شەو
شەو (بە ئینگلیزی: Night) (بەرامبەر بە ڕۆژ) واتە مەودای نێوان خۆر ئاوابوون و خۆر ھەڵاتن. لەڕوانگەیەکی ئەستێرەناسییەوە نیوەی ڕووکەشی ھەر ھەسارەیەک لەسیستمی خۆردا کەڕووبەڕووی خۆر دەبێتەوە ڕووناکی ڕۆژەوە نیوەکەی تریش شەو و تاریکە. کاتی تەواو کە شەو دەست پێدەکات و کۆتایی دێت پەیوەستە بە شوێنەکە و بە درێژایی ساڵ دەگۆڕێت، لەسەر بنەمای فاکتەرەکانی وەک وەرز و ھێڵی پانی.[١]
ئەم وشەیە دەتوانێت بە مانایەکی جیاواز بەکار بھێنرێت وەک کاتی نێوان خەوتن و بەیانی. لە پەیوەندی ھاوبەشدا وشەی شەو وەک خواحافیزی بەکاردێت ("شەو باش"). بۆ نموونە: "زۆر خۆش بوو کە تۆم بینی. شەو باش!"، بە پێچەوانەی "بەیانی باش"، "دوانیوەڕۆی باش"، "ئێوارە باش"، "شەو باش" وەک سڵاوێک بەکارناھێنرێت.
شەوی ئەستێرەناسی ئەو ماوەیە لە نێوان ھەنگۆری ئەستێرەیی و بەرەبەیانی ئەستێرەیی کاتێک خۆر لە نێوان ١٨ تا ٩٠ پلە لەژێر ئاسۆوە بێت و ئاسمان ڕووناک نەکاتەوە. وەک لە ھێڵی پانییەوە بینراوە لە نێوان ٤٨٫٥٦ و ٦٥٫٧٣ لە باکوور یان باشووری ئیستوا یان ھێڵی کەمەرەیی، تاریکی تەواو لەدەوری گۆڕانی ھاویندا ڕوونادات.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Definition of good night». merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە 2019-12-31 ھێنراوە.
- ^ «cpe/environments/sky/features/sun_moon/daylight». University Of Guelph (www.uoguelph.ca). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە May 27, 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)
- دەروازەی ئەستێرەناسی
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی کەش و ھەوا
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی زانست
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەو تێدایە. |