ناوەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەراوردکردنی ناوەند، ناوەڕاستە و باو

ناوەند (بە ئینگلیزی: Mean)، یان ناوەندی ژمێرەیی بەربڵاوترین پێوەرە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و لە ژیانی ڕۆژانەدا زیاترین بەکارھێنانی ھەیە. بۆ دۆزینەوەی ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک، سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان. ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک وەک ، بەم شێوە (دەخوێندرێتەوە: ئیکس بار) ھێما دەکرێت و بریتییە لە:

جۆرەکانی ناوەند لە بیرکاریدا[دەستکاری]

بەکارھێنان و جێبەجێکردنەکانی ناوەند، لە بیرکاری و ئاماردا ھەندێک جیاوازییان ھەیە، لە بیرکاریدا بەم سێ شێوە پێناسە دەکرێت:

  1. ناوەندی ژمێرەیی

ناوەندی ژمێرەیی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:‌

  • نموونە: ناوەندی ژمێرەیی یەکسانە بە

  1. ناوەندی ئەندازەیی

ناوەندی ئەندازەیی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:‌

  • نموونە:‌ ناوەندی ئەندازەیی یەکسانە بە

  1. ناوەندی ھارمۆنیک

ناوەندی ھارمۆنیکی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:‌

  • نموونە:ناوەندی ھارمۆنیکی یەکسانە بە

بەراوردکردنی ناوەند، ناوەڕاستە و باو[دەستکاری]

بەراوردکردنی ناوەند لە کۆمەڵە پێدراوی { ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ }
چەشن شرۆڤە نموونە ئەنجام
ناوەندی ژمێرەیی سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: ٧ / (١+٢+٢+٣+٤+٧+٩) ٤
ناوەڕاستە (ئامار) ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ ٣
باو ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ ٢

نموونە[دەستکاری]

بۆ نموونە ناوەندی کۆمەڵە بەھای ٤, ٣٦, ٤٥, ٥٠, ٧٥

بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

بە زمانی پرۆگرامسازی ئاڕ R کە بەناوبانگە بۆ کردارە ئاماریەکانی وەک ناوەند. بەم دێڕە و بە فەنکشنی mean ئەتوانی نمونەکەی سەرەوە ئەنجام بدەی:

> mean(c(4,36,45,50,75))
[1] 42

ناوەند، ناوەڕاستە، کەمترین، زۆرترین، چارەکی یەکەم و چارەکی سێیەمیش بە فەنکشنی summary ئاوا دەرئەچێت:

> summary(c(4,36,45,50,75))
   Min. 1st Qu.  Median    Mean 3rd Qu.    Max.
      4      36      45      42      50      75

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی