەڵام ململانێکان بەردەوام بوو و یاخیبوونێک سەریھەڵدا بۆ دژایەتیکردنی ھێزەکانی داگیرکەر و حکوومەتی عێراق دوای لەشکرکێشییەکە.[١] ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ بە فەرمی لە وڵاتەکەی کشایەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ بە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانییەکی نوێ جارێکی دیکە دەستی بەسەردا ھێنایەوە.[٢]

جەنگی عێراق (٢٠٠٣–٢٠١١)

[دەستکاری]

کشانەوەی ھاوپەیمانی

[دەستکاری]

کشانەوەی ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق پرسێکی مشتومڕاوی بوو لە ئەمریکا بۆ بەشێکی زۆری ساڵانی ٢٠٠٠. لەگەڵ پێشکەوتنی جەنگ لە قۆناغی سەرەتایی داگیرکاری لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ داگیرکارییەک کە نزیکەی دە ساڵ بەردەوام بوو، ڕای گشتی ئەمریکا بەرەو لایەنگری کشانەوەی سەربازەکان گۆڕا. لە مانگی ئایاری ٢٠٠٧ ٥٥٪ی ئەمریکییەکان پێیانوابوو شەڕی عێراق ھەڵەیە و ٥١٪ی دەنگدەرانی تۆمارکراو لەگەڵ کشانەوەی ھێزەکانیان بوون. لە کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠٠٧ کۆنگرێس پڕۆژە یاسای خەرجکردنی تەواوکەری بۆ عێراق پەسەند کرد کە وادەیەک بۆ کشانەوەی ھێزەکانی عێراق دیاریکرد، بەڵام سەرۆک بووش ڤیتۆی ئەم پڕۆژە یاسایەی کرد و بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ کشانەوەی ھێزەکان. دواتر ئیدارەی بووش ھەوڵیدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێکبکەوێت و لە ساڵی ٢٠٠٨ جۆرج بووش ڕێککەوتننامەی دۆخی ھێزەکانی ئەمریکا و عێراقی واژووکرد. ئەم بڕیارنامەیە وادەی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ی لەخۆگرتبوو، کە پێش ئەو وادەیە «ھەموو ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەموو خاکی عێراق دەکشێنەوە». دوایین سەربازانی ئەمەریکا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ بە پێی ئەم ڕێککەوتنە عێراقیان بەجێھێشت.

شەڕی ناوخۆیی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)

[دەستکاری]

ململانێی عێراق و کورد ٢٠١٧

[دەستکاری]

ململانێی عێراق و کوردی ساڵی ٢٠١٧ کە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستیپێکرد، لە ناوچەی کوردی باشووری کوردستان و دەوروبەری، کەمێک دوای گشتپرسیی کوردستانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧، لە ٢٥ی ئەیلوول ڕوویدا. دوای ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ھەڵوەشاندنەوەی گشتپرسیی کرد. لە مانگی تشرینی یەکەمدا سوپای عێراق دوای ھاتنە ناوەوەی داعش ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کرد. ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، پێشمەرگە پشتگوێی ئەو وادەیەی عێراق بۆ کشانەوە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دانابوو. ئەمەش بووە ھۆی شەڕی کەرکووک (٢٠١٧)کە تێدا ھێزەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ کەرکووک و پارێزگاکەیان کۆنترۆڵکردەوە، لە ماوەی ١٥ کاتژمێردا ھێزە عێراقییەکان شاری کەرکووک و بنکەی ئاسمانی کەیوانیان کۆنترۆڵکردەوە، لەگەڵ کێڵگە نەوتییەکانی دەوروبەریدا. ئەمەش بووە ھۆی کۆتایی ھاتنی ململانێکان.

تێکشکاندنی داعش

[دەستکاری]

لە ۹ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزە سەربازییەکانی عێراق دوایین ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشیان لە بیابانی جزیرە کۆنترۆڵکرد. دواتر سەرۆک وەزیران سەرکەوتنی ڕاگەیاند و دوای ماوەیەکی کەم ئاھەنگگێڕان بەڕێوەچوو.

یاخیبوونی داعش (٢٠١٧–ئێستا)

[دەستکاری]

دوای شکستی داعش، ڕێکخراوەکە درێژە بە یاخیبوونەکەی دا. بەڵام زۆر لاواز بووە و توندوتیژی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٨دا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، لە مانگی ئایاردا تەنھا ٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە کەمترین ژمارەیە لە ماوەی دە ساڵدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20121016074755/http://www.britannica.com/EBchecked/topic/870845/Iraq-War. لە ڕەسەنەکە لە 16 October 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 27 October 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ Gordon، Michael (1 March 1995). The Generals' War: The Inside Story of the Conflict in the Gulf. New York: Little Brown & Co. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)