سۆماڵیلاند
سۆماڵیلاند یان خاکی سۆماڵی (بە عەرەبی: أرض الصومال) بەفەرمی کۆماری سۆماڵیلاند ھەرێمێکی زۆرینە عەرەبی خۆبەڕێوەبەری سەر بە وڵاتی سۆماڵە. سۆماڵیلاند ھەرێمێکی دیموکراسی[a] و زۆرینە موسوڵمانە، باکوری دەکەوێتە سەر کەنداوی عەدەن و باشوری خۆرھەڵاتی ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سۆماڵ و خۆراوا و باشوری خۆرئاواشی ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئیتیۆپیا و باکوری خۆرئاواش لەگەڵ وڵاتی جیبۆتی ھاوسنورە.
مێژوو[دەستکاری]
گەلی سۆماڵیلاند چەندین جار ڕووبەڕوی داگیرکردن و شەڕ قوربانی زۆر بوونەتەوە، لە چەند ھۆزێکەوە دروستبووە، لە ساڵی ١٨٢٧دا وڵاتی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر زۆرینەی ناوچەکانی ئەفریقادا، پێش ئەوەی دەست بەسەر خاکی سۆماڵییەکاندا بگرێت چەندین ھۆز و تیرە ھەبوون لە باکوری سۆماڵ کە کولتوری سۆماڵیان تەنھا بە ھی خۆیان دەزانی و دژی سۆماڵییەکانی باشور بوون بەڵام دوای ئەوەی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر ئەو ناوچانەدا دوو بەرە لە سۆماڵ دروست بوو ئەوانیش (سۆماڵی باکور، سۆماڵی باشور)[b] دواتر کە بەڕیتانیا لە ١٩٤٦دا ئەفریقای بەجێھێشت مافی سەربەخۆبوونی دایەدەست ھەردوولا ھەر بۆیە لەوساڵەدا کۆماری سۆماڵیلاند و کۆماری سۆماڵ دروستبوو و سەربەخۆ بوون، بەڵام دوای چەندین ناکۆکی و شەڕ لەنێوان ھەردوولادا سۆماڵ سۆماڵیلاندی داگیرکرد بەڵام لە ساڵی ١٩٩٨دا بەنێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی ئیتیۆپیا بەپێی پەیماننامەی کاردیف سۆماڵیلاند وەک ھەرێمێکی سەربە وڵاتی سۆماڵ دانی پێدانرا.
تێبینییەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- https://web.archive.org/web/20190517110535/http://somalilandgov.com/somaliland-geography/
- https://en.m.wikipedia.org/wiki/Somaliland
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سۆماڵیلاند تێدایە. |
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |