شارستان سیروان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
سیروان | |
|---|---|
شارستان | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ئیلام |
| ناوەند | سیروان |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ١٧٬١٩٧ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (باشووری) |
| • ئایین | ئیسلام (شیعە) |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٤ |
شارستانی سیروان (بە فارسی: شهرستان سیروان) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستان، شاری لوومارە و لە دوو بەش (ناحیە) و ٤ کۆمەڵە گوند پێک ھاتووە. ئەم شارستانە پێشتر بەشێک لە شارستانی چەرداوڕ بوو کە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩١ی ھەتاوی لە چەرداوڕ جیا کرایەوە و بوو بە شارستانێکی سەربەخۆ.
ئابووری
[دەستکاری]ئابووری ئەم شارستانە پتر لە کەرتی کشتووکاڵە. جگە لە ئاژەڵداری، کشتووکاڵی ئاویی و دێم دەکەن و بەرھەمی کشتووکاڵییان برنج، گەنم، جۆ، تەماتە، نۆک، نیسک، ھەنار، ھاروێ و گڕکە و … ە. سیروان شارستانێکە بە سروشتی زۆر دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش و سەرچاوەی ئاویی دەوڵەمەندی ھەیە. ناوچەی ڕۆژاوای ڕووبار یەکێک لەو شوێنانەیە کە بەروبوومی دەوڵەمەندە و ساڵانە بەرھەمێکی زۆری ھەناری ھەیە و ھەناردەی شارستانەکانی تری پارێزگەی دەکا. ڕووباری سەیمەڕەش لەم شارستانە تێدەپەڕێ. بەھۆی ئاوگری بەنداوی سەیمەڕە ھەندێک لە گوندەکانی ئەم شارستانە کە لە ئاوڕێژگەی بەنداوەکە ھەڵکەوتوون دەکەونە ژێر ئاو.
جوگرافیا
[دەستکاری]ئەم ناوچە پتر بە لێڕی دارە بەڕوو داپۆشراوە و چیا بەرزەکانی ئەم شارستانە بریتین لە قەڵاڕەنگ، سەیوان، ڕیون و چەرمین، کە بەرزایییەکانی ئەم چیایانە جگە لە چەرمین لە وەرزی سارد لە بەفر داپۆشراون.
زمان
[دەستکاری]زمانی زۆرینەی خەڵکی شارستانی سیروان کوردییە و بە دیالێکتی کوردیی باشووری قسە دەکەن. دوو ھۆزی سەرەکی ئەم شارستانە بریتین لە: خێڵی خزڵ لە بەشی باکووری شارستان، و خێڵی ڕێزەوەن لە بەشی باشوور. ھەروەھا دانیشتووانی گوندە عەرەبەکانی ڕوبار (چەم شێر، چەم ڕووتە و دار بەلوی) بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن کە بەرەبەرە کوردیی جێگەی دەگرێتەوە.[١]
دابەشکاری
[دەستکاری]- بەشی ناوەندی شارستانی سیروان
- کۆمەڵە گوندی لوومار
- کۆمەڵە گوندی ڕووبار
شارەکان: لوومار
- بەشی کارزان
- کۆمەڵە گوندی کارزان
- کۆمەڵە گوندی زەنگووران
شارەکان: --