بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شارستانی ھلێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شارستانی هولەیلانەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی ھلێران
بە فارسی: شهرستان ھلیلان
بە ئینگلیزی: Holeylan County
وێنەی سەرەوە:
شارستانەکانی پارێزگای ئیلام
وێنەی خوارەوە:
شارستانی ھلێران لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام.
Map
شارستانی ھلێران
شارستانی ھلێران is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
شارستانی ھلێران
شارستانی ھلێران
شارستانی ھلێران is located in ئێران
شارستانی ھلێران
شارستانی ھلێران
جێگە لە ئێراندا
پۆتانەکان: 33°44′00″N 47°09′00″E / 33.73333°N 47.15°E / 33.73333; 47.15پۆتانەکان: 33°44′00″N 47°09′00″E / 33.73333°N 47.15°E / 33.73333; 47.15
وڵات ئێران
ھەرێم ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئیلام
ناوەندتۆحید
ژمارەی ناوچەکان٢
ژمارەی گوندەوارەکان٤
بوون بە شارستان٢٠١٩
دەسەڵات
 • ڕاژۆرکۆرش عەیوزی
بەرزایی
٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٥٬٢٧٦[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لەکی
 • ئایینئیسلام(شیعە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٨١٥[٢]
بەرز · ٨مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
پۆستاڵکۆد
٦٩٣١١–٦٩٩٩١
پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن
٩٨٨٤+
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەhttp://www.portal-il.ir/fa-ir/

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

شارستانی ھلێران،(بە فارسی: شھرستان ھلیلان) لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی تۆحیدە. بەپێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ١٥٬٢٧٦.[٣]

زۆرینەی خەڵکی شارستانی ھولێران کوردە لەکەکانن و بە زمانی کوردیی لەکی دەئاخێڤێنن و زۆربەیان سەربە ئایینی ئیسلامی شیعەن و ھەندێکیشیان یارسانن.

گەشتیاری

[دەستکاری]

لە نێو جوانییەکانی ئەم دەڤەرەدا دەتوانین ئاماژە بە ڕووباری سیمرێ، گەرووی تیر، قەڵای سام، پردی دۆختار و سۆن، گۆڕستانی مێژوویی بان لەکان، سێ گۆڕستانی گوندی مەھدیە و گۆڕی ئیمام زادە محەممەدی نزیک ناوچەی ھلێران بکەین. [٤]

تایبەت مەندی

[دەستکاری]

ئەم شارستانە یەکێکە لە ناوچە بێبەشەکانی پارێزگاکە، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێوشوێنی تێدا گیراوەتەبەر، بەڵام ھەوڵی زیاتری پێویستە، ناوچەکانی زەردەڵانی بێبەش کردووە، کە پێشتر تێپەڕاندنی قورس بوو، بەڵام ئێستا باشتر بووە و ھاتووچۆی زۆرە ئاسان. لە ڕابردوودا ئەم شارستانە یەکێک بوو لە بەشە سەرەکییەکانی پارێزگای کرماشان (ژەنەڕاڵ ڕاولینسۆن ١٨٣٦)، کە ڕاکێشرا بۆ ناو خاکی پارێزگای کرماشان، بەڵام دواتر لە پارێزگای کرماشان جیاکرایەوە و لکێندرا بە پارێزگای ئیلامەوە، بەجۆرێک کە ئێستا نیوەی دیکەی ئەو شارستانەیە لە کرماشان. ھەروەھا زۆربەی کاروباری ئیداری و سەفەر و کەسوکاری دانیشتوانی ئەم شارستانە لە شاری کرماشانن.[٥]

مێژوو

[دەستکاری]

ناوچەی ھلێران لە ساڵی ٢٠١٩دا جیابووەوە لە شارستانی چەرداوڕ، بۆ شارستان بەرزکرایەوە و بوو بە یازدەھەمین شارستانی پارێزگای ئیلام.[٦]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]

شارستانی ھلێران ٢ شارستان و ٤ گوندەوار و ١ شارۆچکە لەخۆدەگرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

ناوچە ناوچەی ناوەند دانیشتوان لە ٢٠١٦ ناوی گوندەوار ناوەندی گوندەوار دانیشتوان لە ٢٠١٦ شارۆچکە دانیشتوان لە ٢٠١٦
ناوەند تۆحید ٩٬٠٥٩ کەس گۆران شێراوەن ٤٬٤٤٤ کەس تۆحید ٢٬١٢٨ کەس
داجیوەن سەگڵەوەن ٢٬٤٨٧ کەس
جەزمان کووانی مایی ٦٬٢١٧ کەس داربێد سەرچەم ٣٬٧٠٣ کەس ****************
زەردەڵان پیازاوا ٢٬٥١٤ کەس

دانیشتوان

[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانی شارستانی ھلێران لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکسان بە ١٥ ھەزار و ٢٧٦ کەس بووە.[٧]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شارستانی ھلێران لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. ئەم شارستانە لە باشوورەوە تەنیشت شارستانی کوودەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان و لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان لە باکوورەوە شارستانی ئارووناوایە. ئەم شارستانە وەھا ھەڵکەوتووە کە درێژ و تەسکە و ئەمەش وایکردووە گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی زۆر لە ناوەندی پارێزگای ئیلام دوور بن و زۆربەی ھاتوچۆیان لەگەڵ شاری کرماشانە کە کەمتر لێی دوورە.[٨]

ئاوھەوا

[دەستکاری]

زۆربەی شارستانی ھلێران کەش و ھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە، کە بوونی ڕووباری سیمرێ تا ڕادەیەک وشکییەکەی مامناوەند دەکات. زستانی سووک و ھاوینی گەرمی ھەیە بە شێوەیەک کە بتوانرێت دانەوێڵە و بەرھەمی ھاوینە دووبارە دروێنە بکرێتەوە.[٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
  2. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
  4. ^ طرح بررسی و سنجش شاخصھای فرھنگ عمومی کشور (شاخصھای غیرثبتی){گزارش}:استان ایلام/بە سفارش شورای فرھنگ عمومی کشور؛ مدیر طرح و مسئول سیاست گذاری:منصور واعظی؛ اجرا:شرکت پژوھشگران خبرە پارس -شابک:۳–۴۰
  5. ^ اطلس گیتاشناسی استانھای ایران، تھران: ۱۳۸۳ خ.
  6. ^ https://www.irna.ir/news/83613003/استاندار-ایلام-بخش-ھلیلان-بھ-شھرستان-ارتقا-یافت
  7. ^ https://web.archive.org/web/20090805171526/http://www.amar.org.ir/portal/faces/public/census85/census85.natayej/census85.abadipage
  8. ^ https://rc.majlis.ir/fa/law/show/1408834 ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ https://www.iribnews.ir/fa/news/2608331/بخش-ھلیلان-بھ-شھرستان-ارتقاء-یافت[بەستەری مردوو]