وتووێژ:سێریس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

برایان ئەم ناوە دروست نییە جا نازانم ڕای ئێوە چییە. تەماشای ئینگلیزیم کرد نووسرابوو /sɪəriːz/ کە دەبێتە سیەریز یاخۆ ھەر سیەریس. بەڕامبەر بە Dwarf_planetیش نووسراوە گەڕۆکی شەمولە کە یەکەم: ئێمە بۆ planet وشەی گەڕەستێرەمان پەسەند کردووە دووەم: تەماشای ھەنبانە بۆرینەم کرد بۆ شەمولە نووسرابوو چرافتیلە کە ئەمە نابێتە Dwarf. لە وشەنامەیەکی تر بۆ Dwarf وشەگەلی کورتەباڵا، نەوبەست و چڵەنۆکم دیتووە بەڵام شەمولە نا. پێم باشە وتارەکە بگوێزینەوە بۆ سیەریسی ڕووت و سێریسیش بگوێزینەوە بۆ سیەریس (میتۆلۆژی).--چالاکWьтуwеж (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٢٣, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زۆر پێم سەیرە بەخوا (گەڕۆک و گەڕەئەستێرە) کە لە جێی ھەسارە دانرێن یان بوترێت کە ھەسارە و ئەستێرە یەک شتن، ھەسارە کەوکەبە و ئەستێرەش نەجمە بە عەرەبی، ھەروەھا ھەسارۆکە كوەيكبە بە عەرەبی.. ھەسارەی شەمولەش بە عەرەبی کەوکەب قەزەم. شەمولە ووشەیەکی کوردی کۆنە و واتە باڵاکورت وە لە زۆر چیرۆکی خەیاڵی دێوودرنجانە بوونی ھەیە و چەندین گۆرانی فۆلکلۆریش ھەیە کە باسی شەمولە دەکات نمونەیەکی بچوک کە بیرم مابێتەوە بڕگەیەکە لە بڕگەکانی گۆرانی یاری (بووکە بە بارانە)یە کە دەڵێ/ شەمولە مێوژی دەوێ، مێوژی عەمبارانی دەوێ، شەکری لە شارانی دەوێ و دیاری منداڵانی دەوێ. جگە لە شەمولە (گزگل)یش ھەیە، بەڵام شەمولە ڕێکترە و زۆر بەکارھاتووە. ھیوادارم ناوی وتارەکەم چاک بکرێتەوە وەکو خۆی لێبکرێتەوە--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٢٧, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ ڕاست دەڵێی کوکب لە عەرەبیدا planetە، فارسیش دەڵێ سیارە کە فارسی نییە بەڵام لە کۆنەوە وشەیەکیان ھەبووە بۆ ئەم مەبەستە وتوویانە اَختر. من لە کوردیدا تا ئێستا وشەیەکی کۆنم بۆ ئەم مەبستە نەدیوە و ھەر چی ھەیە تازە داتاشراوە. لە کرمانجیدا دەڵێن گەڕستێرک و لە سۆرانیشدا گەڕەستێرە. ھەڵبەت ھەندێک کوردی نەخوێندەوار ھاتوون وشەی ھەسارەیان بۆ planet داناوە کە کارێکی یەکجار ناشیرینە. ھەسارە ھەر ئەستێرەیە. لە کوردیی سۆرانی خەڵکی سنە و دەوروبەر (کە ئەردەلانی پێ دەڵێن) بە ئەستێرە دەڵێن ھەسارە. کوردەکانی کەڵھوڕیش بە ئەستێرە ھەر دەڵێن ھەسارە یاخود ئەسارە. لە کوردیی گەڕووسیشدا دەڵێن ھەسارگ. خوارتر لەکەکان دەڵێن ئاسارە. لە بیرم چوو بڵێم ھەورامییەکانیش بە ئەستێرە دەڵێن ھەسارە. دەی ھەسارە ئێستا چۆن بوو بە planet؟ یانی ئەگەر کوردێکی سنەیی ھات و وتاری ھەسارەی خوێندەوە ناڵێ خوایە ھەسارە خۆ ئەمە نییە؟ ھەورامی و گەڕووس و کەڵھوڕ و فەیلی و لەکی ھەر ھیچ.
لەسەر ئەم وشە داتاشراوانە لێکۆلینەوە نەکراوە و ناکرێ لەخۆوە بەکاربگیرێن. گەڕەستێرە باشترینە لە کورمانجیش نزیکە.
ھەڵبەت لێدوان لەسەر ناوەکە بوو: من دەڵێم بیگوازینەوە بۆ سیەریس کە ڕاستە، ئیتر وشەکانی ھەسارە و گەڕۆک و شەمولە و... پێویست نییە.
--چالاکWьтуwеж (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٠:٠١, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەنا لای ئێمە شتەکە ئاوایە............!!!!تۆ بڵێی چ نەخوێندەوارێک دایتاشیبێت{٠_٠}!!!
بۆ سێریسەکەش وەک کوێتەکەیە خۆت ئاغای بیگوێزەوە[*_*].--Ferxwaz (لێدوان) ٠١:٠٧, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵڵا نایناسم کێیە بەڵام ھی ئاوا زۆرن کە بە ناوی خزمت خەریکی خەیانەت بە زمانی کوردین، سەریان لە خەڵکێکی زۆریش شێوەاندووە. وتم ڕەنگە جنابت بیناسی چون خەڵکی باشوور بووە بەڵام جنابیشت نایناسی.
دەی ئەگەر سێریس باوترە دەیگوێزینەوە بۆ سێریس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٨:٠٠, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)